سیا سه ت له چاوی باوکێکه وه ، ئه نجامه که ی له چاوی کوڕه که ی .

Tuesday, 18/05/2010, 12:00



ڕۆژێک کوڕیك له باوکی ئه پرسێت بابه سیاسه ت و حکومه ت مانای چیه ؟
چونکه داڕشتنێکم بۆ هاتۆته وه له قوتابخانه ده بێت له سه ر ئه و دوو چه مکه بنوسم ؟
باوکی ده یه وێت کوڕه که ی باش تێبگه یه نێت ئاوا بۆی شی ده کاته وه .
کوری خۆم جوان گوێبگره بۆ ئه وه ی لێم تێبگه یت .ئه مه ی ئێستا بۆت باس ده که م نمونه یه که له چه مکی سیاسه ت وحکومه ت له وڵاتی ئێمه ده .
له ماڵی خۆماندا من که باوکتم واتا حکومه تم ، هه ر چی هه وڵیشم هه بێت هه ر بۆ ئێوه یه که ده توانین بڵێین سیاسه ت ده که م ، پاشان دایکتان کۆمه ڵگایه کادری باشی وه ک تۆ په روه رده ده کات ، تۆش ڕۆشنبیر و نوخبه ی ناو ئه م ده سه ڵاته و حکومه ته ی منی و خه ڵکی ئاگادار ده که یته وه و هۆشمه ندیان ده که یت ، برا بچوکه که ت نه وه ی نوێیه و ده بێت به هه موومان چاومان لێی بێت تا به جوانی په ر وه رده ی بکه ین .چونکه دوای ئه و جێگای ده سه ڵات و حکومه ته که ئه گرێته وه ، کاره که ره که مان ئه و خه ڵکه هه ژار و بێ ده رتانه یه که له ووڵاته که ماندان و ده بێت هه وڵ بده ین که گوزه رانیان باش بکه ین و دڵخۆشیان بکه ین ، ئه مه یه حکومه ت و سیاسه ت ...
کوڕه که شه و به ده نگی برا بچوکه که ی به ئاگا هات ده گریا هاواری ده کرد . چووه لای سێری کرد له ناو پیسای و میزی خۆیدا نخرۆ ده بێت . هه ر ده گری و که س نایه ت به لایه وه ، به په له چوو بۆ لای دایکی تا به یاگای بێنێت هه ر چی هاواری هێنا بۆ دایکی ... دایکی له خه وێکی زۆر قورس و قوڵدا بوو هه ر به ئاگا نه هات ناچار ڕووی کرده باوکی تا په نا بۆ ئه و به رێت . که چی باوکی دیار نیه که س نازانێت بۆ کوێ چووه ، بۆ دواجار ڕووی کرده کاره که ره که یان له و ژووره ی که له ماڵه که یاندا نیشته جێ بووه ، سه یری کرد باوکی به سه ر کاره که ره که یانه وه خه ریکی !!!!!!!!!! ه . ناچار هاته بۆ خۆێ لێی خه وت هیچی بۆ نه کرا ،
بۆ به یانی کاتی به ر چای باوکی له کوڕه که ی پرسی ، کوڕم ئێستا تێگه یشتی سیاسه ت و ده سه ڵات له م ووڵاته ی ئێمه دا چۆ‌نه و ئه توانیت به م شێوه دابه شی بکه یت .
کوڕه له وه ڵامدا ووتی بابه زۆر باش تێگه یشتم ..
باوکی وتی باسێکم بۆ ‌بکه ؟
کوره ووتی ، نه وه ی نوێ له م ووڵاته ی ئێمه دا له پیسای و میزی خۆیدا گه وزاوه که س ناچێت به لایه وه هاواری بۆ هه موو لایه ک هێناوه که س ته نانه ت هیچ ئاماژه یه کی پێناکات ئیتر ناچار نخرو ده بێت له پیسای .
کۆمه ڵگا له خه وی قوڵدایه هیچ له س ناتوانێت هه ڵیسێنێت له خه و . ئه وه نده خه وه که ی قووڵه ئه گه ر چییییی خیانه تی لێکرابێت ئه وه له خه و بینینی خۆی ناکه وێت ، له وانه یه ده رمانی بێهۆشی ده ر خوارد درابێت ، ئاماده نیه بۆ جارێکیش سه ر به رز بکاته وه .
ڕۆشنبیر له م وڵاته ی ئێمه دا که س گوێی بۆ ناگرێت ، هه رچی خه ڵکی به ئاگا دێنێته وه به ڵام بێ سووده هیچ که س ئه رزش بۆ ڕۆشن فکره کان دانانێت ..
ئه وه ی که هه ژار و بێ ده ره تانه حکومه ت و سیاسه ت سواری ملی بووه لێی نابێته وه ، ئه ویش ناچار بۆ ئه وه ی بژی بێده نگ ده بێت ، به ڵام له ناو دڵیدا گریان و تووره ی په نگی خواردوه به ڵام زستان سارده و نانیش گرانه هه ر ده بێت بی ده نگی له ماڵیدا میوان بێت ...
حکومه ت و سیاسه ت مۆنۆپۆڵی سه روه ت و سامانی ئه و خه ڵکه ی کردوه ئه وه ی تۆزێک ده نگ به رز بکاته وه ده ی کاته فه ر مان به ری حیزبی ئیتر بۆ دواجار ئه ویش خه فه ده بێت ..
من له م ماڵه ی خۆماندا وا له حکومه ت و سیاسه ت و خه ڵکی تێگه یشتوم ..
ئایا له کوردستانیش هه مان سیاسه ت و حکومه ت قۆرخی پشکی هه ژاران ده که ن؟

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە