کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌میل هه‌ورامی له‌ نێوان سیاسه‌ت ‌و باخه‌وانیدا

Sunday, 23/01/2011, 12:00


هه‌ر ووڵاتێک نه‌هامه‌تی ڕوی تێکرد وه‌ک هه‌رێمی کوردستانی لێدێت که‌ ئێستا له‌ سایه‌ی سه‌ری به‌رپرسانه‌وه‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ بوه‌ به‌ کورد سوتان، ئه‌و وڵاتانه‌ی یاسا تیادا سه‌روه‌ره‌وکه‌س بۆی نیه‌ تاک ڕه‌وانه‌ بریار بدات له‌ به‌ڕیوه‌ بردنی ووڵات ،ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نها سه‌ر قاڵی سیاسه‌تن‌و شه‌ورۆژ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر یه‌ک بۆ خزمه‌ت کردنی وڵاته‌که‌یان‌ دور له‌ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی خۆیان.. یان له‌ په‌رله‌ماندا یاخود له‌ حکومه‌تدا درێژه‌ به‌ خه‌بات ده‌ده‌ن له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی وڵاته‌که‌یان‌و دابین کردنی هه‌موو پێداویستیه‌کی ژیان بۆ هاوڵاتیان.

به‌داخه‌وه‌ له‌ کوردسوتانی خۆماندا به‌رپرسان بوون به‌ جۆکه‌ر و سه‌ر له‌ هه‌موو کاره‌کان ده‌رده‌که‌ن هه‌ر له‌ گرتنه‌ده‌ستی پۆسته‌ باڵاکانی حیزب و حوکمه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه‌ تا بازرگانیکردنی نه‌وت و خواردن و ده‌رمان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ئه‌وه‌نده‌ بیویژدانه‌ له‌ پێناو زو ده‌وڵه‌مه‌ندبونیدا بازرگانی به‌ ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه‌ ده‌کات! بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ داهاتووی نه‌وه‌ و ڕۆڵه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌روه‌ هه‌ڵدیر و له‌ناو چون ده‌بات.
جه‌میل هه‌ورامی جگه‌ له‌وه‌ی به‌رپرسی جێگایه‌کی زۆر پیرۆز و موقه‌ده‌سه‌ که‌ ئه‌ویش لێپرسراوی پیشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستانه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی بێوچان له‌ هه‌وڵ و تێکۆشاندا دا بێت بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌یان به‌رپرسی وه‌ک جه‌میل هه‌ورامیان خسته‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و له‌ سایه‌ی خه‌بات و ماندوبونی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و خوێنی پیرۆزی شه‌هیدانه‌وه‌یه‌ که‌ ئێستا که‌سێکی وه‌ک جه‌میل هه‌ورامی له‌پاڵ پله‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا بۆته‌ بازرگانی هه‌موو جۆره‌ شه‌تڵ ‌و دار و دره‌ختێک که‌ دێته‌ سنوری ده‌سڵاتی سه‌وزه‌وه‌ قازانج ‌و سوده‌که‌شی ده‌خاته‌ ته‌نکه‌ی باخه‌ڵییه‌وه‌ .
ده‌یان ساڵه‌ گه‌لی کورد قوربانی ده‌دات له‌ پێناو ئازادی‌ و یه‌کسانی ژیانی هاوڵتیاندا که‌چی به‌رپرسان وه‌ک مۆته‌که‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ژێرخانی ئابوری وڵاتداو چاویان تێرنابێت نه‌ به‌ پاره‌ی حیزب نه‌ به‌پاره‌ی نه‌وت نه‌ به‌سه‌رانه‌ سه‌ندی فه‌رمانگاکان‌و پسوڵه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان نه‌ به‌ بودجه‌ی هاولاتیان که‌ له‌ حکومه‌تی مه‌رکه‌زیه‌وه‌ دینێرن بۆخه‌ڵکی کوردستان. به‌ هه‌موو ئه‌م سه‌رچاوه‌ دارایانه‌وه‌ تێر ناخۆن..! دیاره‌ ئێوه‌ی به‌رپرسان بێ ئاگان له‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ خۆشتان باشتر ده‌زانیت که‌ قه‌سره‌کانتان دروستی ده‌که‌ن جه‌نده‌ها ملێۆن دۆلاری تێده‌چێت هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستن ئه‌وه‌تا ده‌بینن هه‌ر یه‌که‌تان سه‌ر‌قاڵی کاریکی بازرگانین یه‌کێک نه‌وت ئاو دیو ئه‌کات ئه‌وی ترتان به‌ڕیز شوقه‌ دروست ده‌کات ‌و ده‌یفرۆشێته‌وه‌ به‌ هاوڵاتیان هه‌ندیکی ترتان هه‌ر خه‌ریکی دروستکردنی به‌نزینخانه‌ن به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستن ده‌ستان گرتوه‌ به‌سه‌ر هاورده‌ کردنی زۆربه‌ی کاڵاکاندا که‌ ده‌هێنرێته‌ ناوه‌وه‌ی کوردستان وه‌ک ئوتوموبێل ده‌رمان خواردنی به‌سه‌رچوی نه‌گونجاو که‌ له‌ سایه‌ی سه‌ری ویوه‌وه‌ زۆربه‌ی سه‌ڵکی کوردستان دوچاری چه‌نده‌ها نه‌خۆشی هاتوون.
ئاخر چ تروسکاییه‌ک به‌دی ده‌کرێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م به‌رپرسه‌ به‌ ویژدانه‌نه‌ ووڵات به‌رن به‌ڕێوه‌ ئێمه‌ له‌ خۆیان ده‌پرسین میلله‌تێک ئه‌م هه‌موو قوربانیانه‌ی دابێت!! ئه‌نفال کردن !!کیمیا بارن کردن! هه‌زارن شه‌هید!! هه‌زاران که‌م ئه‌مندام !!هه‌زاران گوند وێران کردن!! بۆ... ؟ له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی‌و یه‌کسانی ژیاندا؟ یان ئه‌م هه‌موو قورابانی‌و ماڵویرانیه‌ به‌خشرا بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵتداران ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا بگرن ‌و ببنه‌ بازراگان‌ و مافیا وه‌ک‌ ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر له‌ گه‌ردنی هاولاتیانی فه‌قیرو هه‌ژاره‌وه‌ بئاڵین.
ئه‌ی به‌رپرسانی سه‌رچه‌م حیزب و لایه‌نه‌کان زۆر که‌سانی وه‌ک ئێوه‌مانان ناحه‌قیان کرد به‌رامبه‌ر به‌ خاک ‌و هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌ی خۆیان به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ ئێوه‌ش و هه‌موو لایه‌کمان چاره‌نوسیانمان بینی کۆتایه‌که‌ی به‌ره‌و کوێ بوو نمونه‌کان مێژویان زۆر دور نین (ئه‌وه‌ سه‌دامی دیکتاتۆر... ئه‌وه‌ سه‌رۆکی وڵاتی تونس) تۆ بڵیی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌و به‌عسه‌ درنده‌یه‌ سڵی نه‌کردبێته‌وه‌‌ ئێستا له‌ ئێوه‌ بترسێت ، نه‌خێر بڕوا ناکه‌ین ته‌نها سه‌برێکی نه‌ته‌وایه‌تیه‌ ‌و میلله‌ت دانی گرتوه‌ به‌خۆیدا ئه‌وا میلله‌ت پێتان ده‌ڵیت هه‌موو شتێک له‌ باریکیدا ده‌پسێت به‌ڵام زوڵم‌و زۆرداری له‌ ئه‌ستوری ‌و قیمه‌ی هێزدا بێت ڕمان‌و له‌ناو چونی ئاسان تر ده‌بێت.

پاشا
2011/1/23
سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە