کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهۆى دەست تێوەردانى حزبی 9 دەزگا و ڕێكخراوى مەدەنى لە فیدراسیۆنى ڕێكخراوە مەدەنیەكانى كۆیە كشاونەتەوە

Thursday, 21/10/2010, 12:00


بەهۆى دەست تێوەردانى حزبیەوە فیدراسیۆنى ڕێكخراوەمەدەنیەكانى كۆیە كە37 ڕێكخراوى لە خۆگرتبوو وە كۆمەڵێك پرۆژەو كارى جوانى ئەنجامدابوو بەرەو نەمان و لەناو چوون دەروات ئەم فیدراسیۆنە لەسەر پێشنیارى مافپەروەر رزگار فقێ سەلیم دروست كراو ڕێكخراوە مەدەنیەكانى كۆیەش پاڵپشتى خۆیان بۆ ئەو فیدراسیۆنە ڕاگەیاند بەمەرجێك كارو پرۆژەو خزمەتەكانى دور لە دەست تێوەردانى حزبی ئەنجام بدرێت .
بەداخەوە دواى كلك گرێدانى هەردوو حزبی دەسەڵات دار لەكۆیە بۆ دەست گرتن بەسەر سەرۆكایەتى فیدراسیۆنەكەدا نیگەرانى كەوتە نێوان فیدراسیۆنەكەو 9 ڕێكخراو بەیەكەوە بایكۆتى كۆبوونەوەكانى فیدراسیۆنیان كرد و بڕیارە چەندرێكخراوێكى ترى فیدراسیۆنەكەش بێنە دەرەوەو لەنوسراوێكدا كشانەوە یان دروستكردنەوەى فیدراسیۆنەكە بەناویكى تر ڕابگەیەنن.
تائێستاش ماوەى نزیكەى سێ مانگە فیدراسیۆنەكە بەهۆى پابەند نەبوون بەم خولەى فیدراسیۆنەوە كەیەكێتیەكان بەڕێوەى دەبەن نەتوانراوە هیچ كۆبوونەوەیەكى گشتى فیدراسیۆن ئەنجام بدەن ، پێدەچێت چەند ئەندامێكى فیدراسیۆن كەسەر بەڕێكخراوەكانى پارتین بچنە پاڵ ڕێكخراوە جیابوەوەكان لە پێناو شكست پێ هێنانى خولێكى فیدراسیۆن كە یەكێتى سەرۆكایەتى دەكات.
ڕێكخراوەكانیش پێیان وایە یەكێتى تەنها ئامانجى تێكدان و پەكخستنى فیدراسیۆن بووە ، چونكە بووبووە هۆی كەم كردنەوەى گرینگى و ڕۆڵى ناوەندى ڕێكخراوەدیموكراتیەكانى كۆیەى (ى.ن.ك).
شایانى باسە ئەم فیدراسیۆنە بەهۆى كارامەیی ڕزگار فقێ سلیمى ماف پەروەر دەروست بووەو حەق نیە ئەو بەڕیزە وا بەئاسانى ڕێگاى هەڵوەشانەوەى فیدراسیۆنەكە تا كشانەوەى ئەو نۆ ڕێكخراوە كارمان تێ نەكات ، ئەگەر كەم تواناش بین بەبێ ئەوان باپەك كەوتە نەبین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە