كێ بوو هەڵەبجەی كیمیاباران كرد؟!
Saturday, 06/03/2010, 12:00
هەموولایەكمان ئەوە دەزانین گەلەكەمان دەیاها ساڵە خەبات دەكات وخوێن دەڕێژێت لە پێناو سەندنەوەی ئەو مافانەی بەردەوام لێ زەوت كراوە و بە هەموو شێوازێكی نا مرۆڤانە ئەشكەنجە دراوەو چەوسێنراوەتەوە تا ئەو كاتەی ئەنفال دەكرێت و بە چەكی كیمیاوی قاتوقڕ دەكرێـت،حزبە تێكۆشەرەكانی گۆرەپانی خەباتی كوردستانی هەرگیز نەوەستاون لە ململانێ و روبەروبونەوەی رژێمە تۆتالیتاریە یەك لەدوایەكەكانی عێراق بۆ گەشتن بە خواستی میلەتە زوڵم لێكراوەكەمان،لە كاتێكدا هەموو گەلی كورد بە خۆشی و شادیەوە ئاهەنگی هەڵبژاردن دەگێڕن بۆ بەشداری كردن لە پرۆسەیەكەی دیموكراسی،كە جێگەی شانازی گەل و حكومەت و دۆستەكانمانە، ئالەم كاتەدا لێرە ولەوێ بە هەندێك ووشەی دور لە هاوپەیمانی و نەشیاو بە دۆخی سیاسی ئەمرۆی گەلەكەمان حزبمان لەكەدار دەكرێت لەلایەن هەندێَك كەسانەوە كە هەست بە بەر پرسیارێتی نیشتمانی ناكەن و دۆخەكە لە پێناو بەرژەوەندی تەسكی خۆیاندا بەكاردەهێنن كە دوا هێرشیان لە لایەن كاندیدی ژمارە (17) لیستی هاوپەیمانی بوو لە كۆرێك دا لە هەلەَبجە رۆژی 26/2/2010 كە حزبمان تاوانبار دەكات بە كیمیا بارانكردنی هەڵەبجە لەگەڵ رژێمی فاشی بەعسدا،ئێمە كاندیدی ناوبراو و بەرەی كوردستانی وخەڵكی هەڵەبجە دەكەینە شایەت كە هەڵوێستی حزبمان چۆن بووە لە هەریەك لە شەڕی عێراق- ئێران و كیمیا بارانی هەلەَبجە و هەتابەشەڕی ناوخۆ دەگات..پاشان بەرێزیان هەر بەوەشەوە ناوەستن زاتی ئەوە دەكات ووشەی پیرۆزی پێشمەرگە لەگەل توتكەسەگ دا هاو ڕیز بكات.
مەبەستمانە بڵێین ووتەكانی ناوبراو هەربیانوو پاساوێكی هەبێـت ئێمە هۆكار نەبووین . بۆیە پێمان سەیرە كە بەرێزیان بەوجۆرە داخی كەسانێكی تر بە ئێمە بڕێژێت و سوكایەتی بە مێژوو خەباتی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانی ئەم گەلە بكات.
لێرەوە بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشەناڕوایانەی ئەو كاندیدەی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكەین بۆسەر حزبمان و رایدەگەیەنین كە رێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرینەبەر بۆ ئەو مەبەستە.
كۆمیتەی قەزای هەڵەبجە
حزبی شیوعی كوردستان
28/2/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست