ده‌سه‌ڵات و کارته‌کانی ده‌ستی

Tuesday, 11/01/2011, 12:00




حکومه‌تی هه‌رێم دوو ده‌سه‌ڵاتی حیزبی جیاواز ده‌یبات به‌رێوه‌ که‌ هه‌ریه‌که‌یان دیکتاتۆرێکه‌ به‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌لگایه‌یی که‌ له‌ناوچه‌کانی ئه‌ودا ده‌ژین بۆیه‌ ژیان له‌ زووربه‌ی بواره‌کاندا زۆر به‌ دژواری ده‌روات به‌رێوه‌ ده‌توانیین بڵێین له‌ بوواری بینازازیدا به‌ شێوه‌یکی هه‌رمه‌کی ئاسایی یه‌ ئه‌م دژواریه‌ش بۆته‌ هۆی به‌رپابونی ناره‌زای جه‌ماوه‌رکه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ چه‌ندین رێکخراوی جه‌ماوه‌ری وه‌ که‌مپینی ناره‌زایی بێته‌ ئاراوه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی حیزب به‌ گێره‌شێوێن و ده‌ستی ناحه‌زانی دژ به‌کوردی وه‌سف ده‌که‌ن‌ ئه‌م قسه‌یانه‌یان هه‌ست کردنیانه‌ به‌وه‌ی که‌ به‌ره‌و دامالینی جه‌ماوه‌ره‌ لێیان جا له‌ ئه‌نجامی به‌هێزبوونی ناره‌زایی ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کپی بکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌ ساخه‌تکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ده‌ستیان پێکرد و دوایی به‌خشینه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی میلله‌ت و دواییش هه‌ره‌شه‌کردن وکوشتن وگرتن ودوایی هاندانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانیان به‌ نووسینی چه‌ندین بابه‌تی بێسه‌روبه‌رودرۆ دوایی ده‌رکردنی بریاری چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی خزمه‌ت گوزاری دوایی به‌ جه‌زادان و به‌ندکردن دوایی له‌ کۆروکۆبوونه‌وه‌کاندا قسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بنه‌ره‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک دروست بوونی ده‌وڵاتی کوردی دوای ئه‌م هه‌موو هه‌ولدان که‌ مه‌به‌ستیانی نه‌هێنایه‌ دی هاتوون یاساکان به‌ شێوه‌یه‌ک داده‌رێژن که‌ هه‌میشه‌ له‌ پشتیان بێت که‌ ئه‌میان به‌شێوه‌یه‌ک جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته‌ گۆره‌پان ووای له‌ ده‌سه‌ڵات کردووه‌ که‌ ته‌نها رێگایه‌ک که‌ هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ خزمه‌تی کردوون و گوێرایه‌لیان بووه‌ که‌ له‌کاتی ته‌نگانه‌دا به‌کاریان بهێنێت ئه‌وانیش حیزبه‌ به‌ناو ئیسلامیه‌کان و کۆلکه‌ مه‌لاکانن که‌ له‌رێگای هێرش کردنه‌ سه‌ر رۆشنبیران و ئه‌دیبانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت جه‌‌ماوه‌ریش بێده‌نگ بکه‌ن و یه‌ک ریزی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ل ئه‌دیبان و ڕۆشنبیراندا تێک بده‌ن به‌ڵام ناره‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر دیانه‌ت و شیعر نیه‌ .و ده‌بێت چۆک داده‌ن بۆ داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر .
[email protected]
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە