21 ساڵه کوردایه‌تیمان پێ ده‌فرۆشنه‌وه، 21 ساڵه پۆزمان به‌سه‌دا لێ ده‌ده‌ن و منه‌تمان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئێمه نه‌بووینایه کورد وجودی نه‌ده‌ما، ئێمه به‌رگریکاری زمان و خاك و نه‌ته‌وه‌ی کورد بووین... 21 ساڵه به ناوی خه‌بات و مێژووی پێشمه‌رگایه‌تی و کوردایه‌تیان شهرعیاتیان داوه به ته‌خشان...
ئاسایش بڵاوی کردوته‌وه که دوو سوپاسنامه‌ی داواكاری گشتی و ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچی به‌ده‌ست گه‌یشتووه.ئه‌م کاره‌م وه‌ک گالتهجاڕیهکی سه‌یر دێته پێش چاو جیگه‌ی پێکه‌نینه.ئاخر ئاسایش و سوپاس نامه!ده‌بوو شه‌رمه‌زار نامه‌یان بۆهاتبایه.ئاسایش ده‌زگایه‌کی نا مه‌شروعی نایاساییه له ژێر ئیعازی حیزب‌دا...