بۆرێگه‌گرتن شه‌ری هاوشێوه‌ی لیبیا

Saturday, 23/04/2011, 12:00





 باوک وخوشک وبرایان
  هه‌موو ده‌زانین که‌ ده‌سه‌لاتی مافیای بنه‌ماله‌ دوای زیاتر له‌دوومانگ که‌ جه‌ماوه‌ری خۆراگر له‌سه‌رای ئازادیه‌کان بێ جیاوازی بیروراکان وه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌ی ئاشتیانه‌ داوایان کرد که‌ بائیتر ده‌سه‌لاتی جیزبی و بنه‌ماله‌ کۆتایی پێ بێت وحکومه‌ت به‌مانای یاسا وده‌ستور پێک بهێنرێت که‌ هه‌موو کۆمه‌لگا به‌ بیجیاوازی سه‌روه‌ربێت له‌ وولاته‌ به‌لام وه‌ک ئاشکرایه‌ ئه‌م ده‌سه‌لاتی حیزبی وبنه‌ماله‌یه‌ که‌ بوونه‌ته‌ دیکتاتۆر له‌کوردوستاندا وه‌ دروستکردنی چه‌ندین سیناریۆی جۆراوجۆر بۆ له‌ناوبردنی ده‌نگی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ر و ده‌ست کردن به‌ گفتوگۆی چه‌واشه‌کاری له‌گه‌ل ئۆپۆزسیۆندا که‌ هیچیان مه‌رامه‌کانی ئه‌وانی نه‌هێنایه‌دی و ده‌ستکردن به‌ هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی به‌عس وجاشه‌کانی زێباریه‌کان وئه‌نفال چیه‌کان و کردنی کوردوستان به‌ هه‌مان سه‌ربازگه که‌ رژێمی به‌عس داینابوو له‌کوردوستان وده‌یانه‌وێت به‌ پشتیوانی ئه‌م مرۆڤ کوژانه‌ شه‌رێکی ناخۆ به‌رپابکه‌ن بۆ کۆتایهێنانینی ئه‌م ناره‌زایه‌تی وداوکاریانه‌ی که‌ هه‌موولایه‌ک له‌سایه‌یدا بوونی مرۆڤایه‌تی ومافی مه‌موولایه‌ک بره‌خسێنێت به‌خوێن سه‌ری داپۆشن وبۆماوه‌یه‌کی تر درێژه‌ به‌م 20ساله‌ی حکومیان بدات . بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر مالکاولکردن وراکردن وخوێن رشتن و به‌فیرۆنه‌بردنی ره‌نج رابووردومان دروست نه‌بێت که‌ بۆ ده‌سه‌لاتی حیزبی و بنه‌ماله‌ سوودی لێ وه‌رده‌گرن وخزمه‌ت به‌ ئا‌غاکانیان ده‌که‌ن . ده‌لێم ئه‌ی دوکانداره‌ به‌رێزه‌کانی شاره‌کان که‌ گه‌وره‌ترین سیمای ناره‌زاین له‌هه‌موو سات وکاتێکدا بۆیه‌ ده‌بێت به‌شداربن به‌ دوکان داخستنی سه‌رتاسه‌ری ،،وه‌ کرێکاران وفه‌رمانبه‌ره‌کان که‌ ئێوه‌ هێمای ئابووری ویاساوده‌ستوورن پێویسته‌ ئێوه‌ش بایه‌کۆتی ده‌وام بکه‌ن ،وه‌ مامۆستا نیشانه‌ی پێشکه‌وتن وزانست وزانیارین پێویسته‌ ئێوه‌ش بایه‌کۆتی ده‌وام بکه‌ن وهه‌موومان ده‌نگمان یه‌ک خه‌ین تا ئه‌م سه‌ربازو چاش وبه‌کرێگیراوانه‌ به‌ زووترین کات بگه‌رێنه‌وه‌ ،گه‌روانه‌که‌ین ژیانمان له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ داده‌پلۆسن وئه‌فه‌وتێن.
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە