دیاردی لایکیزم و بۆچوونی ڕووناکبیر؟
Sunday, 02/04/2017, 5:30
لایکیزم چیە؟کاتێک ئێوە دەق یا وێنەیەکی لە ناو فەزای مەجازیدا، بێ خوێندنەوە لاێک دەکەن و ئەم رەوەندە وەردە وەردە دەبێتە جۆرەێک عادەتکردن لە ئێوەدا کە بە لایکیزم پێناسە دەکرێت.
لایکیزم عادەتەن کاتێک خۆی دەردەخات کە تاک،رووبەرووی ڵاپەرەیەک دەبێتەوە کە بەهەزاران بکارهێنەر رووی تێکردوە و ئەو ڵاپەرەیان لایک کردوە، ئەوەیش بێ ویست وخۆازی خۆی کاری ئەوان دووبارە دەکاتەوە و پەسندی دەکات،لایک کردن مانایەکی شاراوەی لەخۆیدا حەشارداوە و ئەویش بێدەنگبوونی کەسەکەیە لە ئاست پەیامی لایەنی بەرامبەر.لە لایکیزمدا شەخس یەک قەبووڵکەری بێ چۆن و چمایە کە خۆی هاوشێوەی وەرگرێکی بێ دەسەڵات و لاواز پێشاندەدات،ئەوەی لێرەدا پێویستە باسی بکەم وەک مژاری سەرەکی بۆ تێگەیشتن لە ئاستی دیاردە مودێرنەکانی بەرهەمی جیهانی کاپیتالیزم و سەرمایەداری،بکارهێنانی ئیرادەی مرۆڤەکانە لە قەبووڵکردنی هەموو شتێکدا،چۆن کاتێک رۆح و دەروونی مرۆڤ ئامادەگی ئەوەی تێدایە لەهەمبەر پەیامەکان و ئاڵوگۆرەیەکانی ناو جیهانی مەجازییدا بێدەنگی هەڵبژێرە،ئەوە لایک کردن نیشانەی هێزێکی گەورەیە کە مرۆڤ بۆ چەند چرکەیەکیش بێت دەتوانی پەڵکێشی ناو خەون و خەیاڵی خۆی بکات.
بانگەشەکەرانی "لایک" لێدان لە نووسراوەکان و وێنەکان و هەواڵەکان بەگشتی،جۆرێکە لە مەیدانداری کردن و ناچارکردنی ڕای گشتی و کۆمەڵگە بۆ تێگەیشتن لە ئاست رووداو و پێشهاتەکانی جیهانی ئەمرۆ،بەڵام هاوکاتیش شێوەیەکشە بۆ بەتاڵکردنەوەی فەزای ڕۆشنبیری لە کوردستان لە ڕۆشنبیرە بەرهەمهێنەرەکانی فیکر و ئەندێشەوە ئەمرۆوە بگرە تا دەگاتە سەرەتاکانی دەیەی هەشتا.
ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە کێیە؟و چ پرۆژەیەکی تایبەت و خاوەێنی بۆ ڕۆشنبیرە پێشکەوتنخۆازەکانی پێش خۆی هەیە؟پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە و پێم باشە بازدانێک بکەین لەسەر رەوتی ڕووناکبیری دوای شۆڕش تا دەگاتە ئێستا،کێشە گەورەکە ئەوەیە ڕووناکبیرانی ئەو سەدەیە لە دەروونی کۆمەڵگە زۆر دوور کەوتوونەتەوە،ڕووناکبیرانی ئەم سەدەیەی زۆر پشوو لاواز بوونە و لە ئاگادار کردنەوە و تێگەیاندنی کۆمەڵگە و دونیا بێزار بوونە و بەدووی بێشونێەوار کردنی خۆیاندا دەگەرێن هاوشێوەی ڕۆشنبیرەکانی دەیەی حەفتا.
بەشێوەیەک لە واتاییبوونی خەڵک و کۆمەڵگە ڕەهابوویی و دڵ جەنجاڵی دەکەن و لەگەڵ ئاگایی لەم دەروون گەراییەی،ڕووناکبیرانی دەیەی 80 لەگەڵ ئاریشەی بەفیڕۆچوونی پێشوازی گشتی رووبەروو بوونە و گوێگر و خوێنەری خۆیان لەدەستداوە.
بەڵام ساڵانی نەود جەنگانی سەختری بۆ ڕووناکبیران بەگشتی خوڵقاندبوو.جەنگی ناوخۆیی براکان و جەنگی نەیارانی وڵات و نیشتیمان و بەها نەتەوەییەکان لەلایەکی ترەوە،هێزی قەڵەم بەدەستی ناچار کرد خۆیان بخەنە ناو جەنگی یەکتر کووشتن و سڕینەوە لەسەر کاغەز و کتێبەکان بەگشتی،دوو پارچەکردنی کۆمەڵگەی کوردی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ژەهری ئایدۆلۆژی سیاسی لۆکاڵی نێوان سوور و زەرد و سەوز و شین کارێکی وایکرد دونیای ئێمە پڕ بێت لە هاش و هووشی باش و خراپ و باشتر و باشترینەکان،فەزایەکی نەخۆش و بێماربووی دەستی کۆمەڵێک قەڵەم بەدەست هەموو شتێکی تاکوو ئێستاش خاپوور کردوە،ئەوەی لە ساڵانی دوای نەودەکانیشەوە روویداوە تەنیا دووبارەکردنەوەی هەمان عەقڵیەت و هەمان بەرهەمە،بۆیە ناچار ئەو جەنگە لێرەوە لەسەر دونیای مەجازی بەشێوەی لایک و فاڵوێر وەرگرتنی زۆر دەرێژەی هەیە.
بەڵام ئێستا پارانەوەی ڕۆشنبیرەکان لە خوێنەران و گوێگرانیان وایکردوە ئیتر هیچ جۆش و خرۆشی خوێنەران نەمێنت بۆ خوێندنەوە و راڤەکردنی دەق و نووسراوەکانیان بەگشتی،چۆن تەنیا لایککردن بەسە بۆ ئەوان و چەندی لایکی زیاتری بۆ لێبدەن،ئەوەندە دلخۆشتری دەکەن،بەڵام بێئاگا لەوەی، زۆربەی ئەوانەی لایکی دەکەن یەک وشەش ناخوێنەوە لە دەقی سەرەکی وتار و لێکۆلینەوەکەی.
ئەوەش بەو مانایەی دێت،بەڕای من یانی نووسەرە گەورەکانمان بوونەتە پەیڕەولێکراوی لاساییکەرەوەکانیان.
ڕووناکبیری قەشمەڕجاڕ،ئەوەندی لە بیری بەدەستهێنان و کۆکردنەوەی ڵایەنگر و فاڵوێر و فاڵوینگی زیاتر دانە نیسبەت بە ڕکەبەرەکانیان،ئیتر قومبوون بۆ ئەو لە مەسەڵە و بابەتە گرنگەکانی کۆمەڵگە،ئیتر توێژینەوەی پڕووکێنەر بۆ دۆزینەوە و چاڕەسەرکردن و نەخشە ڕێگە چارەی گونجاو لەپێشتربوونی خۆی لەدەست داوە.بەمجۆرەش ژمارەی فاڵوێرەکانی کە ڕستەکانی ئەو لایک دەکەن گرنگترە،ئەو رووداوە لێرەدا ئێستا دێتە پێش ئەوەیە رۆشنبیری لاساکەرەوە،ناتوانی قووڵایی مەسەڵە و قەیرانەکان سەبارەت بە کۆمەڵگە و دەسەڵات بدۆزێتەوە،بەئاشکرایی دەتوانین سەیر بکەین کە فەیڵەسووف و کۆمەڵناس و ئەدەبیەکان لەهەموو کۆمەڵگەیەک پێشەنگ و جڵەوەکێشی کولتوور و زانایی و دانایی مرۆڤەکانن،بەڵام مخابن لە کۆمەڵگەی ئەمرۆیی ئێمەدا ئەوە ئامادەیی خۆیان لەدەستداوە.
ئەم گروپە دەنووسن و بەشداری چالاکانەیان هەیە،بەڵام گوایە هەر نانووسن و بوونیشیان بە بەرچاو ناکەوی،هەڕەسهێنانی ڕەوتی ڕۆشنبیری لە کوردستان دەرئەنجامی خراپیشی بۆ خەڵک هەیە و دەبێ،وەک چۆن لە غەیابی نەبوونی سەرۆک،وادیارە ئەرکی ئێمە تەنیا بۆتە لایککردنی وێنە تایبەتیەکانی سەرۆک و چەند ڕستەی کاڵ و هەڵەژاری و دوای ئەویش دەچینەوە سەروکاری کاناڵی ڕووناکبیرانی چاولێکر.
کۆمەڵگەی ئێمە ئێستا بەشێوەیەکی زۆر خێرا خەریکی راکردنە لە ڕەخنە لەخۆگرتن،ئەوەش بەو مانایەی دێت،یانی توانایی جەنگ کردنمان بۆ ئەوەی بەڕاستی دەزانین و دادەنێن لەدەستداوە،تەنیا قەبووڵمانە و لایکی بۆ لێدەدێن و سپاسی دەکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست