نامەیەكى كراوە بۆبەڕێز نەوشیروان مستەفا ئەمین..گۆڕان......؟ یان.... ڕاپەڕین..........؟ باشترە
Tuesday, 15/09/2009, 12:00
لاى جەماوەرى كوردستان ئاشكرایە كەزوڵم وزۆرو داگیركارى یەكانى ڕژێمى بەعس و گەیشتنیان بەدواپلەى دكتاتۆریەتى و بێ دەنگى وزەلیل بوونى خەڵك وپێ شێل كردنى هەموو مافەكانیان گەیشت وبە ڕاپەڕین كۆتایى هات وبەردەوام بوونى دكتاتۆر لەسەر ناڕەوایى گەیاندیە مردن وتوانەوە وسەرشۆڕى .
بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئەندازیارى ڕاپەڕینى مەزنى ساڵى 1991بوو وەپلانى داناو ترسى خەڵكى ڕەواندەوە و ڕاپەڕین سەرى گرت و ناوى كورد كەوتە ناوناوانەوە.بەڵام كۆمەڵێك خەڵكى داخ لەدڵ وبێ باك لە چارەنووسى گەلى كورد كە بۆ كوێ دەچێ وچى ى بەسەر دێ هاتنە مەیدان وخۆنەویستى ى نەوشیروان مستەفایان قۆرخ كرد وبوونە حاكمى بێ ڕەحم ونا دادپەروەرو بێ ویژدانى گەلى كورد ودەستیان گرت بەسەر داهات وپول وپارەى ئەم گەلە وڕەوانەى بانكەكانى دەرەوەى هەرێمیان كرد وئابڵووقەى سێ هەمیان خستە سەرگەل و سەرەڕاى ئەوەش شەڕێكى ناڕەواشیان توشى گەل كرد وئەوەى كەنەدەكرا بكرێ كردیان بە گەلى كورد وبرسێتى ونەبوونى ئەوەندەى تر ماڵى كوردى وێران كردورق وكینەو دوژمنایەتى چوە دڵى هەمووتاكێكى ئەم گەلەوە بەرامبەر بەیەكترى وسەرخان وژێرخانى ئێستاو داهاتوى كوردیان تیادا بەفیڕۆداوچەندین سەركردەى قارەمان وئازاى ئەم گەلەشیان لەناو برد .******كەچى گەلیش ئەمەى زۆر بەدڵێكى ساف و ڕۆحێكى وەرزشیانەوە لێ قبووڵ كردن وبە دروشمى باق وبریقەدار پەتیان لەملى تاك بەتاكى ئەم گەلە دەكردو بەپێ ى پەتى و بەهەر دەپەنجە دەنگیان بۆ دەدان .
بەڵام پێ ى بزانین و نەزانین ...پێمان خۆش بى َیان نا ئەمان هەمووى پلانى زۆر گرنگ وستراتیجى هەردوو بنە ماڵەى مافیاو دزو جەردە بوو كەدایان نابوو بۆ ئەوەى بەهەمان تاكتیك وسیاسەتى ێدامى دكتاتۆر نەهامەتى زۆر گەورەتربەسەر ئەم گەلەبێنن بۆ ئەوەى زۆر بەچاكى وسەركەوتوویى سەرو سامانى ئەم كوردستان بەتاڵان بەرن ..؟؟؟؟؟؟؟؟ئەزانن بۆ؟
چونكە 1-زۆر بەچاكى دیراسەى ئەم گەلەیان كردوە كەچەند بێ دەنگ و بێ دەستن وبەهەمووشتێ ڕازین بەمەرجێ پاروویەك نانیان بدەیتێ بەڵام زیاتر نا بۆ ئەوەى بیر نەكەنەوە.
2-ئەوان زۆر چاك سیاسەت وپلانەكانى پێشووى ێەدامى دكتاتۆریان دیراسە كردبوو بۆ تواندنەوەى ئەم گەلە.
3-ئاشنان بەهەرچى پلانى ئیمپریالیزمى كۆن ونوێ وهیتلەرو مۆسۆلینى ودكتاتۆرەكانى دنیا و پلەى بەسۆزى ئەم گەلەشیان لەبەر چاوەو ئەزانن كەزۆرێك لەخەڵك بە جووتێك پێڵاو یان ژەمێك نان خواردن كلكەلەقێ یان بۆ ئەكەن ونۆكەرو چڵكاو خۆرەكانى زەمانى بەعسیشیان لەدەورى خۆیان كۆكردۆتەوە بۆ ئەو مەبەستە.
كەواتە ئەى كورد وەرەوە هۆش خۆت بڕوانە دكتاتۆریەت گەشەى كردووە و هەڕەشەتان لێ دەكات!!! ئەزانن چۆن!!!!
1- لەپێناوى بەرژەوەندى ومانەوەى بنەماڵەكانیاندا وازیان لە ناكۆكیەكانیان هێناوە وبوونەتە شەریك ومیللەت تاڵان ئەكەن.
2- بەسیاسەتى گڵاویان وایان كرد كەلادێ یەكان چۆَڵ بكرێن وشوێنێ نەمێنێتەوە بۆ پشت وپەناى شۆڕشى دژ بە دوژمنان (سهدامیش هەرواى كرد).
3- هەرزوو شەڕێكى نارەِوایان نایەوەو گەنجان خوێنیان ڕژاو كچان قەیرە كەوتن و زۆرێك لەمناڵان هەتیو كەوتن وژنانێكى زۆریش بێوەژن كەوتن.(سهدامیش هەرواى كرد).
4- گەنجانێكى زۆر كەدەنگى ناڕازى بوون بەوان خرانە زیندانەتایكە كانى زانیارى وپاراستنەوە وبێ سەرو شوێن كران (سهدامیش واى كرد).
5- داوێن پیسى ولەش فرۆشى وبێ نرخ بوونى مرۆڤ و سووكایەتى كردن بەمافەكانى مرۆڤەوە سیمایەكى ترو ڕوویەكى ڕەش و قێزەونى ترى ئەم مافیایانەیە (ێدام هەرگیز بە ئەندازەى ئەمانى نەكرد).
6- هەرچى بازرگانى وكۆمپانیا وپرۆژەكان هەیە دراوە بە پیاوەكانى خزمەتكارو پاس كەرەكانى ئەمان و خراپترین جۆرى كاڵاو وگرانترین نرخ ونزمترین ئاستى خزمەتگوزارى سیماى ئەم كارە قێزەونانەیانەكە (ێدام 180پلە بەپێچەوانەى ئەمانەوە بوو چاكترین كاڵا بە هەرزانترین نرخ وبەرزترین ئاستى خزمەتى هەبوو).
7- دەمى مامۆستایانى ئاینى وپیاوانى ڕۆشنبیریان گرتوەو ئەوەى بڵێ لەل زمانى ئەبڕن (ێدامیش هەر واى كرد).
8- ئازادى ڕۆژنامەو ڕادەربڕین تەنها بۆ ئەوانە هەیە كە بەشان وباڵاى ئەواندا هەڵبدات ئەگینا بە دەردى سۆرانى مامە حەمەى ئەبەن (سهدامیش هەر واى كرد).
9- نان بڕینى ئەوانەى كە دەنگ وڕەنگى جیاوازیان هەیە كارێكى نوێ ى ئەم مافیایانەیە (سهدام هەرگیز شتى واى نەكردووە).
10- ترساندن و تۆقاندنى فەرمانبەران بەدەركردن وگواستنەوە بۆ شوێنى خراپ ودوورو نان بڕینیان وپڕكردنەوەى فۆرم بۆ زانیارى دەربارەى مووچەخۆران كەبزانن دەنگیان بەوان داوە یان نا (ئەمەیان دەقاو دەق كارى بەعس وێدام بوو).
11- بڕینەوەى مووچە بۆ پەنجاو پێنج هەزار دەروێش ئەگەر بۆ دەنگ دان نەبێ و بەمەبەستى دەنگ كڕین نەبێ چى یە(ئەگگەر حاڵتان ئەوەندە شڕە بۆتۆزێ بەخۆتانا ناچنەوە شوورەیى ناكەن)ئەمە خێر نى یە بەدەروێشى ئەكەن نەخێر ئەمە زیندووكردنەوەى خێڵ و ئاغاو دەرەبەگ وكۆیلەو بەندایەتى یە وگەڕانەوەیە بۆ چەندین سەدە بۆ دواوە وئەمەش هەر لەێدام وەریان گرتوە (ێدام جاش وفەوجى سووك وسەلیمەكانى درووست ئەكرد).
12- پارەیان هەیە بۆ دەروێش بەڵام منحەى زیندانیە سیاسى یەكان كە بەڕێز مالیكى لەبودجەى عیراق بۆى ناردوون ئەخۆن وگەڕیان پێ ئەكەن ولەخواناترسن و بێ وەفایى خۆیان سەلماند وحەقى دووساڵیان خواردو ئێستاش تەنها دەیدەنە ئەڵقە لەگوێ یەكانى خۆیان وبڕەكەشى لە500000دینارەوە ئەكەن بە 390000دینار بە بێ ترسان لەخواو میللەت .هەرچەندە ئەمە تەنها بڕیارە وجارێ تا ئەمڕۆش جێ بەجێ نەكراوەو لەكاتێكدا هەموو شارەكانى عیراق وەریان گرتوە بێ زیادو كەم تەنها هەرێمى كوردستانى دكتاتۆریەت نەبێ بەهۆى ئەم باندانەوە.
13- ئەم دووحیزبە مافیایە لۆمەى ێلاح الدینى ئەیوبى یان ئەكرد كەدەوڵەتى كوردى ڕانەگەیاندوەو دیفاعى لەئیسلام كردوە .بەڵام بەس نى یە ئەو لەو پەڕى دڵسۆزى ى بووە بۆدینى ئیسلام ودینى خواى گەورەو پەروەردگارى دروستكەرى ئەرزو ئاسمانەكان وتەنها بۆ ڕەزامەندى خوایارمەتى براموسوڵمانەكانى دا .ئەى سەرۆكى هەرێم لەپێناوى چى دا فەلەستینى یەكانى كەس وكارى ملازم موحسین ئەهێنێتە خاكى پاكى كوردستانەوەو گڵاوى ئەكەن و ئەبنە عەرەبە ڕەسەنەكانى داهاتوو,بەمەش ئەمنى قەومى ئوممەى عەرەبى فەلەستینى ئەپارێزن .... ئافەرین سەرۆكى هەرێم ...ئافەرین ئەوانەى كەبێ هۆشانە ولەبەرخاترى ماكسى ومەنجەڵى تیفاڵ ودەمانچەو سەیارەو سوپاس وخانوو ئەرزە دەنگتان دا بەسەرۆك بارزانى ...ئیتر لۆمەى سەدام نەكەن خۆ ئەو لەخۆیەوە نەهات لە31ى ئابدا كاكە گیان بانگى كرد بەدەبابە چاو گەشەكانیەوەبێن بۆ سەر شەرەفى ئێوەى ناووشیارو داماو.ئەوەش چاك بزانن كە فەلەستینى یەكان بۆ ڕازى كردنى برا چاوگەشە عەرەبەكانیانەو لەپێناو بڕێك پارەدایە ..داوەشێن چاویان بەپارەدزین وتاڵانكردنى كوردستان تێر ناخوات ئنجا نۆرەى پاراستنى ئەمنى قەومى عەرەبى یە.
14- ئافەرین یەكێتى نیشتیمانى كوردستان خۆت داوەتە بەر ڕەحمەتى حیزبەكەى تەحسین شاوەیس و سى یەكى ئاب و سەلماندت كە سى و یەكى ئاب ڕوا بوو وەئێوە هەڵ بوون ولەسەر دەسەڵات شەڕتان بەپارتى فرۆشت نەك ئەوان هەبۆیە چونەتە ژێر ڕەحمەتیانەوە.
15- كۆسرەت ڕەسوول پیرۆزت بێ شارى هەولێر هیوادارین جارێكى تر لەوێ راوتان نەنێنەوەو بتانكەنەوە سەرۆكى حكومەتى هەولێر وهیوادارم وەك چۆن لە هەڵبژاردنى 25/7هەولێریەكانت بەخۆتەوە ناچاركرد بۆ دەنگ دان بەلیستى كوردستانى وهیوادارم ویژدانت مورتاح بێ كە نەتهێشت هەولێر بگۆڕێ و ڕزگاریان بێ لە دكتاتۆرو حوكمى بنەماڵە ......قەیدى ناكا ئێمەش ئەمجارە بۆت دێینەوە دێگەڵەو دێین بەپیرتەوە و داڵدەت دەدەین.!!!!ئا ئا
16- ئێوە ش ئەى براو خزمانم ...هەولێرى یە دڵسۆزەكان فریو مەخۆن با دەنگتان كپ نەكەنەوە....دەنگ هەڵبڕن ....ڕاپەڕن بەڕووى زاڵما.
بەڕێز كاك نەوشیروان تۆ گیڤاراى ئەم گەلەیت ومیللەت ئەمڕۆ هیوایان یەكەم بەخوایە رزگاریان بكا لەم زوڵمانە دووەم بەتۆ....
تۆ غاندیت و تۆ ماندێلاى ..ئەمڕۆ میللەت ڕووى لەتۆیە ڕزگاریان بكەیت .
ئەگەر لێشمان زویر نەبیت هەموو دەڵێین گە نەگۆڕان ...ئەگەر خۆیان نەدا بەدەستى گەلەوە......فەرمان بدە ....پلان دانێ .....تۆى ئەندازیارى ڕاپەڕین....برووسكەمان بۆ بنێرە بۆ زەماوەند.......ئێمە هەموو داخ لەدڵین .....هەموومان سازو ئامادەین ......بەدار بە بەرد ..بەگشت چەكێك لێ یان ئەدەین ....ڕسواو شاربەدەریان ئەكەین ....... تێك دەدەین دەرگاو دیوارەكانیان پەت ئەكەینە مل نۆكەرەكانیان..........دواییش دەیانخەینە بەردەم دادگاى گەل وبەقۆڵ بەستراوى وسەرشۆڕى هەموو بەردبارانیان ئەكەین . وە ئەگەر ڕاپەڕین نەكەین دڵنیا بن هەموومان ئەنفال دەكەن وئەمجارە تەنها یەك ڕۆژنامە نووس نابێت وێنەشمان بگرێ وبێكەس كوژمان دەكەن.
ئێرە دەنگى ڕاپەڕینە ....دەنگى خەڵكى خوێن شیرینە.......شارى هەڵمەت وقوربانى ....ئەبینە مۆم ......ئەبین چرا.....وەك ڕەشەبا ....ئەگەینەگشت كوچەیەكى ئەم ووڵاتە ....بست بەبستى ڕزگار دەكەین .
ئێرە دەنگى دەروازەى ڕاپەڕینە .......چاوەڕوان بن بۆ ڕاپەڕین.دەستەدەستە خۆتان ڕێك خەن تا ئەوڕۆژەى سەعاتى سفرو زەنگى زەماوەند ئاشكرا دەكەین .دەهۆڵ دەكوتین ...تەپڵى سەركەوتن لێ دەدەین ...كەسەركەوتین دێین بۆ لاى ئێوەش شەهیدان ..مژدەى خۆشتان بۆ دەهێنین......بەڵام تكاتان لێ دەكەین ..ئەى هەولێریان ئەمجارەیان لەخەو هەستن و مەسرەون تا سەركەوتنى یەكجارى .........ئێرە دەنگى ڕاپەڕینە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست