نەخێرنوێنەری مەسعود بارزانی سەردانی سەید کاکەی نەکردوە! پێداچوونەوەیەك بە پەیامنێری کوردستان پۆست لە هەولێر
Monday, 09/01/2012, 12:00
لە مانگی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی Nrtلەگەڵ بەڕێز خاڵە سەیدکاکەی ئەنجامدا ، لێرەو لەوێ لە سەر دیمەنی چاوپێکەوتنەکە خەڵکێك بە ئازادی خۆی لە تەوەری بابەتەکان شتێکی دەنووسی ، بەڵام دواتر کار گەیشتە سەر ئەوەی "پەیامنێری کوردستان پۆست بەناوی خزمێكی وەهمی سهيدكاكهوە بکات بە سه‌رچاوه‌ی بابەتێك " نا چێتە خانەی قبوڵکردن ، بۆیە منیش وەك کەسێکی نزیك لە خاڵە سەید کاکەوە ، هه‌واڵێکی نادروستی کوردستان پۆست نیگەرانی کردووین ، ناکرێ لێی بێدەنگ بین هەموو کەسێکی شۆڕشگێر وماندونەناسی گەلەکەمان ... بۆ نەوەی نوێ و خوێنەری بەڕێز وا پێناسە بکەین ، ئه‌و سیفهتهبهرز و ئهخلاقهشۆڕشگێرانهی لهخاڵهسهید کاکهوهبهدی ده‌کرێ ، دەبێت بە شانازیەوە بیخەینە بەر چاوی خوێنەری بەڕێز ، که ده‌ریایه‌ك بیره‌وه‌ری له‌و مێژووهزیندوهی هەیەتی ،کە خۆی خاوه‌نی خه‌بات و قوربانیه‌کی زۆرە لە کەسوکاری ، بۆیهتهمهنی کهسانێکینێو شۆڕش پڕهلهڕووداو و بیره‌وه‌ری هه‌رکامه‌یان به‌شێکن له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان ، بە داخەوە کەسانی شۆڕشگێری وەك خاڵە سەیدکاکە لە کوردستان بە پەنجەی دەست دێنە ژمار ، بەڵام خەڵکی جاش و نۆکەری ڕژێمی روخاو زۆرن ، ئەوەی لای سەید کاکە گرینگ و جێی بایەخ بێت پیاو دەبێت دەست و داوێن پاك‌و مەردبێ ، ئینجا خۆی بخزینتە نێو خەباتی نەتەوایەتی و کوردایەتی ... وەك ئێستا و ڕابردوو سەید کاکە ناحەزی زۆر بوو هەم لە نێو نەیارانی کورد و هەم لەنێو لایەنە کوردییەکان .
خاڵە سەیدکاکە خاوه‌ن مێژوویه‌کی پاك و خه‌باتێك بێ پسانهوهله نێو ڕیزه‌کانی پێشمهرگاتیدا ، له‌هه‌ر ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌یه‌کی کوردستان کارتی پێناسه‌ی پێشمهرگهبووە ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش ههمیشهنێوی پێشمهرگهبۆتهپێناسهو کارنامه‌ی ژیانی که‌سانێك ، ناکرێ بوێری خاڵهسهید کاکه و خه‌باته‌که‌ی بە سووك هەڵیسەنگێنن کە نیو سهدهیهوهك پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌یه‌ك له‌سه‌نگه‌ره‌کان به‌و په‌ڕی له‌خۆ بردوییهوهخهباتی کردوه، ده‌ریایه‌ك بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرینی هه‌یه ، ئه‌و شاهیدی دواساته‌کانی ژیان و ووته‌کانی ده‌یان پێشمه‌رگه‌یه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا، وێنه‌ی زۆر له شه‌هیدانی له‌به‌ر چاوه، شوێنی گۆڕ و مه‌زاری سهدانیانیان ده‌زانێ لهشاخهبهرزهکان و دێهاته‌کانی کوردستان نێژراون ، دۆست و هاوڕێی ههرهنیزیکی سه‌رکرده شه‌هید سه‌عدی گچکه ، د. خالید ، علی عسکه‌ری و فارس باوه‌و عه‌ریف عوسمان ... هتدا.
وەك دواتر پەیامنێری کوردستان پۆست دەڵێ ! " یەکێک لە خزمەکانی لەسەر ئەمە ناڕەزایی بەرامبەر بەمە دەربڕیوە و وتوویەتی: ئەمە لە کاتێکدا ئەو مەلا مستەفایەی كه‌هه‌موو سۆرانی لا (قونده‌ر) بووه " بڕوا بکەن خەڵکی هەر ناوچەیەك هەندێك دەستەواژەهەیە دەیناسێت ... دەزانێ لەکام ناوچە ئەم دەستەواژانە سەریهەلداوە و هەر لەم ناوچەیەش بەکاردێت خەڵکی هەولێر زۆردەگمەن نزیکن لەم دەستەواژەیە ... لەکۆتایدا دەڵێـم ! هەواڵی دوور لە ڕاستی و ڕەخنەی بێبنەما خوێنەرت لێ دەڕنجێنێ ، باچەلەنگتر سێری تفەنگەکانتان بگرن بۆ شکانی نیشانەکان.
تێینی :ئەم نووسینە تایبەتە بە ماڵپەری کوردستان پۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست