وه‌فدی کوردستان
Saturday, 09/04/2011, 12:00
له 25ی مانگی ئاداردا جه‌لال تاڵه‌بانی له گه‌ڵ نێچیرڤان به‌رزانی،به‌ره‌و تاران به ڕێ که‌وتن. مه‌به‌ست له‌م چوونه لای هه‌مووان ئاشکرابوو، ئه‌ویش پاڕانه‌وه‌و داواکردن له حکوومه‌تی تاران بوو، به‌ڵکو هه‌وڵی له باربردن و له ناوبردنی ناره‌زایه‌کان و داواکاری گه‌نجان، هه‌ژاران و هه‌موو هیوا و ئامانج و ئومێدی هه‌موو چین و توێژه‌کانی میڵه‌تی کورد. وه‌کو دیاره له تاران داوای ناردنی سوپای پاسداران و ساڤاکیان کردووه بۆ لێدانی شه‌قامی کوردی و ڕاپه‌ڕینی میڵه‌تی کورد، چونکه داوای چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و دزی و حوکمی بنه‌ماڵه و بێیاسایی و ناعه‌داله‌تی ده‌که‌ن.
لێره من باسی نێچیرڤان ناکه‌م و هیچ گله‌یی یه‌کی لی ناکه‌م، چونکه ئه‌و له ئێران په‌یدابووه و هه‌ر له‌وێ گه‌وره بووه هیچ ئاگاشی نه له شۆرشی میڵه‌تی کورد، نه له هه‌زاران شه‌هید، هه‌زاران بێوه‌ژن و منداڵی هه‌تیو، نه له ماڵوێرانی، ده‌ربه‌ده‌ری و چه‌رمه‌سه‌ری ئه‌م میله‌ته، هه‌بووه و هه‌یه....گله‌یی له که‌سێکی وه‌ک م جه‌لال تاڵه‌بانی یه، که ناوێکی گه‌وره‌یه وه‌ک رۆشنبیر، سیاسه‌تمه‌دار خه‌باتکه‌ر، نه‌ک ته‌نها لای کورد، به‌ڵکو له ناوچه‌که هه‌مووی، خۆشی به سه‌رکرده‌یه‌کی و دڵسۆزێکی ئه‌م میله‌ته داده‌نێت. ئه‌م چوونه‌ی مام جه‌لال، هۆکاره‌که‌ی هه‌رچی بووبێت، من له‌وباوه‌ڕه‌دام له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی پارتیدا بووبێت، پارتیش بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه زۆر جار په‌نای بردۆته به‌ر سه‌ددام، تورکیا و ئێستاش ئێران، خه‌می ئه‌وه‌ی نییه چه‌ند کورد بکوژرێ، چه‌ند خوێن بڕێژرێ، گرنگ ده‌سه‌ڵاته. ئه‌م چوونه‌ی مام جه‌لال به ئه مری سه‌رکردایه‌تی په‌رتی زه‌ره‌ر به خۆی میله‌تی کورد ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م چوونه‌ی بۆ له ناو بردنی شۆرشێکی نوێی کورد زۆر له په‌یماننامه‌ی (جه‌زایر) ده‌چێت، په‌یماننامه شووم و به‌دناوه‌که‌ی جه‌زایر که له نێوان سه‌ددام و شای ئێران له ساڵی ۱۹۷۵(کرا و هیوا و ئومێدی میله‌تی کوردیان خنکاند و شۆرشێکی گه‌وره‌ی کوردیان دامرکاند وپووچ کرد. په‌نابردنی به‌رزانی و تاڵه‌بانی بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، گوێنه‌دانیان به هاوار و ناڕه‌زایی میله‌ت، خوێناوی کردنی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان، کوشتنی چه‌ند منداڵێک و بریندار کردنی سه‌دان..ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت که ئه‌مانه قه‌ت بۆ کورد خه‌بات و شۆرشیان نه‌کردووه، کوردیان خۆشناوێت، ئه‌مانه تاجرن، ئه‌مانه ته‌نها بۆ قازانجی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان تجاره‌تیان به میله‌تی کورد کردووه و ده‌که‌ن، هیچ شتێک له کوردایه‌تی و خزمه‌تی کورد و کوردستان نازانن و نه‌ک ته‌نها بیریشی لێ ناکه‌نه‌وه به‌ڵکو دژی ده‌وه‌ستن و به یارمه‌تی بێگانه و سوپای بێگانه لێی ده‌ده‌ن و هه‌وڵی له ناوبردنی ده‌ده‌ن.
ئه‌م دوو پارته له کاتی شه‌ڕی براکوژیدا بوونه‌ته هۆی نه‌ک ته‌نها کوشتن و خوێن ڕشتن و سه‌قه‌تکردنی سه‌دان پێشمه‌رگه و لاوی ئه‌م میله‌ته، به‌ڵکو بونه‌ته هۆی ئه‌تککردنی ده‌یان ئافره‌ت، ماڵوێرانی، سه‌رگه‌ردانی و کوشتنی هه‌ستی کوردایه‌تی، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له پێناوی پاره و ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره کو ئه‌مانه تاجرن و تجاره‌ت به کورد و کوردستان ده‌که‌ن.
زۆر حه‌یفه که‌سێک له ئه‌ستێره‌ی سو وه‌یل به‌رزتر و گه‌شتر بێت، له‌ناو دڵی خه‌ڵکدا بژیت، خه‌ڵک پر به‌دڵ خۆشیان بوێت، ئاوا خۆی به ده‌ستی خۆی، بۆ پاره یان ده‌سه‌ڵات، خۆی که‌م بکاته‌وه،ناوی به گه‌نده‌ڵی یه‌وه پیس ببێت و میله‌ت پێڵاوی لێ هه‌ڵبگرێت و پێی بڵێت، ده‌ی ده‌ستهه‌ڵبگره، ده‌ی بۆ ده‌ره‌وه....
(ده‌ک خه‌جاڵه‌ت بن له ڕۆی مه‌حشه‌را)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست