گەنج ولاوانى كۆیەش بۆلیستى گۆڕان دەست لەسەر سنگ وەستاون
Saturday, 30/05/2009, 12:00
ئێمەى گەنجانى شارى كۆیە دەنگى خۆمان دەدەینە لیستى گۆڕان تەمەنێك چاوەڕوانى تەمەنێك ئاوات تەمەنێك هەڵخەڵەتاندن ئێمەى گەیاندە ئەمڕۆ تا ئێستا هیچمان بۆ نەكراوە هەرچەندە كۆیە سەنتەرى گەنجان ولاوانى لێیە بەڵام هیچ سوودێك بە لاوان وگەنجان ناگەیەنێ ئەوسەنتەرانە جگەلە خۆ دەوڵەمەند كردن هیچى ترى نیە ئێمە چى لەدەورەى كۆمپیوتەرو مۆسیقاو وێنەكێشان وشانۆ بكەین كە گیرفانمان پارەى تیانەبێ تا ئێستا چەندین گەنج ولاومان هەیە بژێوى ژیانى ڕێگەى پێنادات ژن بێنێ یا ژنیش بێنێ خانوى نیە یا لەشوێنێ دانەمەزراوە مووچەیەكى هەبێ تائێستا شوێنى نیشتە جێبوون بۆ گەنجان ولاوان لەكۆیە دروست نەكراوە گەنج ولاوى وڵاتان بەهەموو شێوەیەك هاوكارى دەكرێن بەڵام ئێمە بێبەشین لەهەموو شتێك كوڕانى بەرپرسانیش هەر ڕۆژە سەیارەیەك دەكڕن و لەباشترین خانوشدا دەژین لایەنى مادیش هەرباس ناكرێ كەچاومان بەم كارانە دەكەوێ خۆشمان لەپێش چاو دەكەوێ هەربۆیە بەناوى كۆمەڵێك گەنج ولاوى شارى كۆیە بڕیارماندا پشتگیرى لەلیستى گۆڕان بكەین وچیتر لەبن دیوارى ڕووخاودا دانەنیشین بەهیواى سەرجەم گەنج ولاوانى شارى كۆیە بێنە ڕیزى ئێمەوەو چیتر هەڵنەخەڵەتێن بەقسەى پوچ وبێمانا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست