کوردایه‌تی ساخته!
Thursday, 16/02/2012, 12:00
21 ساڵه کوردایه‌تیمان پێ ده‌فرۆشنه‌وه، 21 ساڵه پۆزمان به‌سه‌دا لێ ده‌ده‌ن و منه‌تمان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئێمه نه‌بووینایه کورد وجودی نه‌ده‌ما، ئێمه به‌رگریکاری زمان و خاك و نه‌ته‌وه‌ی کورد بووین... 21 ساڵه به ناوی خه‌بات و مێژووی پێشمه‌رگایه‌تی و کوردایه‌تیان شه‌رعیاتیان داوه به ته‌خشان و په‌خشانکردن و ماشینه‌وه‌ی داهات و گومرگ و بودجه و نه‌وت و غازی سروشتی و بازرگانی و هتد. 21 ساڵه شه‌رعیه‌تیان داوه به پله‌و مه‌نێه‌ب و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و قۆرغکردنی ته‌واوی جومگه‌کانی ده‌سه‌لات و کارگێڕی و هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی و ئیستخباراتی و هه‌واڵگری و هتد. وه‌لی 21 ساڵه 21 که‌سی هۆشمه‌ند باوه‌ڕی پێیان نه‌کردووه، چونکه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و پێشمه‌رگایه‌تی و کوردایه‌تی و خه‌باته‌ی باسی ده‌که‌ن له ناوه‌رۆکه‌که‌یدا ئه‌وه‌نده قێزه‌ون و پیسه، به ئاسته‌م خه‌بات و خیانه‌ت له‌یه‌ک جیا ده‌کرێته‌وه، به ئاسته‌م کورد کوژی و دوژمن کوژی لێ جیا ده‌کرێته‌وه، به ئاسته‌م برایه‌تی کوردیه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دوژمانانی کورد له‌یه‌ک جیا ده‌کرێته‌وه...
دوای ئه‌وه‌ی له سایتی خۆشه‌ویستی سبه‌ی بابه‌تێک ده‌رباره‌ی مه‌لا سمایل نوره‌دینی بڵاو بووه‌وه و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو که (بە ئامار دەرکەوتوە، کە قوربانی شەڕی براکوژی زیاترە لە شەهیدی شۆڕشە کوردیەکان". زۆرێک له هاوڕێ یانم توشی شۆک بوون که ئه‌م زانیاریه‌یان بیست، به‌ڵام من زۆر به‌لامه‌وه ئاسایی بوو، پێم وایه ئه‌مه ته‌نها درکاندی حه‌قیقه‌تێکه و هه‌موومان له ئاوه‌زماندا هه‌ستی پێ ده‌که‌ین، به‌لام هه‌موومان ده‌رکی پێ ناکه‌ین و نای درکێنین. به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رم و ڕیسواییه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانمان ئه‌مه مێژووه‌که‌یان بێت، کورد کوژی له هه‌گبه‌یاندا زیاتر بێت له دوژمن کوژی! جا هیچ فه‌رقی نیه به‌ده‌ستی خۆیان کوردیان کوشت بێت، یان به‌ده‌ستی سوپای پاسداران و ده‌بابه‌ی به‌عسی و فرۆکه‌ی تورکی ئه‌و کاتانه‌ی په‌نه‌یان ده‌برده به‌ر دوژمن!
ئێستاکه خه‌نجه‌ری بریقه‌داری زۆر کوردی به توانا
هه‌ڵکێشانی به‌ده‌ستی گڵاوی دوژمنه
ئێستاکه زۆر پێشمه‌رگه هه‌ن،
له‌به‌ر تاریکی شه‌وه زه‌نگ،
چه‌کی ده‌ستیان قۆناغی به‌ره‌و دوژمنه
ده‌سه‌ڵاتداران یان فه‌همیان نیه، یان خۆیان له گێلی ده‌ده‌ن که پێیان وایه نایان ناسین! ده‌سه‌لاتداران وه‌ک ئه‌و کۆمه‌ڵه مه‌لایه‌ی یه‌کێتی زانایانی لێهاتووه که له ماڵه مه‌لایه‌ک کۆببونه‌وه و وتبویان (ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆمان یه‌کتری ده‌ناسین، خه‌ڵکیش ئاوا ئێمه‌ی بناسیایه، هه‌رگیز که‌س نوێژی له پشته‌وه نه‌ده‌کردین)، ده‌سه‌ڵاتدارانیش وا ده‌زانین هه‌روه‌ک چۆن هاوڵاتیان مه‌لاکان ناناسین ئاواش ئه‌وان و مێژوو و خه‌بات و کوردایه‌تیه ساخته‌که‌یان ناناسن. باش ده‌یان ناسین، خۆیان و عه‌قڵیه‌تیان و ڕابردوویان... ده‌شیان ناسین ئێستا بایی چه‌ندن... ئومێد ده‌کرا که‌رکوک ڕزگار که‌ن، فرۆشتیان... ئومێد ده‌کرا داکۆکیکه‌ری ده‌نگی کوردان بن، خنکاندیان.. گه‌ره‌کمان بوو سه‌فای خۆشیمان بێت دوای ڕزگاری خاک، هاوینه‌هه‌واره‌کانیان داگیر کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست