کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش..باس له‌ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن !..

Saturday, 09/04/2011, 12:00


گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ر..
تاکو دوێنێ به‌رزانی و سه‌رانی (پدک) خۆیان له‌ بوونی گه‌نده‌ڵی گێل ده‌کرد و بێ ئاگایی خۆیان پیشان ده‌دا، به‌ڵام ئاخری ناچار دانیان پێدانا و هه‌ندێ جار باسی ده‌که‌ن. ئێستا رژیم به‌شێوه‌یه‌کی تر هاته‌ پێشه‌وه‌. ئێستا ده‌ڵێن ڕاسته‌ دزی، گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی هه‌یه‌ به‌ڵام...ده‌یانه‌وێت به‌ به‌ڵام پاساو په‌یدا بکه‌ن و کات بکوژن و په‌نا به‌رنه‌ به‌ر فێڵ حیله‌بازی و هیچ هه‌نگاوێک نه‌هاوێن بۆ چاره‌سه‌ری.
له‌ (تونس) ئه‌وکاته‌ی (بن عه‌لی) ناچار بوو، (من په‌یمانتان ده‌ده‌مێ چیتان ده‌وێت من ده‌یکه‌م، ئازادیتان ده‌ده‌مێ، گه‌نده‌ڵی بنبڕ ده‌که‌م) گه‌نجێ له‌ شه‌قام وه‌ڵامی دایه‌وه‌، ئه‌و درۆ ده‌کات، ئایا لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژنه‌که‌ی خۆی ده‌کات، له‌ براکانی و خزم و خزم و که‌س و کاری ؟ ته‌نها ئه‌وان هۆکاری گه‌نده‌ڵین.
قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی لای خۆشمان ئه‌م پرسیاره‌ دێنێته‌ ئاراوه‌، ئایا به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌ و سه‌رانی پارتی ئاماده‌ن بۆ لێپێچینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌؟ ئه‌مه‌ پرسیارێکی گرنگه‌ و وه‌ڵامه‌که‌ی لای ئه‌وانه‌ و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین.
له‌ هه‌مووی گرنگتر و جوانتر وتارێکه‌ پێش ماوه‌یه‌ک له‌ ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) به‌ناوی (مه‌سروور به‌رزانی یه‌وه‌) بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ باس له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌کات و هه‌ندێک به‌ گه‌نده‌ڵی حه‌قیقی ناو ده‌بات. ئه‌م چه‌واشه‌کارییه‌ی جه‌نابی (مه‌سروور) و به‌رد هاوێشتن به‌ ده‌ستی چه‌پ، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که‌ بنه‌ماڵه‌ و سه‌رانی پدک ترسێکی گه‌وره‌یان لێ نشتووه‌. جه‌نابی دیه‌وێت ئه‌وه‌مان پێ بڵێت، ئێوه‌ باس له‌ گه‌نده‌ڵی ئێمه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ گه‌نده‌ڵتر هه‌یه‌، ئه‌وان گه‌نده‌ڵی حه‌قیقین. ئایا مه‌به‌ستی (نێچیر.به‌رزانی) ئامۆزایه‌تی، سه‌رانی پوک ی هاوپه‌یمانه‌...؟ به‌ڵام لێره‌ حه‌قیقه‌تێک هه‌یه‌ و هه‌موومان ده‌یزانین که‌وا ده‌سه‌ڵاتی کوردی، یان به‌ئاشکراتر چه‌ند که‌سێک له‌ بنه‌ماڵه‌، به‌رپرسیاره‌ له‌ دزینی پاره‌ی گومرگی (ئبراهیم خه‌لیل) و بودجه‌ و نه‌وت. که‌سی بێده‌سه‌ڵات ناتوانێت ماڵی گشتی زه‌وت بکات و پاره‌ی میڵه‌ت بدزێت. که‌سی بێده‌سه‌ڵاتیش ئه‌گه‌ر شتێک بدزێت، یاسا هه‌یه‌ و دادگایی ده‌کرێت. من له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌ پاره‌ی ته‌نها(ده‌)که‌س له‌ سه‌رانی پدک به‌شی ئه‌وه‌ ده‌کات، هه‌موو خێزانێک له‌م کوردستانه‌ ببێت به‌ خاوه‌نی خانووی خۆی. که‌واته‌ قه‌یرانی کرێچێتی و هه‌ژاری بنبڕ ده‌کرێت.
قسه‌ هه‌زاره‌، چه‌نددانه‌یه‌کی به‌کاره‌. ئێمه‌ ده‌بێ له‌مه‌ولا قۆڵی لێ هه‌ڵکه‌ین و ده‌ست به‌ کار بکه‌ین. گرنگترین شت پێویسته‌ دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌کی نه‌زاهه‌تی پاک و دڵسۆز و به‌توانا بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌موو به‌رپرسانی ئێستا و سه‌رۆک کابینه‌کانی پێشوو و هه‌موو وه‌زیره‌کان و ده‌سه‌ڵات داران، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشکرا بێت کێ دزه‌ و کێ پاک. لیژنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌، نه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و نه‌ وه‌ک لیژنه‌ی به‌دوا چوونی شه‌هیدکردنی ڕۆژنامه‌نووسی جوانه‌مه‌رگ(سه‌رده‌شت عوسمان). لێپرسینه‌وه‌ له‌هه‌موو که‌سێک. ئیتر نابێت که‌س له‌ یاسا باڵا به‌رزتر بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە