کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(دوو گورزە خەمی هۆنراوە لەیادی بیست ساڵەی ئازادی شاری كەركوك دا)

Tuesday, 22/03/2011, 12:00




كەركوكی ئێستاو را بردوو

(1)

سەركردەیەك

پێناسەى كەركوكى كرد و

وتى دڵى كوردستانە!

ئەم وڵاتە بێ ئەوشارە

وێرانەیە..

وەك لاشەیەكى بێگیانە

* * *

زۆر لاوى كورد

لەپێناوى ئازادى دلأ

دڵى خۆی كرد بەقوربانى

بەڵام هەرگیز دڵی وڵات

نەیدى ساتێ

ئاسوودەیی و شادمانى

* * *

سەركردەیەكى تر وتى

كەركوك قودسی كوردستانە!

كەركوك نەبێ

گەل و وڵات بێ رووگەیە

دڵنیابن

چیا سەركەشەكەى حەمرین

سنورمانە

* * *

ئەمجارەش بۆ ئەو درووشمە

ژن و پیاو و گەورە و بچووك

گیانیان بەخشی

بۆ ئازادى شارى كەركوك

* * *

هەر دیلی بندەست جەلاد بوو

مەملەكەتى زێڕی رەش و

دەڤەرى گڕ ....

شارى ئارابخا ى دیرۆك و

تەئمیم ى بەعەرەبكراو

گڕ و كڵًپەى باباگوڕگور

ِ* * *

هێشتا كەڵبەى دێوەزمە

بەسەر قەڵادا رۆ دەچوو

بەنێو شەقامەكانى شاردا

بۆ رانك و چۆخە لەبەرێ

دەرفەتى پیاسەیەك نەبوو

* * *

ئەو كاتانە..

نەعل و كراس چەفە و عەگال

تەنیا وشەى ئیمشی و تەعال

لەناو شاردا

ئازاد و رێپێدراو بوو!

* * *

ئەو رۆژانە

هەموو جوانییەكانى ئەوێ

بەخاچی نا ئومێدییەوە

هەڵواسرابوو

* * *

تا ئەوكاتەى رووبارى خوێن

رەگو ریشەى دێوەزمەكەى

هەڵتەكاند ،

شار هەر دلأ بوو

هەر قورس بوو

بۆ كوردستان ...!

* * *

بەڵام دواى ئەوەى تارمایی

بەسەر روخسارى شارەوە

وەلا نرا...

كە دیمەنى وێرانەیەك بەدیكرا

دلأ و قودس باسی نەما

بڕیار درا.. هەر لەوێ دا...

كەركوك بكرێت بەقوربانى

بۆ ئەوەى بەڵا وەگێڕ بێت

بۆ هەولێر و سلێمانى

* * *

ئەمێستا دلأ و قودسەكە

ناوى نراوە "زبڵدان"

سنووریش لە حەمرینەوە

گوێزرایەوە بانی مەقان

***********

2006









(2)







"مۆمی ژمارە كان خا مۆش بوو"

هەر ئەو سا تەی

چارە نوسی بابەگوڕگوڕ

هەواڵەكرا بەیاسا و

دەسەڵاتێكی شەقوشڕ !

گەل دەی زانی ،

دەبێت بۆ شارە پر نەوت و

نەگبەتیەكەی

شین بگێڕێ و

سەروباڵای بنات لە قوڕ !

بەڵام دەسەڵاتدارەكان

بۆئەوەی لێیان نەڕەنجێن

دەورو بەرو

دراوسێكان ؟

"قودس"یان سپارد

بەپەنجاوهەشت ؟!

"دڵ"یش یان دابەسەدووچل ؟!

فەرموو یان گەلی گوێ ڕایەڵ

چەپڵە لێدە ن

بێ مشتوو مڕ !!

ئێستا دڵەپیرۆزە كە

لەكەناری گۆڕێكدایە!!

كێ دەی پارێزێت لەومەرگەی

دەستی والەگەرووی دایە؟!!

ئێستا مۆمی ژمارە كان

خامۆشەو كوژاوە تەوە !

"قودس"پیرۆزی نەماوە و

"دڵ"بێ نیشتمانی دایك

بەبێ كەسی ماوە تەوە !

كەسێك نییە لەم جڤاكە

چارە نوسی شاربزانێت !

واپێدە چێت

بەپەنهانی پێمان بڵێن ،

لەمێژە بۆمەرگی كەركوك

"فاتیحا"خوێندراوە تەوە ؟!!!

2008
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە