پەیامی خانووە بێ تاپۆكان، شارەوانی و حكومەت توشی شۆك دەكا

Sunday, 13/03/2011, 12:00






دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژدا بڕیاری قەرەبوكردنەوەی خانوەكانی زەرگەتە و كەڵكن درا بە پارچە زەویەكی 200مەتری لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە. ئێمەش وەك دانیشتوانی خانوەكانی گەڕەكی محەمەد مستەفا و مەلا كەمال هەڵوێستی خۆمان ڕادەگەیەنین دژی حكومەت و تەملیكی شارەوانی سلێمانی. ئەگەر بێتو خانوەكانمان تاپۆ نەكەن و لەو كێشەی تەملیكەی كەبەدرێژای 30 ساڵە ئێمە وەك دانیشتوانی ئەم گەڕەكە هاوارمان لەحكومەتی گەندەڵ و لە شارەوانی گەندەڵ و پۆخڵاوات كردوە. كەچی تائێستا تەنها هەنگاوێكی شیان بۆ نانەوە. دیارە ئەم گەڕەكانە هیچ چەوری و كاسەلێسیەكی خۆیانی تیا نی یە. كاتێكیش ڕو دەكەیتە دەزگا گەندەڵەكەی شارەوانی. زۆر بەناخۆشی و بەڕەقی لەگەڵت مامەڵە دەكەن لە تەملیكی شارەوانی سلێمانی و زیادەڕەوی شارەوانی. ئەگەر شارەوانی بێتو چارەنوسی هەزاران خێزانی ئەم گەڕەكە یەكلای نەكاتەوە. ئەوا هەڵوێستی زۆر ڕەق و توندمان دەبێ و ئامادەی خۆشمان بۆ خۆپیشاندان دەردەبڕین ئەگەر لەماوەیەكی نزیكدا وەڵاممان نەدەنەوە. ئەو كاتە پەیامی خۆمان ڕادەگەیەنین زۆر بەخراپی بەرامبەر تەملیكی شارەوانی و حكومەت.

بۆیە داواكارین بەزوترین كات چارەسەری ئەم كێشەی خانوەكانمان بۆ بكەن. كە هەر ئەم گەڕەكە یەكەم گەڕەكی گڕەی هەڵگیرسانی ڕاپەڕین بو. یەكەم شەهیدی ڕاپەڕین هەر ئەم گەڕەكە بو. ئێستاش دزو جەردەكانی شارەوانی و حكومەت لەتاو تێر كردنی وەرگ زلی خۆیان ئاگایان لەم گەڕەكە نەماوە. بۆیە ئاگادارتان دەكەینەوە بەزوترین كات وەڵامی چارەسەری ئەم كێشەمان دەیەوێ. ئەگەر بێتو هیچ چارەسەرێكی شیاومان بۆ نەكەن. ئەوا دڵنیابن هەڵوێستی زۆر خراپ مان دەبێ بەرامبەر بەتەملیكی شارەوانی سلێمانی و حكومەت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە