مه‌سعود بۆ خۆت كڕ کردووه‌؟

Sunday, 15/11/2009, 12:00


ڕه‌نگه‌ به‌س له‌ چاره‌نووسی ئێمه‌ی به‌دبه‌خت نوسرابێت که‌ هه‌میشه‌ به‌ ده‌ستی دوژمنان و داگیرکه‌ران ئه‌‌بێت بناڵێنین. دوژمنانمان ده‌ستیان سووره‌ به‌ خوێنی لاوه‌کانمان و کۆڵ ناده‌ن هه‌تا هه‌زاران لاوی تری وه‌ك کاکه‌ ئیحسان له‌ سێداره‌ نه‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ گریمان‌ ئاوان دوژمنمانن و هه‌وڵی له‌ ناو بردنمان ئه‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌ی به‌
.سه‌رکرده‌کانی خۆمان ئه‌ڵێن چی که‌ به‌ خوێنی ده‌یان هازار لاوی وه‌ك کاکه‌ ئیحسان ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ ده‌ست

ئێمه‌‌ ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌رزیمان هه‌ڵبژارد و له‌و ڕێگایه‌دا‌ ئازیزان و خوشه‌ویسته‌کانی خۆمان کرده‌ قوربانی. بۆیه‌ ئه‌وه‌مان کرد، تاوه‌کو بگه‌ین به‌ ئاواته‌کانمان و سه‌رۆکو ‌سه‌رکرده‌ی کورد ببینین ڕێبه‌رایه‌تیمان بکه‌ن تاوه‌کو کوردستان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌، پێشه‌واکانمان و شه‌هیده‌کانمان یاد بکه‌نه‌وه‌، تاوه‌کو دڵه‌
.خه‌مباره‌کانمان گه‌ش بکه‌نه‌وه و سه‌ردانی ماڵی دایکه‌ جه‌رگ سوتاوه‌کانمان بکه‌نه‌وه ‌

به‌ڵام له‌ جیاتی ئه‌مڕۆ ببنه‌ نوێنه‌ری کورد و پارێزه‌رمان، بوونه‌ته‌‌ دزو جاش و خوێنڕژی گه‌له‌که‌مان. ئێوه‌ی نه‌زان و خیانه‌تکار له‌به‌رچاوی دوژمانماندا وه‌ك له‌شفرۆشێك خۆتان پیشان ئه‌ده‌ن و هه‌میشه‌ پیشه‌تان ماستاو
.کردن و ده‌ستماچ کردنی دوژمنه

هه‌زار خۆزگه‌م به‌و که‌سه‌ی که‌ دووا ئێوه‌ نه‌که‌وت و قوربانی نه‌دا بۆتان و پێشوه‌خت له‌ ئێوه‌ تێگه‌یشتبوو که‌ له‌ چ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ هاتوون. ئێوه‌ میکرۆبن و توشی گه‌لی کوردی به‌دبه‌خت بوون. چونکه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی خیانه‌ت درووست بوون و گاڵته‌تان به‌ جه‌رگی دایکه‌کانمان کردووه‌. ئه‌وه‌تا خۆتان وه‌ك مرێشك که‌ڕ کردووه‌ که‌ لاوێكی تێکۆشه‌ری کورد به‌ ناوی ئیحسیان فه‌تخیان له‌ سێداره‌ درا. ئه‌بێت ئیتر ئێمه‌ چ هیواو ئه‌مه‌لێکمان به‌ ئێوه‌ی به‌ کرێگیراوی تورکیا و ئێران هه‌بیت؟؟

ئه‌وه‌تا له‌ هۆڵی شه‌هید په‌شه‌وا قازی محه‌مه‌د یادی ئیمام خۆمه‌ینی فاشست و کورد کوژ ئه‌که‌نه‌وه، ئێرانییه‌که‌ن له‌ سێداره‌مان ئه‌ده‌ن و ئیوه‌ش به‌ چه‌بڵه‌ ڕێزان پێشه‌وازییان لێ ئه‌که‌ن. له‌ جیاتی ئێستا هه‌موو دونیا تێبگه‌یه‌نن به‌ کوشتنی لاوێك و شۆڕشگێرێکی وه‌ك کاكه‌ ئیحسان و ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ نامرۆڤایه‌تییه‌ بکه‌ن، سه‌رگه‌رمی
.شه‌راب و ڕابواردنن له‌ ژوره‌ سوره‌کانی شیرانتۆن و سه‌ری ڕه‌ش

هه‌چ کاتێك مه‌ترسییه‌ك ڕوومان تێبکات ئه‌بینین که‌ مه‌سعود به‌رزانی ته‌زویرچی چۆن تێی ئه‌قوچێنێت خۆی له‌ کیشه‌کان ئه‌دزیته‌وه، ئه‌ی ئافه‌رین بۆ تۆ مه‌سعود، به‌ڕاستی نمنونه‌ی وه‌ك تۆ له‌سه‌ر ڕووی زه‌مین نییه‌، تۆ خۆت به‌ نوێنه‌ری میلله‌تی کورد ئه‌زانیت، ئه‌ی باش بۆ سه‌رت شۆر کردووه‌ و که‌م و کورت له‌سه‌ر له‌ سێداره‌ دانی ئیحسان نه‌دوێیت، دوور نییه‌ له‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوشدا ڕۆڵه‌یه‌کی تێکۆشه‌ری ترمان لێ له‌ سێداره‌ نه‌درێت، که‌ ئه‌ویش شێرکۆ مه‌عاره‌فییه‌‌. بۆیه‌ چش له‌و ڕابردوو ڕه‌شه‌ت، بڕۆ بۆ لای برا دوسته‌ ئێرانیه‌کانت و هه‌وڵێک بده‌ که‌ شیرکۆشمان له‌ سێداره‌ نه‌ده‌ن. چونکه‌ دڵنیام به‌رپرسانی ئێرانی دڵی تۆ ناشکێنن، هه‌روه‌کو تۆش قه‌ت
.بێ دڵی ئه‌وانت نه‌کردووه‌

http://www.galikurd.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە