کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


31ی ئاب، په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌ به‌ ناوچاوانی مه‌سعوده‌وه‌، ناسڕێته‌وه‌

Wednesday, 31/08/2011, 12:00


چوارده‌ ساڵ به‌ر له‌ ئێستاو له‌ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا "سی و یه‌کی ئابی1996 "، بنه‌ماڵه‌ی دۆڕاوو شکستخواردووی بارزانی،وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان که‌ سووره‌ی به‌رله‌شکری داگیرکه‌رانی کوردستان بوون وخه‌نجه‌ر بوون له‌ناو دڵی گه‌له‌که‌ماندا وبه‌ خیانه‌ت وکورد فرۆشی وکاری ماڤیا ئاسا فرچکیان هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌!.
له‌ هه‌لومه‌جێکدا که‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی هاوئاخوڕی ئێستای و دوژمنی دوێنێی، له‌سه‌ر پاره‌ی دزراوی گه‌له‌که‌مان که‌ خاوه‌نی زامێكی قوڵی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌کان و سه‌دان کاره‌ساتی تره‌،له‌سه‌رپاره‌ی گه‌لێکی قوربانی ده‌رو خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتوو،بۆقۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و پاوه‌نکردنی ناوچه‌کان له‌یه‌ک هه‌ڵچووبوون،له‌م ڕوداوانه‌دا به‌ داخه‌وه‌ هه‌زاران که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا،سه‌دان که‌س تا ئێستاش سه‌رنگووم کراوون و که‌س وکاریان هه‌ڵوه‌دان تاچاره‌نووسیان بزانن،سه‌دان منداڵ له‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌و تفه‌نگچیه‌کانیاندا،به‌ هه‌تیووی و چاو به‌ فرمێسک گه‌وره‌ بوون و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که‌ ڕۆژێک هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکیان بزانن، ئه‌سیری یه‌کیان گرته‌وه‌ به‌ نیشانه‌، کوژراوی یه‌کتریان ئه‌تک کردوو لچ و گوێیان بڕین، به‌ زیندووی خه‌ڵکیان زینده‌ به‌ چاڵ کرد و ماڵی خه‌ڵكیان ووێران و تاڵان کرد، وایان کرد خه‌ڵكی کوردستان له‌سه‌ر زه‌وی خۆیاندا هه‌ست به‌ غه‌ریبی بکه‌ن،تاوانی ئه‌مانه‌ لێخۆشبوونی بۆ نییه‌و‌، ده‌مێکه‌ وه‌ک ئه‌نفالچی ناسراوون و ده‌بێت باجی ئه‌و هه‌ڵه‌شه‌یی و خیانه‌ته‌ نیشتیمانییه‌ گه‌ورانه‌یان بده‌ن.
له‌م په‌یوه‌نده‌دا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعودی به‌ زۆر داسه‌پاو به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا، په‌نای به‌ له‌شکری ئه‌نفال بردوو، له‌ خیانه‌تێکی بێوێنه‌‌ی مێژووییدا سه‌دان ده‌بابه‌یان هێنایه‌ سه‌ر ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی که‌ مه‌سعودی قاره‌مانه‌که‌ی سی ویه‌کی ئاب ده‌ڵێ"به‌خوێنی شه‌هیدان بنیاد نراوه‌"،کوردستانیان له‌ خوێن هه‌ڵکێشاو ئابڕووی گه‌لێکی زامداری ده‌ستی زوڵمـی مێژوویان له‌ بازاڕی فاشسته‌ عه‌ره‌به‌کاندا هه‌ڕاجکرد.
ئه‌و به‌یانیه‌ شارێکیان له‌خوێن هه‌ڵکێشا،وێنه‌ی مسته‌فا بارزانیان به‌سه‌ر ده‌بابه‌کانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ دانابوو،هاوجووت له‌گه‌ڵ وێنه‌ی دیکتاتۆر،ئه‌م شه‌رمه‌زارییه‌ وه‌ک هه‌زاران شه‌رمه‌زاری تر به‌ڕوخساری سه‌رانی پارتی و بنه‌مه‌ڵه‌ی بارزانیه‌وه‌ هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌.
هه‌موو گه‌لێکی زیندوو ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت، خیانه‌ت کردن له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک لوتکه‌ی ڕسواییه‌و په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌و لێبووردن لێی له‌ محاڵ محاڵتره‌،له‌ سی و یه‌کی ئابدا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ده‌ستی سواره‌کانی بنه‌ماڵه‌و به‌عسییه‌کان زیاتر له‌ هه‌زاروشه‌ش سه‌د که‌س شه‌هید بوون،ته‌نها له‌ ته‌ق ته‌ق 120 ژن به ‌ده‌ستی قوتابیانی قوتابخانه‌که‌ی بارزانی فه‌ساد کران، که‌چی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سوکه‌ڵه‌ترین پیاوی مێژوو، دوای به‌ کوشتدان و به‌فیڕۆ دانی خوێنی ده‌یان هه‌زار له‌ ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌، که‌ له‌پێناوی مێشکی نه‌خۆشی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا به‌کوشتی داوه،‌ده‌چێته‌ به‌رده‌رگای قاره‌مانه‌کانی سی ویه‌کی ئاب وشه‌ڕی هه‌کاری و ئه‌وانه‌ی که‌ پێش له‌شکریان بۆپاسدارو جه‌ندرمه‌و‌ له‌شکری ئه‌نفال کرد، خه‌جاڵه‌تی ده‌کێشێ و داوای لێبووردن ده‌کات و ده‌پاڕێته‌و تا لێیخۆشبن و عه‌فووی بکه‌ن.
دیاره‌ ئه‌و خیانه‌ته‌ مێژووییه‌ی له‌ گه‌له‌که‌مان کرا، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ بنه‌ماڵی بارزانییه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندام و کادره‌کانی خواره‌وه‌ی پارته‌که‌یانه‌وه‌ نییه‌، ئاخر ئه‌وان سه‌رله‌به‌ریان گوێگره‌ به‌ڕێزه‌کانن و وه‌ک کۆیله‌و خه‌سیوو بار هاتوون، ئه‌و که‌له‌ سه‌ره‌ی که‌ به‌ لاشه‌یانه‌وه‌یه‌ یه‌ک زه‌ڕه‌ هۆشی تێدا نییه‌،به‌ڵکو تاوانباری سه‌ره‌کی مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌که‌ی و ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به‌شداربووی ئه‌و کاره‌ساته‌یه‌.
به‌ پێی هه‌موو پێودانگێک و یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی چ له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ چ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌
شوێنێک که‌ هێزێکی سه‌ربازی به‌ زه‌بری چه‌ک داگیری کردبێت ،ئه‌وه‌ به‌رهه‌می داگیرکردنه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ‌نایاساییه‌و هیچ هه‌ڵبژاردنێک ناتوانێت مانا بدات به‌ داگیرکه‌ران تا خۆیان یاسایی و خۆیی بکه‌نه‌وه‌،واته‌ له‌ دوای سی و یه‌کی ئابه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ زۆر سه‌پاوه‌و قسه‌کردن له‌ دیموکراسی و به‌ڕێووه‌بردن ته‌نها یاریکردنه‌ به‌ خه‌ڵك و له‌ پووچ پووچتره‌،به‌ هیچ جۆرێک پارتی شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی شاری هه‌ولێری نییه‌ و ده‌بێت وه‌ک داگیرکارێکی ڕه‌زا قوورس و دزێ و سه‌یری بکرێت.
ماوه‌ بڵێین
ده‌بێت مه‌سعود بارزانی وه‌ک بکه‌رو داهێنه‌ری گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نیشتیمانی دادگای بکرێت، خه‌ڵكانێک که‌ ده‌یان جار گه‌له‌که‌ی خۆیان هه‌رزان فرۆش کردووه‌و که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌یان شکاندووه‌ ده‌بێت ڕسوا بکرێن، نه‌ک به‌ ته‌زوویرو به‌ لووله‌ی چه‌ک خۆی ناو بنێت سه‌رۆکی هه‌رێم،هیچ گه‌لێکی زیندوو له‌ خائینان و وڵات فرۆشانی خۆی خۆش نابێت.
سه‌رشۆڕی بۆ بکه‌رانی سی و یه‌کی ئاب
داوه‌شین بۆ مه‌سعودی زڕبرای علی کیمیاوی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژووری کوردستان ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن له‌ پاڵتاڵک




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە