کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توخوا كوردستانپۆست حاکم قادر و فەرەیدون عەبدولقادر لە بیر مەكەن

Friday, 03/07/2009, 12:00


دەبینم ماوەیەكە سایتى خۆشەویست و حەق بێژى كوردستان پۆست تەنها بایەخ بە هەڵبژاردنەكان دەدات (كە ئەمە شتێكى پۆزەتیڤە) و تا رادەیەكى زۆر بڵاوكردنەوەى وتارى لەسەر لێپرسراوە دز و داوێن پیسەكان لە بیرچۆتەوە (كە ئەمە شتێكى نێگەتیڤە).

بە راى من مەسئولە ناشرینەكانى كورد دەكرێت بۆ دوو بەش پۆلێن بكرێن: یەكێكیان تەنها دز و گەندەڵ و پیاوكوژن دووەمیشیان هەموو ئەو شتانەن، بەڵام بە ئیزافەكردنى سیفەتى قومارچێتى و داوێنپیسى.
هەریەكە لە عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد، بەرهەم ساڵح و ژمارەیەكى زۆر لە مەكتەب سیاسییەكانى پارتى لە جۆرى یەكەمن، هه‌روه‌ها هەریەكە لە فەرەیدون عەبدولقادر، سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەرسەلان بایز (دكتۆرى سێ زەردێنە)، مەسرور، نێچیر، مەحمود سەنگاوى، حاكم قادر، مستەفا چاوڕەش، فازیل میرانى و محەمەدى مەلا قادر (كە نەخوێنەوارترین و گەمژه‌ترین به‌رپرسی پارتییه‌) ئه‌مانه‌ لە جۆرى دووەمن.

ئەوەى كە من نیگەران دەكات ئەوەیە ماوەیەكى زۆرە كوردستان پۆستى خۆشەویست ناوى فەرەیدون عەبدول قادر و حاكم قادرى لە بیرچۆتەوە، ئیتر نازانم خوایە گیان ئەم كوڕانەى كاك قادر بۆ ئەوەنە خراپن؟

ئەو مەسئولە ناشرینانەى كە لەسەرەوە ناویان هات، دیاره‌ ناوی تری زۆریش هه‌ن،، که‌ پێویست ناکات ئیستا لیستیی ناوه‌کانیان بنووسینه‌وه‌. سەرەڕاى ئەوەى كە هەموویان خەستەخانە و میوانخانە و ماكدۆناڵد و كۆمپانیایان لە توركیاو ئەردەن و سوریا و لوبنان و ئیمارات و ئێران هەیە، زۆربەى شەو هەندێكیان لە قومارخانەكەى دوكان بەدیدەكرێن بەتایبەتى كاكە فەرەیدون و كاكە سەعدى داوێنپیس و كاكە حاكم قادر ئەمە سەرەڕاى ئەوەى كە شەوانە بڕە پارەیەكى زۆر لە ئافرەتدا سەرف دەكەن و خەریكى داوێنپیسى و دزى و گەندەڵین.
هیوادارم كە كوردستان پۆست زانیارى ورد لەسەر ئەو مەسئولە گەندەڵانە بڵاوبكاتەوە و لەبیریان نەكات، چونكە هەست دەكەم ماوەیەكە زۆر مورتاحن، كە بەهۆى پڕوپاگەندەكانى كوردستانەوە ناوى ئەو مەسئولانە لە سایتى خۆشەویست و ئۆپۆزسیۆنى كوردستانپۆستدا دەرناكەون.

دواجاریش دەمەوێت ئەوە بڵێم كە فیفى عەبدەى سەماكارى میسرى لەبەرچاوى هەموو دونیادا لە پرۆگرامێكى تەلەفزیۆنیدا گوتى من بە لەراندنەوەى لەشم پارە پەیدا دەكەم، بەڵام سیاسییە درۆزنەكان بە دزینى قوتى میللەت پەیداى دەكەن. لێرەوە بەپێى بیردۆزى فیساگۆرس دەگەینە ئەو ئەنجامەى كە فیفى عەبدەى میسرى زۆر شەریفترە لە فیفى عەبدەى كوردى.

نەرویژ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە