دوو ئه‌جنده...
Tuesday, 05/04/2011, 12:00
له‌ڕۆژی ۱۱ـ۳ بارزانی له هه‌ولێر، پایته‌ختی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ولێر،دوای بێده نگی یه‌کی زۆر دیاریدا ،هاته قسه‌کردن.ئه‌گه‌ر چی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات کۆیان کردبۆوه له لایه‌نگرانیان ،پاراستن و ئاسایش بوون ،به‌ڵام به‌رزانی چووبووه جێگایه‌کی ئه‌وه‌نده به‌رزه‌وه، له خواره‌وه زۆر بچووک دیاربوو. من له ته‌له‌فزیۆنه وه ته‌ماشام ئه‌کرد، چاوه‌ڕوانی قسه‌یه‌کی خێر بووم،وتم به‌ڵکو ،به‌ڵکو شتێک له شۆرشی میسر و توونس ده‌رسێکی وه‌رگرتبێت،شتێک فێربووبێت. به‌ڵام وه‌ک هه‌مووجار،وه‌ک خۆم ده‌یناسم،هه میشه خۆی له ڕووداوه‌کان دوور ده‌خات،یان خۆی گێلده‌کات. هه‌رده‌م له‌گه‌ل رووداوه‌کاندا نییه.وه‌کو ئهسحابئهلکههف باس له شتی ئێکسپایه‌ر ده‌کات. ده‌ستی کرده باسکردنی دوو ئه‌جندایی. ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده قێزه‌ون و کۆنه رووی حه‌قیقی پیس وناشرینی ده‌سه‌ڵاتمان بۆ دیار ده‌خات.ئه‌م بابه‌تی دووئهجندایه زۆرجار له سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ گوێمان لێی بووه.ئه‌ویش ده‌یگوت،میڵه‌تی کورد میڵه‌تی ئێمه‌یه ،خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن،به‌ڵام سه‌رکرده‌کانیان خاین و خۆفرۆش و خزمه‌تکاری بێگانه‌ن.هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و به شه‌ره‌ف،له کاتی خۆیدا،به چاوێکی زۆر سووک و ناڕازی ئه‌یانڕوانی یه سه‌ددام وقسه بێ به‌هاکانی.له دوای ئه‌ویش زۆر له دوژمنان و ناحه‌زانی میڵه‌تی کورد ئه‌م باسه بێ به‌ها و بێ نرخه‌یان ده‌یان جار و سه‌دان جار،بێ ماندووبوون،دووباره ده‌کرده‌وه.پێویست ناکات ناوی زۆر که‌س له‌وانه بێنم،به‌ڵام ته‌نها ناوی ئوسامه نوجه‌یفی دێنم که که‌سێکه هه‌موومان ده‌یناسین و ده‌زانین به‌سه‌دان جار ئه‌و قه‌وانه کۆنه‌ی بۆ لێ ده‌داینه‌وه. بارزانی،یان ئه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی بۆ نووسیبوو،به ته‌واوی قسه‌کانی ئه‌و دوو دوژمنه‌ی،ئه‌و قسه نا لایق و بێبه‌هایه‌ی،له عه‌ره‌بی یه‌وه کردبوو به کوردی،ته‌نها یه‌ک دوو وشه‌ی لێ گۆڕیبوو.ئائه‌مه‌یه ده‌سه‌ڵاتی کوردی،ئه‌وه‌نده ڕزیو و گه‌نیوه ئینسانی باش،هه‌موو دڵسۆزێکی ئه‌م میڵهته لێی نارازی یه و به‌ره‌نگاری ده‌کات . به‌ڵێ جه‌ناب ڕاسته دوو ئه‌جندا هه‌یه،به‌ڵام تۆ هه‌ڵه بووی له ده‌ستنشان کردنی.هجندای یه‌که‌م، ڕژیمێکی کۆن و گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌ن که جه‌نابت سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌یت و خۆری به‌ره‌و ئاوابوونه، یهجنداکهی تریش،شۆرشی هه‌ژارانه،گه‌نجانه،ده‌ستپێکردنی ڕۆژێکی نوێ یه،ژیانێکی نوێ، شۆرشی نوێی میڵه‌تی کورده .
ئه‌وه‌ی سه‌یره هه‌موو دکتاتۆره‌کان قسه‌کانی یه‌کتر دووباره ده‌که‌نه‌وه، ه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات کو مه‌سه‌له‌ی ئازادی گه‌لان یه‌که و پێکه‌وه به‌ستراوه و لێک جیا نابێته‌وه، هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت کوچارهنووسی دکتاتۆره‌کانیش یه‌که ،ئه‌ویش زوو یان دره‌نگ،هه‌ر چوونه و هیچ چاره‌یه‌کی تر نی یه. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌وانی تر جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه،سه‌رۆکه‌کانی تر دوای چه‌ند ڕۆژێک له ده‌ستپێکردنی ناڕه‌زاییه‌کان به دیار ده‌که‌وتن و ده‌ستیان ده‌کرده به‌ڵێن دان پاڕانه‌وه، به‌ڵام له کوردستان ڕژیم ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌ک ته‌نها که‌ڕ و کوێره، به‌ڵکو ڵاڵیشه و له ناو گه‌نده‌ڵیدا نوقم بووه وخنکاوه و له ده‌ست و پێشدا که‌وتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست