هه‌ڵبژاردن و ئه‌نفلۆنزای به‌راز
Friday, 03/07/2009, 12:00
ووڵاته دیموکراته‌کان هه‌موو 4 ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. هه‌ڵبژاردن مانای چییه؟ بۆچی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ئه‌درێت؟ ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو بێت ئایا دۆڕاوو دۆڕاندوویه‌تی؟
ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌نده‌ها پرسیاری تریش بابه‌تی قسه‌و باسی ئه‌مڕۆی شه‌قامی کوردییه.
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌بێ چاوێك بخشێنیننهوه به‌مێژووی ووڵاتانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا دا. چونکه له‌وێ هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆی و به‌واتا ته‌واوه‌که‌ی خۆی ئه‌نجام ئه‌درێت.
هه‌ڵبژاردن به‌مانا ده‌ستنیشان کردنی که‌سێکه نه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆکایه‌تی، بێگومان ئه‌م که‌سه‌ش ئه‌بێ به یه‌ك چاو سه‌یری ڕه‌ش و سپی، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، خوێنه‌وار و نه‌خوێنه‌وار بکات. نه‌ك به‌چاوی خێڵایه‌تی و دیوهخانهو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و پارته‌که‌ی. هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ئه‌درێت بۆ به‌ڕێوبردنی کار‌و باری ووڵات، باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، به‌رپاکردنی یاسا، نه‌هێشتنی زوڵم
. و گه‌ڕانه‌وی ماف بۆ خاوه‌ن ماف و پاراستنی خاك و ئاو و پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ده‌ست ناحه‌زا
ئه‌و که‌سه‌ی یان باشتر بڵێین ئه‌و لایه‌نه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ئه‌هێنێت ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا به‌رپرسیارییه‌کی ئه‌خلاقی و سییاسی له سه‌ر شانه. به‌ڵام دۆڕاو ئه‌بێت دۆڕانه‌که‌ی خۆی بخاته ئه‌ستۆی خۆی و که‌م و کوڕییهکانی نه‌هێڵێت.
جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌م مانایه‌ی سه‌ره‌وه بێت له ووڵاته دیموکراتییه‌کان ئاخۆ ئه‌بێ به‌مانای چی بێت له ووڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا؟ له ووڵاته‌که‌ی خۆماندا کاتێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ئه‌درێت ئه‌گه‌ر فشاری خه‌ڵکانی ترمان له‌سه‌ر بێت. جا ئه‌م فشاره ئه‌گه‌ر دووای 4 ساڵیش بێت تا ئه‌وکات هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت. مه‌به‌ستیش له‌م هه‌ڵبژاردنه به مانا ڕاستییه‌که‌ی خۆی نییه. به‌ڵکو درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیانه به فێڵێکی یاسایی. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ڕێکه‌وتن نامه ستراتیجییه‌که‌ی دوو پارته ده‌سه‌ڵات داره‌که‌یه
. که ئه‌م ڕاستییه ئه‌سه‌لمێنێت
له‌یه‌ك نزیك کردنه‌وه‌ی دوو ووڵاتی نه‌یاری وه‌ك چین و تایوان له ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای به‌راز و پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌و دوو ووڵاته‌یه به‌ڵام ئاخۆ ئه‌بێ ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه درێژ خایه‌نه‌ی له نێوان ئه‌و
دوو پارته نه‌یاره واژو ئه‌کرێت ئه‌بێ له ترسی کام ئه‌نفلۆنزا بێت؟ ئه‌نفلۆنزای به‌راز یان ئه‌نفلۆنزای
. دیموکراتی و ئه‌نفلۆنزای له‌ده‌ست چوونی ده‌سه‌ڵات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست