کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێستى پێچه‌وانه‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد له‌كوردستان و له‌ به‌غداد

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


ئاماده‌كردنى / - سایتى یه‌كگرتوو

پاش ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى كوردستان بۆ جارێكى تر كه‌وته‌هه‌ڵه‌یه‌كى مێژووییه‌وه‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌سه‌ند كرد, ده‌نگى به‌و یاسایه‌دا له‌په‌رله‌مانى عیراقیدا , دواتر وه‌ك هێزێكى خاوه‌ن هه‌ڵوێستى نیشتمانى هه‌میشه‌فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ده‌نگى به‌چه‌ند برِگه‌یه‌ك له‌و یاسایه‌نه‌دا , هه‌ر زوو رِاى گشتى و شه‌قامى كوردى له‌مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و یاسایه‌له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد خسته‌رِوو . پاش ئه‌وه‌هه‌موو هیواو چاوى كورد له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عیراق بوو كه‌به‌ده‌ست
كورده‌وه‌یه‌, تا ڤیتۆى ئه‌و یاسایه‌بكات . به‌لاَم ئه‌و پۆسته‌ش هیچ سودێكى به‌كورد نه‌گه‌یاند چونكه‌ سه‌رۆك كۆمارى عیراق تاڵه‌بانى ئه‌و یاسایه‌ى هاوكات له‌گه‌ڵ جێگره‌شیعه‌كه‌ى (عادل عبدالمهدى) ئیمزا كردووه‌و دوورِۆژ له‌مه‌و به‌ر به‌سه‌ردانێكى رِه‌سمیش پاش ئیمزاكردنى یاساكه‌و بێ ئومێد كردنى كورد به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌رِێكه‌وت بۆ ئه‌مه‌ش كوردى بێ ئومێد كرد , ئێستا هاوپه‌یمانى كوردستان چاوى برِیوه‌ته‌ده‌ستى تارق هاشمى جێگره‌سوننه‌كه‌ى سه‌ره‌ك كۆمار تا ئه‌و یاسایه‌ئیمزا نه‌كات و رِه‌حم
به‌خۆیان (عه‌ره‌بى سوننه‌) و كوردیش بكات .
له‌كوردستانیش سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى له‌هه‌ستیارترین كاتدا بارزانى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ كوردستانى به‌جێ هێشتووه‌ له‌رِێگه‌ى رِاگه‌یاندنێكه‌وه‌ كه‌ئه‌ویش له‌رِێگه‌ى سه‌رۆكى دیوانه‌كه‌یه‌وه ‌رِایگه‌یاندووه‌ له‌ماڵپه‌رِى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ كه‌ئه‌گه‌ر بێت و چاو نه‌خشێنێنرێته‌وه ‌به‌یاساى هه‌مواركراوى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌ت رِێژه‌ى كورسیه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێم ئه‌وا كوردستان بایكۆدى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات. ئه‌مه‌ش كوردى توشى هه‌ڵوێستى جیاوازى له‌بغداد له‌لایه‌ك
وه‌له‌كوردستان له‌لایه‌كى تر كردووه‌.
یه‌كگرتوو یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌هه‌موو شت به‌لاوه‌ گرنگتره‌
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وه‌ك هه‌موو كات له‌پێشه‌نگى ئه‌و هێزانه‌بووه‌ كه‌یه‌ك هه‌ڵوێستى و به‌رژه‌وه‌ندى كوردى له‌هه‌موو شتێك به‌لاوه‌گرنگتر بووه‌, جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌كه‌برِیارى په‌رله‌مانى كوردستان چى بێت ئه‌وانیش وه‌ك هێزێكى كورد پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ى. رِاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌په‌سه‌ندكردنى یاساكه‌له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى و ئیمزاكردنى یاساكه‌له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه‌, هه‌ڵوێست و لێدوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌كى تره‌وه‌جۆرێك له‌جیاكردنه‌وه‌ى
هه‌ڵوێسته‌و , ئه‌وه‌پینه‌و په‌رِۆیه‌. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و هاوپه‌یمانى كوردستان له‌ئێستادا به‌دره‌نگ وه‌خت ده‌زانن , جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌كه‌دوو هه‌ڵوێستى خزمه‌ت به‌هیچ كه‌س و بابه‌تێك ناكات.
له‌میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتوودا ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌رِێز (م.. سلاَحه‌دین محمد بهاو الدین) له‌باره‌ى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم (د. فواد حسین) رِایده‌گه‌یه‌نێت : " به‌رِاستى ئه‌وه‌قسه‌یه‌كى پێش وه‌خته ‌چونكه‌ هه‌ڵوێستێكى سیاسى وا گه‌وره ‌به‌قسه‌ى كه‌سێكى وه‌ك سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌ویش له‌ئه‌وروپاوه‌به‌مراسله‌برِیارى وا گه‌وره‌نادرێت , ناوبراو دوپاتیشى كرده‌وه‌: ئه‌و بابه‌ته‌گه‌وره‌تره‌كه‌به‌رپرسێك
له‌ئه‌وروپاوه ‌برِیارى وا گه‌وره‌به‌مراسله‌بدات , چونكه‌برِیارى وا برِیارى هه‌موو هێزه‌سیاسیه‌كانى كودستان و برِیارى په‌رله‌مانى كوردستانه‌. وتیشى :" له‌لایه‌كى تره‌وه‌ئه‌و بابه‌ته‌فراوانتره‌له‌ژماره‌ى كورسیه‌كان, ئێمه‌یاداشتمان له‌و باره‌یه‌وه‌به‌رزكردۆته‌وه‌بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كه‌به‌چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌مان به‌كه‌م و كورِى ئه‌و یاسایه ‌كردووه ‌به‌ته‌نها ئه‌و خاڵه‌نیه‌, وه‌ك مه‌سه‌له‌ى كورسیه‌كانى قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاَتن , مه‌سه‌له‌ى ناوهێنانى
كه‌ركوك و تایبه‌تمه‌ندى كردنى كه‌ركوك له‌رِووى وردبینكردنى تۆمارى ده‌نگده‌رانى ئه‌و شاره‌وه‌وه ‌چه‌ند بابه‌تێكى تر , ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌: ئه‌و بابه‌تانه‌هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ن و جیاكردنه‌وه‌ى بابه‌تێك له‌و بابه‌تانه ‌به‌ته‌نها به‌س نیه‌.
(م. سلاَح الدین محمد بهاو الدین) ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانى و تاڵه‌بانى كه‌رِه‌زامه‌ندیان نواندووه‌له‌سه‌رى له‌بغداد وه‌هه‌ڵوێستى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا :" ئه‌مه‌جۆرێكه‌له‌جیاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانیه‌كه‌له‌بغداد رِه‌زامه‌ندى نواندووه‌, وه‌پینه‌و په‌رِۆكردنه‌بۆ ئه‌مه‌.
ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌بایكۆدكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراقى له‌كوردستان , ئه‌گه‌ر بێت و رِێژه‌ى كورسى پارێزگاكانى هه‌رێم زیاد نه‌كرێت وه‌ك سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم (فواد حسین) رِایگه‌یاندبوو . (م. سلاَح الدین) ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو بۆ سایتى یه‌كگرتوو رِونیكرده‌وه‌: كه‌هه‌ڵوێستى دامه‌زراوه‌ى رِه‌سمى كوردستان وه‌په‌رله‌مانى كوردستان چۆن بێت ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كگرتوو وه‌ك هێزێكى كوردستان- وه‌ك خه‌ڵكێكى كوردستان پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ى . هه‌روه‌ها وتى :
بایكۆدكردنى هه‌ڵبژاردن شتێكى سروشتیه‌كاتێك كه‌داخوازیه‌كان به‌جێ ناهێنرێت وه‌پێشێل ده‌كرێت وه‌پێشێلكارى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان كراوه‌و ده‌كرێت به‌لاَم ئه‌مه‌كه‌ى ؟ زۆر دره‌نگ وه‌خته‌كاتێك كه‌كوتله‌ى ئێمه‌وه‌ك یه‌كگرتوو بایكۆدى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراقى كرد , به‌لاَم هاوپه‌یمانى رِازى بوو وه‌كاتێك ئێمه‌یاداشتنامه‌مان دا به‌په‌رله‌مانى كوردستان . دووجار دانیشتنى تایبه‌تى ئه‌نجامدا و داواى له‌هاوپه‌یمانى كوردستان كرد كه‌ئه‌و یاسایه‌به‌و جۆره‌ى ئێستا په‌سه‌ند نه‌كات به‌لاَم
ئه‌وان تازه‌به‌خه‌به‌ر هاتوون !
له‌كۆتاى لێدوانه‌تایبه‌تیه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو (م. سلاَح الدین محمد بهاو الدین) ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌:" دوو هه‌ڵوێستى یه‌كێتى و پارتى زۆر تازه‌نیه‌, وه‌شتێكى سه‌یریش نیه‌. به‌لاَم له‌م بابه‌ته‌دا دیاره‌به‌رپرسیارێتى مام جلال وه‌ك سه‌رۆك كۆمار جیاوازه‌یان كاك مسعود جیاوازه‌هه‌ركه‌س له‌مینبه‌رى كارى خۆیه‌وه‌قسه‌ده‌كات , به‌لاَم له‌ئه‌نجامدا مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگه‌به‌نیسبه‌ت كوردستانه‌وه‌, حه‌ق وایه‌یه‌ك قسه‌یى و یه‌ك هه‌ڵوێستى بێت
چونكه‌دوو هه‌ڵوێستى خزمه‌تى مه‌سه‌له‌كه‌ناكات .

بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانیش رِایده‌گه‌یه‌نێت
ئاوات شێخ جه‌ناب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى لیستى گۆرِان تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند :" كه‌ئێمه‌به‌هه‌موو جۆرێك پشتیوانى له‌برِیارى بایكۆدكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ده‌كه‌ین كه‌له‌زارى وته‌بێژه‌كه‌شمانه‌وه‌(محمد تۆفیق رِه‌حیم) جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌. ناوبراو وتیشى :" له‌ئێستادا رِاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى رِه‌زامه‌ندى كراوه‌له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌له‌وه‌گرنگتره‌ كه‌چۆن كراوه‌چۆن بوو چونكه‌ئێستا مه‌سه‌له‌ى چاره‌نوسساز
ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌رِووى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌زیانێكى زۆر به‌كورد ده‌گه‌یه‌نێت , بۆیه‌ده‌بێت هاوهه‌ڵوێستى دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان رِاست بكه‌ینه‌وه‌.
ناوبراو رِاشیگه‌یاند : رِاسته‌سه‌رۆك كۆمار له‌كاتى ئیمزاكردنى یاساكه‌وه‌ك نوێنه‌رى كورد هه‌ڵسوكه‌وتى نه‌كردووه‌وه‌پێم وایه‌هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژى گه‌وره‌ى كردووه‌و قوربانیه‌كه‌ى ده‌بێت كورد بیدات .
ئاواتى شێخ جه‌ناب) سه‌باره‌ت به‌رِه‌زامه‌ندى هاوپه‌یمانى بۆ ئیمزاكردنى یاساكه‌ئاماژه‌ى به‌وه‌دا : " ئه‌وه‌قسه‌كانى ئێمه‌ى سه‌لماند كه‌ئه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كورد ده‌كه‌ن له‌بغداد جگه‌له‌فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ئه‌وانه‌نوێنه‌رى كورد نین به‌ڵكو نوێنه‌رى حزبن , چونكه‌حزب چ برِیارێكى به‌سه‌ردا سه‌پاندن ئه‌وه‌جێ به‌جێ ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه‌ئه‌و حاڵه‌ته‌مان بینى , جه‌نابى بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتیشى :" ئه‌مه‌زه‌نگێكى وشیاركردنه‌وه‌یه‌بۆ كورد كه‌ده‌بێت له‌مه‌و دوا
ئه‌و نوێنه‌رانه‌ى هه‌ڵى ده‌بژێرێت نوێنه‌رى رِاسته‌قینه‌ى گه‌ل بن نه‌ك حزبه‌كان . ئه‌وان نه‌توانن وردبینى بكه‌ن له‌خوێندنه‌وه‌ى یاسایه‌كدا - وه‌نه‌توانن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت ئه‌ى ئه‌وان له‌بغداد كاریان چیه‌؟؟؟!! یان له‌به‌ر موچه‌و امتیازاتى وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو سه‌رۆك كۆمارو ... چوون!!! یان خۆ له‌بێ كاریدا نه‌چونه‌ته‌ئه‌وێ تا وه‌زیفه‌یه‌كى بغدادیان پێ پرِبكرێته‌وه‌, به‌ڵكو پێویسته‌نوێنه‌رایه‌تى كورد بكه‌ن ئه‌گه‌ر پێیان نه‌ده‌كرا ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌هه‌ڵبگرن ئه‌وا له‌سه‌ر كوردیان به‌و
جۆره‌ده‌سخه‌رِۆ نه‌كردایه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رپه‌رشتى كردنى فراكسیۆنى گۆرِان نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرِى وتى :" ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانیه‌تاڵه‌بانى سه‌ربارى هات و هاوارى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌واداده‌نرێت نوێنه‌رایه‌تى هه‌مووچین و توێژه‌كانى كورد ده‌كات به‌لاَم ئه‌و هه‌مووى خسته‌ژێر پێى خۆیه‌وه‌ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى خۆى چه‌سپاند , ئاواتى شێخ جه‌ناب له‌كۆتایدا ئه‌وه‌شى بۆ سایتى یه‌كگرتوو رِونكرده‌وه‌:" كه‌تاڵه‌بانى وه‌ك نوێنه‌رى گه‌لى كورد له‌كاتى ئیمزاكردنى یاساكه‌هه‌ڵسوكه‌وتى نه‌كردووه‌. وتیشى :" من پێم
وایه‌له‌ژێر به‌ڵێنى جارێكى تر پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى ئیمزاكردووه‌.
تاڵه‌بانی ئیمزای له‌سه‌ر یاساكه‌ كردووه‌ و كورد چاوه‌رێی ده‌ستی هاشمیه‌
ئه‌ندامێكى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌په‌رله‌مانى عیراقى رِایده‌گه‌یه‌نێت كه‌تاڵه‌بانى و عادل عبدالمهدى . ئیمزایان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌, ئێستاش كورد چاوى له‌ده‌ستى هاشمیه‌تا یاساكه‌رِه‌ت بكاته‌وه‌.
له‌میانه‌ى دیدارێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ سایتى یه‌كگرتوودا كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ سایتی یه‌كگرتووه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، (رِه‌ئوف عوسمان) په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى رِایگه‌یاند : ‌تاڵه‌بانى و عادل عبدالمهدى ئیمزایان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌. به‌لاَم ئێستا چاوه‌رِێى به‌رِێز هاشمى ده‌كه‌ین كه‌ یاساكه ‌ئیمزا نه‌كات چونكه ‌ئه‌وه ‌زۆر زیانى له‌كورد ده‌دات.

یه‌كێتی و پارتیش بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردنیان نه‌بیستووه‌ كه‌ دكتور فوئاد رایگه‌یاندووه‌
ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌والاَنه‌ى كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تاڵه‌بانى ئیمزاى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌ , ئه‌وجا گه‌شته‌كه‌ى بۆ فه‌ره‌نسا ده‌ست پێكردووه‌ . سعدى ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تایبه‌ت به‌ سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند : ئێمه‌ نه‌ له‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانى خۆى وه‌ نه‌ له‌ نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى سه‌رۆكى كۆمار شتى وامان نه‌بیستووه‌ كه‌ ئیمزاى له‌ سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردبێت ..
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ى (دكتور فوئاد حسین)سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش كه‌ رِایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر چاو نه‌خشێنرێته‌وه‌ به‌ رێژه‌ی كورسیه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وا كوردستان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات, سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى : به‌ رِاستى ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئێمه‌ش و مه‌كته‌ب سیاسى پارتى گوێمان له‌ شتى وابێت , بۆیه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ پێویستى به‌ دانیشتنى هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسى پارتى و یه‌كێتى هه‌یه‌ , تا لێكۆڵینه‌وه‌و
دیراسه‌ى بكه‌ین , وتیشى ئه‌وه‌ پێویسته‌ دابنیشین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم تا بزانین ئه‌و بریاره‌ چۆنه‌ , وه‌ ئێمه‌ بریار وایه‌ كۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ین سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ له‌ نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی ساسى پارتى و یه‌كێتى , چونكه‌ رِاسته‌ نا حه‌قیه‌كى زۆر كراوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌زیادبوونى رِێژه‌ى دانیشتوانى هه‌ندێك پارێزگاى تردا
رۆشنبیرانیش هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌یه‌
نوسه‌رو رِۆشنبیر (على فتاح) سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى شه‌ن , سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانى و تاڵه‌بانى بۆ رِه‌زامه‌ندى نواندیان له‌مه‌رِ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان , لێدوانه‌كانى بارزانى له‌زارى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم (فواد حسین) بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى : دیاره‌بابه‌تى یاساى هه‌ڵبژادنه‌كانى عیراق و ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ى له‌دابه‌شكردنى كورسیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتووى عیراقدا هه‌یه‌، بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدارى پرِ له‌مه‌ترسیه‌سه‌باره‌ت به‌داهاتوى هه‌رێمى كوردستان و
رێكردنى پرِۆسه‌ى سیاسى ناوچه‌كه‌، له‌گه‌ڵ زیادبونى كورسیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌275 كورسیه‌وه‌بۆ زیاتر له‌323 كورسى ده‌بوو ئه‌گه‌ر رێژه‌ى كورسیه‌كانى كورد له‌به‌غدا زیادیشى نه‌كردایه‌لانى كه‌م وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌رێژه‌ى كورسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ئێستا 58 كورسیه‌داده‌به‌زێت بۆ كه‌متر له‌50كورسى، دیاره‌پشت به‌ستن به‌داتاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق، ئه‌مه‌به‌نسبه‌ت تێرِوانینى نه‌ته‌وه‌كانى ترى عیراقه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر یاریه‌كى سیاسى نوێنه‌رى
نه‌ته‌وه‌كانى تربێت به‌رِاى من دۆخێكى سروشتیه‌، چونكه‌ئه‌مه‌یه‌كه‌م هه‌ڵوێست و تێرِوانینى عه‌ره‌بێكى سونه‌یان شیعه‌نیه‌به‌رامبه‌ر به‌مافه‌سیاسیه‌كانى كورد له‌م هه‌رێمه‌دا، ناوبراو وتیشى :" ئه‌وه‌ى جێگه‌ى گومانه‌هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورده‌یان رونتر بڵێم (یه‌كێتى و پارتى)كاتێك سه‌رۆك كۆمارى عیراق ئافاتنامه‌یه‌كى وا بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى واژۆ ئه‌كات و به‌دیوێكى تردا ئه‌و هه‌موو پیرۆزبایى نامه‌و به‌نه‌به‌ردى له‌قه‌ڵه‌مدانى ئه‌و ئافاتنامه‌یه‌له‌لایه‌ن میدیاكانیانه‌وه‌،
كه‌ته‌واوى ماف و داهاتوى سیاسى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌مه‌ترسیه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ى نوێنه‌رانى یه‌كگرتووى ئیسلامى رونیانكرده‌وه‌كه‌ئه‌وه‌رێكه‌وتننامه‌نیه‌به‌ڵكو مه‌ترسى نامه‌یه‌كه‌و ده‌بێت هه‌ڵوێستمان هه‌بێت له‌سه‌رى، له‌هه‌مووى سه‌رنج راكێشتر ئه‌و لێدوانه‌رۆژنامه‌وانیه‌بوو كه‌تاڵه‌بانى هۆكارى ئیمزاكردنه‌كه‌ى گێرِایه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى كه‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دوانه‌كه‌وێت،سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى شه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا :" ئه‌گه‌ر ئێمه‌به‌راوردێكى جددى له‌نێوان زیانه‌كانى دواكه‌وتنى
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و تێپه‌رِینى یاساكه‌بكه‌ین، تێده‌گه‌ین كه‌تێپه‌رِینى یاساكه‌چ زیانێك به‌داهاتووى پرِۆسه‌ى سیاسى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا كه‌دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ تێپه‌رِینى یاساكه‌دا زیانێكى ئه‌و تۆى نیه‌، ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت به‌گرنگیه‌وه‌باسى بكه‌م ئه‌و دوو كارته‌سیاسیه‌خه‌یاڵیه‌یه‌كه‌هه‌میشه‌بارزانى و تاڵه‌بانى شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان ڤیتۆكه‌ى تاڵه‌بانى و دووه‌میان ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ كه‌له‌نێوان تاڵه‌بانى و بارزانى و مالكیدا
هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌ركاتێك كورد بكشێته‌وه‌راسته‌وخۆ حكومه‌ته‌كه‌ى مالكى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر زۆر به‌كورتى له‌گرفته‌سیاسیه‌كانى چه‌ند ساڵى رابردوو برِوانین هه‌ر له‌"په‌كخستن و چه‌ند جار ئێكسپایربوونى مادده‌ى 140، بودجه‌ى %17ه‌كه‌، هێنانى فرقه‌ى 12بۆ كه‌ركوك، له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى عیراق بۆ دیاله‌و خانه‌قین، وه‌چه‌ندین گرفتى سیاسى و ئیدارى ترى نێوان به‌غدا و هه‌رێم تا ده‌گاته‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تێگه‌ین كه‌ئه‌و كارته‌سیاسیه‌بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌شه‌خسیه‌كان
به‌كاردێن نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاكانى خه‌ڵكى كوردستان وه‌ك چۆن له‌پێناو زیادكردنى نه‌سریه‌ى سه‌رۆك كۆمار به‌كارهاتن، پرسیارێكى جددى ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌سێ قۆڵیه‌كه‌و ڤیتۆكه‌ى تاڵه‌بانى بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆسیه‌گرنگانه‌به‌كار نه‌یه‌ن ئه‌بێت له‌چ كاتێكدا و بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كاربێن؟ دێوێكى ترى سه‌نج راكێشى ئه‌م دۆخه‌سیاسیه‌نوێیه‌ئه‌و دووفاقى و گوتاره‌سیاسیه ‌جیاوازه‌یه‌كه ‌تاڵه‌بانى و بارزانى پێى ده‌دوێن، له‌لایه‌كه‌وه‌تاڵه‌بانى یاساكه‌واژۆ ده‌كات و
له‌لایه‌كى تره‌وه‌بارزانى بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ئه‌و برِوایه‌ى كه‌پێش هه‌موو شتێك رێكه‌وتننامه‌ى ستراتیژى نێوان ئه‌م دوو پارته‌ته‌نها مانشێتێكى ناوه‌رِۆك به‌تاڵه‌و گۆتارى سیاسى هه‌ڵوێستى نیشتمانى ئه‌م دوو پارته‌زۆر دووره‌له‌یه‌كه‌وه‌، به‌دیوێكى تردا بێئاگایى و بێخه‌مى سه‌ركردایه‌تى سیاسى ئه‌م دووپارته‌ ده‌رده‌خات، له‌كۆتایدا سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى شه‌ن (على فتاح) ده‌ڵێت :" من پێم وانیه‌ئه‌م گرفتانه‌وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كى سیاسى سروشتى
له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵكو پێده‌چێت موباده‌ره‌یه‌كى سیاسى زاتى بێت له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌نى چه‌ند هه‌ڤاڵێك



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە