روونكردنەوەیەك لە رۆژنامەنووس (فوئاد عوسمان محەمەد)ەوە سەبارەت بە بڵاوكردنەوەى بابەتێك لە كوردستان پۆست
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
سڵاوو رێز..
بەڕێزان لە رێكەوتى 28/9/2009 بابەتێك بەناونیشانى (ئازاد لەشكرى وێنەگرە چڵكاوخۆرەكەى راگەیاندنى پارتى) كە لە سایتە بەڕێزەكەتانەوە بڵاوكراوەتەوەو ناوى (فوئاد عوسمان)ى لەسەرە. بۆیە من وەكو رۆژنامەنووس (فوئاد عوسمان محەمەد) كە بەڕێوەبەری ئیدارەی لقى كەركوكى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستانم، بۆ هەموو لایەكى رادەگەیەنم كە ئەو بابەتە نە لە دوورو نە لە نزیك هیچ پەیوەندییەكى بەمنەوە نییە، دەكرێ كەسێكیتر بەو ناوەوە نووسیبێتى.
من وەكو خۆم زۆر دوورم لە بەكارهێنانى ئەو جۆرە دەستەواژانە، چونكە لە دەرەوەى ئیتیكى رۆژنامەوانییە.
لەگەڵ رێزى دووبارەم.
رۆژنامەنووس
فوئاد عوسمان محەمەد - كەركوك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست