کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگرى دیموكراتى ده‌سه‌لاَت گرِى له‌ باره‌گاكانمان به‌رداو . چوار مرۆڤى زینده‌ سووتاند !!!

Thursday, 10/12/2009, 12:00


كاره‌ساتى 6-12- ى بادینان2005 كورتكراوه‌ى كاره‌ساتى 16-3-1988 ى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌, . ئه‌مجاره‌ حزبه‌ كوردستانیه‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌ پاشكۆى حزبه‌كانیان به‌ ناوى دیموكراسى ئارِایشت كردووه‌ و له‌ ژێر رِه‌حمه‌تى ده‌سه‌لاَتى ئه‌واندا و به‌ رِۆژى رِووناك گرِى دیموكراسى خۆیان به‌ردایه‌ باره‌گاكانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ بادینان . 6-12- ئه‌و كاره‌ساته‌ جه‌رگ برِه‌بوو نه‌ك به‌ ته‌نها بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ئه‌و حزبه‌ خۆى به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مسقاڵێك له‌ هه‌ست و ویژدانى مرۆڤایه‌تى تێدایه‌ . ئه‌وه‌ى له‌ 16-3-1988 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رِوویدا رِژمێك بوو كه‌ چه‌ندین كاره‌ساتى زۆر له‌وه‌ زیاتر به‌سه‌ر گه‌لانى عیراق به‌ گشتى و كورد به‌ تایبه‌ت هێناوه‌ , رِژێمێكى شۆڤێنى عه‌ره‌بى , به‌لاَم ئه‌وه‌ى له‌ بادینان رِوویدا گرِتێبه‌ردانى باره‌گاكانى یه‌كگرتوو به‌ سووتووكردنى جه‌سته‌ى چوار مرۆڤ به‌ زیندووى سوتاندنیان له‌ ناو باره‌گاكانى ئه‌و حزبه‌دا مه‌گه‌ر به‌ ته‌نها له‌ سه‌رده‌مى فیرعه‌ونى جه‌للادا به‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌ كرابێت له‌ گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا له‌ سه‌ر بیرو باوه‌رِیان .كاتێك ئه‌و ئافره‌ته‌و منداڵه‌كانى به‌ زیندووى سوتاند به‌ ته‌نها تاوانه‌كه‌یان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌یانوت (لااله‌ الا الله‌)

ئه‌ى ئه‌بێت ئه‌مانه‌ تاوانیان چى بوبێت ؟ ئایا سه‌ركردایه‌تى ئه‌م حزبه‌ ئه‌و چوار كه‌سه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانى شه‌رِى ناوخۆ بوون ؟! ئایا ئه‌م حزبه‌ بوو ئاگرى شه‌رِى ناوخۆى له‌ كوردستان هه‌ڵگیرساند ؟! ئایا سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامانى ئه‌و حزبه‌یه‌ كه‌ ده‌ستیان سوره‌ به‌ كوشتن و ماڵوێرانكردنى میلله‌ت ؟! ئایا سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه‌ بوو بوونه‌ چاوساغ و پێشرِه‌وى تانك و ده‌بابه‌و فرِۆكه‌كانى دوژمنانى كورد و هێنایانه‌ ناو جه‌رگه‌ى پایته‌ختى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستانیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا كرده‌ ئوتێلى سه‌ربازه‌ عیراقیه‌كان و گه‌راج بۆ تانك و تۆپه‌كانیان له‌ (31 ى ئابدا) ؟! ئایا ئه‌م حزبه‌ بوو مۆدێى ده‌ركردن و ئاواره‌كردنى چه‌نده‌ها ماڵه‌ كورد و ده‌سگرتن به‌ سه‌ریاندا له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانى و له‌ سلێمانیشه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر ؟! یاخود ئه‌و حزبه‌ بوو كه‌ به‌ هه‌زاره‌ها رِۆڵه‌ى ئه‌م نیشتمانه‌ى كرده‌ قوربانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى و به‌كوشتى دان ئه‌م توركیا ئه‌ویش به‌ هێزه‌ عیراقیه‌كان ؟ یاخود ئه‌و حزبه‌ بوو كه‌ركوك و ماده‌ى 140 ى زینده‌ به‌ چاڵكرد ؟ ئه‌و كه‌ركوكه‌ى تا دوێنێ قودس و دڵى كوردستان بوو ئه‌مرِۆش هه‌رِاج فرۆشیان كرد له‌ به‌غداد و به‌ ده‌ستى خۆیان حاڵه‌ته‌ تایبه‌تیه‌كه‌یان به‌ كه‌ركوك به‌خشى ؟ یاخود ئه‌ندامانى ئه‌و حزبه‌یه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانى عیراقى به‌ كۆنترۆڵى لایه‌نى ده‌ره‌كى ده‌جوڵێنه‌وه‌ لا ارادى ده‌نگ بده‌نه‌ یاسایه‌ك كه‌ مه‌گه‌ر خوا بۆ خۆى بزانێت وه‌زعى ئه‌م میلله‌ته‌ له‌ په‌رله‌مانى عیراقیدا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان چى لێ دێت ؟؟!!

بڵیى یه‌كگرتوو بێت چه‌نده‌ها بیره‌ نه‌وت و كۆمپانیاى ماره‌برِى خۆى و كۆمپانیا بیانیه‌كان كردبێت و شیرینیه‌كه‌شى له‌ به‌رچاوى میلله‌تى رِه‌ش و رِووت و برسیه‌وه‌ بكه‌نه‌ بانقه‌ ئه‌وروپیه‌كان و یاخود بۆ رِابواردنى مناڵه‌ نازداره‌كانیان بكه‌نه‌ میرات .؟؟!!

یاخود له‌ ژێر پیدانه‌وه‌ى هه‌ندێك پۆستى ئێستایان له‌ بغداد كورسی پارێزگاكانى كوردستانیان كرده‌ جه‌ژنانه‌ بۆ برا عه‌ره‌به‌كانیان ؟!

ئه‌بێت ئه‌م حزبه‌ تاوانى چى بوبێت به‌و جۆره‌ زۆر درِندانه‌ دور له‌ كارى مرۆڤانه‌ و گورگ ئاسا هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گاكانیان , ؟!

بڵیى به‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوبێت كه‌ یه‌كگرتوو مۆدێلێكى دیموكراسى بۆ یه‌كه‌مجار به‌ میلله‌ته‌ ژێر ده‌سته‌و چه‌وساوه‌ى ده‌ستى ئه‌و دوو حزبه‌ ناساند .مۆدێل و دروشمى ده‌كرێت فره‌ لیست بین به‌لاَم به‌ مه‌رجى یه‌ك هه‌ڵوێستیمان له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسازه‌كان .؟!

هه‌روه‌ك ئه‌زمونى كاركردنى چوار ساڵى یه‌كگرتووى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى سه‌لماندى ته‌نانه‌ت به‌ شاهیدى خودى ئه‌و دوو حزبه‌ش كه‌ له‌ زۆر كاتدا هه‌ڵوێستیان زۆر نیشتمان په‌روه‌رانه‌ تر بووه‌ له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و دوو حزبه‌ , باشترین نمونه‌و زیندووترین نمونه‌ش به‌رگرى كردنى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بوو له‌ مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك , وه‌ هه‌ڵوێسته‌كانى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراقى كه‌ بینیمان چه‌ندین جار بایكۆتى ده‌نگدانى كرد له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ى كه‌ زیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و ده‌نگى كورد له‌ په‌رله‌مانى ئاینده‌ و مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ى تر هه‌بوو .

به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بینیمان ئه‌زمونى یه‌ك لیستى ئه‌و دوو حزبه‌ چ1 زیانێكى له‌ كورد دا , وه‌ك هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى و خودى تاڵه‌بانیش له‌ سه‌ر په‌سه‌ندكردنى ئه‌و یاساه‌و مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك بینیمان !!!.

به‌ هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ ماوه‌ى فه‌رمانرِه‌وایى خۆیاندا كردیان به‌ ناوى دیموكراسى و چه‌نده‌ها ناوى زل و گه‌وره‌ به‌لاَم له‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا بۆش و به‌تاڵ بوو له‌ دیموكراسى و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ . مه‌گه‌ر به‌ ته‌نها له‌ فه‌رهه‌نگى ده‌سه‌لاَت و دیموكراسى ئه‌و دوو حزبه‌دا جێى بێته‌وه‌ !. ئه‌گه‌ر نا له‌ چ شوێنێكى ئه‌م دونیایه‌ بینیومانه‌ دیموكراتى ئاگربگرێت و گرِ له‌ باره‌گاى حزبه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى به‌رداو مرۆڤه‌كانى زینده‌ سوتاو بكات!!؟؟ ..

دواجار ده‌كرێت بڵێن یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وه‌ك تاكه‌ لایه‌نى كوردى له‌ (2005) بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌زمونى فره‌ لیستى و یه‌ك هه‌ڵوێستى له‌ كرده‌وه‌دا به‌ كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌لاَتى كوردى ناساند , له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قوربانى و باجێكى زۆرى دا ‌ به‌لاَم به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مرِۆ ده‌بینین كه‌ چه‌ندین لیست له‌ ده‌ره‌وه‌ى لیستى ئه‌و دوو حزبه‌ دروستبووه‌ , به‌مه‌ش یه‌كگرتوو له‌ مێژوودا بووه‌ یه‌كه‌مین سه‌رمه‌شق و قوربانیده‌رى فره‌لیست و یه‌ك هه‌ڵوێستى له‌ كوردستاندا , لایه‌نه‌كانى تریش ئه‌مرِۆ سودیان لێ وه‌رگرتووه‌ .

قوتابی یاس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە