مه سعود به رزانی: که رکوکمان بۆ چی یه، ته ما ته مان هه یه په‌ تا ته مان هه یه باینجانمان هه یه کوله که مان هه یه، که رکوک ناخوازین.

Friday, 23/04/2010, 12:00


هاوڵاتیانی ئازیز سه ر دێڕی ئه م بابه ته ده گه رێته وه بۆ ساڵی 1991 و ده م به ده م به من گه شت که ده ڵێت کاتێک که مه سعود به رزانی هات بۆ هه ڵه بجه ی تازه ئۆردوگای زۆره ملێی سه دامی، یه کسه ر خۆی کرد به بینا زه رده که دا که ڕوی کردبویه زه ڕایه ن، ده ڵێت به و ناونێشانه ی که کوڕێکی نه ورۆڵی به سه ر درگاکه وه به کڵاشنکۆفیکه وه وه ستابو مه سعود به رزانیش به ژێر ناوگه ڵی دا له ده رگای بیناکه وه چوه ژوره وه و پاشان چوه سه ربانی بیناکه، ئه گه ر هه ڵه نه بم ده یگوت کوڕه که به حه یده ره سور یان مه وله سور ناسروه و نه ورۆڵیه و له سه رده می حکومه تی سه دامی گۆڕ به گۆڕدا هه وێی ئیستیخباراتی ده ربه ندیخانی پێبو له گه ڵ ئه منی هه ڵه بجه ی تازه و منه زه مه ش کاری ده کرد، ده ڵێت کاتێک مه سعود ده ستی کرد به قسه پاش هه ڵوێسته یه کی کورت گوتی هه ڤالانی هیژا ئه س ده خوازم شتێکی گه لیک گرنگ بێژێم! ده خوازم بێژم کورد لازمه ئه وه بخاته میشکی خۆی که که رکوک شتێکی زۆر گرنگ نیه! یه عنی لازم نیه میله تی مه له پێناوی شتی ساده و بی که لک ژیانی خۆی سه رف بکای! ئه م که رکوک ناخوازین ئێمه گه ما ته مان هه یه په تا ته مان هه یه باینجانمان هه یه کوله که مان هه یه، که رکوک ناخوازین،
ئه ز ده خوزم شتێکی گه لیک گرنگ بێژم! هه فالێکی من له وڵاتێک ده بێژێ یه عنی کوردستان به س به گه ما ته ده تانێت هه مو شه عبی عێراق و یابانیش به خێو بکات، بۆیه ده خوازم میله تی مه بزانین که که رکوک شتێک مه زن نیه، ئێمه لازمه بیر له به روبومی ڕه نجی خۆمان بکه ین
کوردستانیانی ئازیز من لێره ده ته نها ئه و تۆزه له قسه کانی ئه و به ناو سه رۆکه تان بۆ باس ده که م هه روه ها زۆر دڵگرانیشم که له و سه رده مه دا موبایل کامێرا له ئۆردۆگایه کی زۆره ملێی به ناو هه ڵه بجه دا نه بوه که به چاوی خۆمان بمانبینیایه و گوێمان لێبوایه که چۆن مه سعود به رزانی به ناو سه رۆک کۆیله ی موسات و سی ئای ئه ی چۆن ته ماشای ئه و خه ڵک ساده و هه ژاره ی کردووه، سه رکرده یه ک ئه وه نده سوک بێت که به شێکی زۆر گنگی داگیرکراوی وڵاته که ی به شتێکی بێ ئه رزش و بێ به ها له قه ڵه م بداتو به خه ڵکی وڵاته که ی بڵێت که رکوک مان ناوێت ته ماته مان هه یه زه راعه تمان هه یه، ده بێت ئه و سه رکرده چیبێت و چۆن بڕوانێته خه ڵکی که رکوک و کوردستان، ئه وه ی له م سه رگوزه شته دا به دی ده کرێت ئه وه مان پێده ڵێت مه سعود به رزانی که سێکی بێ موراڵ و خاوه ن ماهیه تێکی خۆفرۆشانه و سوکو بێ ئه بڕوه، ئه وه مان پێده ڵێت که ئه مانه خه ڵکێکن له پاڵ کێشه دوژمنداری و بنه ماڵه یی دا کڕراون بۆ له ناو بردنی بزوتنه وه ی ڕزگاری خوازی کورد ئه منا خه ڵکانێکی خاین و بێ که رامه تن و کڕیویانن بۆ سه رکوت کردنی بزافی نه ته وایه تی کورد، ئه مانه خه ڵکانیکن له پێانوی که ڵه که کردنی سه رمایه و مانه وه یان له سه ر کورسی ده سه ڵات هه مو جۆره جه نایه ت و قه تڵ و عامێک ده که ن و زۆر بێ مۆراڵه نه ش باس له ئازادی و دیموکراسی ده که ن، به ڵگه شم بۆ ئه م قسانه م هه ڵگیرساندنی شه ڕی ناوخۆ و شه ڕی برا کوژی یه، 31 ئاب و هێنانی ئێران و تورکیا بۆ سه ر یه کترو دابڵۆساندنی خه ڵکی کوردستان، په لاماردانی قه ندیل و کورده کانی به شه کانی تری کوردستان و تیرۆر کردن و به کوشدانی سه دان پێژمه رگه و ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه نوس و ژن و مناڵی کورد له نمونه ی مامه ڕێشه و سۆرانی مامه حه مه و دکتۆر عه بدول ستارو هه زارانی تر. من له وه زیاتر ناڵێم و به جێی دێڵم بۆ خۆتان! عیوه قه رار بده ن.
تێبینی: وێنه ی بابه ته که تایبه ته به کوردستانپۆست
http://pimp.blogfa.com/post-1441.aspx

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە