بورهانى سەعید سۆفی، ئابڕووی بنهماڵهی کۆسرهتی بردووه
Wednesday, 01/07/2009, 12:00
بورهانى سەعید سۆفى جگە لەوەى كە زاواى كۆسرەت رەسوڵە و وەزیرى گواستنەوەیە و بە قەڵاى كۆسرەت ناسراوە، لەناو خەڵكیشدا ناوبانگیی کۆمهڵایهتیی به باشی ناهێنرێت سەربارىئەو كارە ناشایستەشى لەم ماوەیەدا كۆبوونەوەى بە كوتلەكەى كردووە و پێى راگەیاندوون، كە دەنگ بە لیستى كەرە دێز بدەن و نەچنە ریزى گۆڕانەوە، چونكە نەوشیروان ئەو كەسە نیە پشتى پێ ببەستیت، دیارە جەنابیان زۆر دڵسۆزن بۆ میلەت و گەل، وەك ئەوەى كەس نەزانێت پلە و پێگەى خۆى بۆچى قۆرخ دەكات.
بۆ زانیارى تەواوى كۆمەڵگاى كوردى و دڵسۆزان بە تایبەتى، ئەو بورهانى سەعید سۆفیە هەرچى کهسی منداڵ و مهزنی سهمعه خراپه هەردەم سەردانى دەكەن و لەگەڵیاندا بڕە پارەیەكیان بۆ سەرف دەكات، هاوكات مەسعود چاوشینەكەیان كە فەرمانبەریشە لەوێ و برایەكى بە ناوى سعود بەرپرسى نووسینگەى بورهانە، خۆى بۆ برادەرە هاوپیشەكانى خۆى باس كردووە، گوایا چەندین جار بورهانى سەعید سۆفى به سهر کاری خراپهوه بینیوه. ئەوەشى گوتووە كە پارچە زەویەكى بۆ وەرگرتووە لە پێناو شاردنهوهی ئهو نهێنییهدا، جیا لەو كارەشى وهک سیخوڕ بەسەر فەرمانبەرەكانى ترەوە داینایە و قسە و قسەلۆك بۆ بورهان دەباتەوە، ئەوەى من دەیڵێم كەس نییە لە فەرمانبەران ئەوە نەزانن، بەڵام كەس زات ناكات قسان بكات و بڵێ ئەوە ئیشى ئێوەیە.
مەسعود وەك خۆى باسى كردووە و زۆر لە کهسانی خراپ له هەولێر و سلێمانى و دهۆك و تەنانەت عەرەبیش لهگهڵیدا بوونه و به بێ شهرمی به بێ ترس ئەوەش دهکات، تهنانهت گومانی نهخۆشی خراپیشی لێدهکرێت، ئیتر با ئهمهیان بدهینه دهست ڕۆژگار بزانین ڕاسته یان نا!
ئێستا بورهانى سەعید سۆفى لەگەڵ كوڕەكانى كۆسرەت رەسول قسەیان نیە و لێك عاجزن، چەند جارێك كۆسرەتی باوکیان ئاگادار كردوەتەوە كە بورهان خەریكى ئهو کاره ناشرینهیه و ئەو مەسعود چاو شینە كە ماڵیان لە بەرامبەر ... بەڵام كۆسرەت بڕواى بەوە نەكردوە..
مەسعود ئەوەشى گوتووە كاتێك لەسەر نەجات حەسەنى پارتى نووسرا، ئەو ترسێكى زۆرى هەبووە، كە سڕى ئەویش بڵاو نهكرێتەوە و نەكوێتە سەر سایتە نەترس و بوێرەكان.
چاوەڕێى زانیارى زیاتر بن، كە لە شارى سلێمانیش لەگەڵ كێ و كێدا پهیوهندی ههیه و پارەى ئەم میللەتەى پێداون لە بەر خاترى دامرکاندنهوهی ههوهسی خۆی.
*كارمەندێكى وەزارەتى گواستنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست