کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعوود بارزانی: لە ئاشبەتاڵی شەنگاڵەوە بۆ زڕەخەوی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان (بەشی یەکەم)

Saturday, 04/02/2017, 22:50


نووسین و شیکاری: مەولوود ئافەند
پێشەکی؛
گرنگیدان بەپرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان و مەسەڵەی جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان (باشوور) ئەو رۆژانە بەشێوەیەکی گشتی بۆتە مژاری سەرەکی تەواویی کاناڵە ڕاگەیاندنەکانی جیھان و ناوچەکە،لەئاستی ناوخۆیشەوە بۆتە پرۆژەی کەنگەشەکردن و کێشمەکێشی قووڵی نێوان ڵایەنە سیاسیەکانی بەشداربوو لە پەرڵەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،ئەوەی زیاتر پێویستە خۆێنەرانی کورد لێرەدا بیزانن،تەنیا باسی روکێشانەی ئەو پرسە چاڕەنووسسازە نییە بەشێوەیەکی تەسک و لەرۆانگەی ئایدۆلۆژیای سیاسی ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردی،بەڵکوو ھەنگاوێک لەسەروی ئەوانەیشەوە دەبێ سەیری ھەموو ڕەھەندەکانی ئەم خەونە ڕەنگینەی گەلی کورد لە پارچەی باشووری کوردستان و پارچەکانی تر بکەین و بزانین ھۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی کۆدەنگی و یەک ھەڵوێستی لەمەر پرسی سەربەخۆیی بۆچی دەگەڕێتەوە..
بیست و پێنج ساڵ بەسەر تەمەنی دامەزراندنی نیمچە حکوومەتێکی خۆسەری کوردی لە باشووری کوردستان تێپەر دەبێت و دوای نەمانی دەسەڵاتی بەعس و رووخانی سیستەمی دیکتاتۆری (سەدام حوسێن) گەلی کورد لە باشووری کوردستان گەوڕەترین ھەلی مێژوویی بۆ ڕەخسا،تابتوانن لەو فورسەتە مێژووییەی ئیستفادە بکەن، بە قازانجی ماڤە ڕاواکانی خۆیان بۆ دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆی کوردی،لی مخابن لەبەر ھۆکاری شەڕی بڕاکوژی و نەبوونی تەبایی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کوردی تووشی نسکۆ و شکەست و ئاشبەتاڵێکی مێژوویی قورس بوون و تەواویی بەرھەمی شۆڕش و خوێنی شەھیدان بۆ ئامانجی سەربەخۆیی و ئازادی بەفیرۆ چوو،تەواویی سەرچاوەی کێشەکانیش لەو سەردەم و لەکاتی ئێستاشدا دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی نێوان دوو ھێزی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی..
ئێستا پاش ئهزمونی 25 ساڵ له دهسهڵاتی حزبهكانی كوردایهتی" به تایبهت پاش ئهوهی له ژیر ناوی ئابوری سهربهخۆ بێ بهزهییانه خهریكی دادۆشین و تاڵانكردنی سهروهت وسامانی ئهم وڵاتهو برسیی كردنی خهڵكهكهین بۆیه ئێستا دهڵێم دابهشبوون و ههڵوهشانهوهی عێراق خراپترین چارهسهرو ڕهشترین سیناریۆیه.لهبهرئهوهی بهدابهشبوونی عێراق چارهنوسی خهڵكی كوردستان دهكهوێته دهستی كۆمهڵێك بنهماڵهی سهرمایهداری كۆمپرادۆری تاڵانچی نهوت و گازی وابهستهی توركیا كه جگه له تاڵان و حهپهلوش كردنی سهروهت و سامانی وڵات خاوهنی هیچ خهون و خولێایەکی سیاسی ونیشتمانی نین.
ماوهی دوو ساڵ زیاتره "دههۆڵی دهوڵهتی كوردی" به توندی دهكوترێت" دههۆڵ كوتی گهوره پارتی و لهشكرێك له مامۆستای زانكۆ و خهڵكی بهناو ئهكادیمی و ژمارهیهكی زۆر له مفتهخۆری نهوت بوون".دهنگی دههۆڵهكه هێنده خۆش بوو،تهنانهت ئهو حزبانهشی نهیاری پارتی بوون مهست ببوون و كهیفیان پێدههات و تووشی نهشئه ببوون، تا كار گهیشت بهوهی سیاسی دیاری ئهم وڵاته له كاتی گرتنی شاره سوننه نشینهكانی عێراق له لایهن داعشهوه بڵێت : ئیتر شتێك نهماوه به ناوی دهوڵهتی عێراق بهڵكو تهنها ئهوهی ماوه عێراق له نهتهوه یهكگرتووهکان شهادهی وهفاتی بۆ دهربكرێت. ڕۆژان هات و ڕۆژان ڕۆیشت " عێراق به یارمهتی هاوپهیمانی نێو دهوڵهتی دژی داعش "ورده ورده ئهوزهوییانهی له دهستی دابوون گرتییهوه" ئێستاش شاری موسڵ كه دوا خاڵی بههێزی داعشه له گرتن نزیك بۆتهوه ، هاوكاتی ئهم پیشهاتانه بانگهشهی ریفراندۆم و دهولهتی كوردی خهریكه بازاڕی نامێنێ.
وەروژاندنی پرسی سەربەخۆیی کوردستان و ئەنجامدانی گشتپرسی زۆر سروشتی نایەتە بەرچاو لە لایەن مەسعوود بارزانی لەم قۆناغەدا،ئەوەندی بۆتە موزایەدەکردن و پرۆپاگەندەکردن،لەحاڵێکدا ئێستا عێراق و تەواویی ھێزە چەکدارەکانی دەرگیری شەڕ بوونە لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی ـ تەکفیری داعش،ئەم جەنگە زیاتر لە سێ سالە دەرێژەی کێشاوە و تا ئێستاش بە ھەزاران قوربانی و بە ملیۆن ئاوارەی لێکەوتۆتەوە،خەڵکی عێراق خەریکە بەتەواویی لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە دەبن.
سەرەتای هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان:
لە ساڵی ٢٠٠٣ دا،سەرەڕای دژایەتی تووندی تورکیە لەگەڵ ھێرشی ھاوپەیمانی دژی سەدام حوسێن بەسەرۆکایەتی ئەمریکا،ھێرش کرایە سەر عێراق و کۆتایی بە سیستەمی دیکتاتۆری سەدام حوسێن ھات.تورکیە بۆ ماوەیەک تووشی ئیلتەھاب بوو،ترس لە دروستبوونی کوردستانێکی سەربەخۆ بۆ ماوەیەک ئارامی و ئاسایشی لە تورکیەی ھەستاندبوو،ھەندێک جار ھەڕەشەیان لە بارزانی دەکرد و ھەندێک کاتیش لە تاڵەبانی،بەڵام زۆری نەخایاند کۆمەڵێک لە چاو ڵی بڕین و ھیواکان،ئەوانیان ناچار بەھاوکاریکردن کرد لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
بۆ نموونە گرنگترینی ئەو ھیوایانە،یارمەتی وەرگرتن لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان (پەدک)بۆ بەڕەنگاربوونەوەی پەکەکەی و ھەروەھا قازانج وەرگرتن لە سەرچاوەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوو.تورکیە دەیتوانی بە قازانج وەرگرتن لە نەوتی ھەرزانی ھەرێمی کوردستان بەجیاواز لەوی کە نەوت و غازی بە نرخێکی زۆر هەرزانتر لە بازارەکانی جیھانی فەراھەم بکات و لە ژێر دەستی نەوتی بە دووژمنە مێژووییەکەی،رووسیا رزگاری بێت،ھەروەھا دەێتوانی لە ڕێگەی گوازتنەوەی نەوت لە بەشەکانی خۆی داھاتێکی باھێناوی زۆری دەست بکەوی و گیرفانەکانی خۆی لێ پڕ بکات،گرنگتر لەھەموو ئەوانەش،لەگەڵ دەست ڕاگەیشتنی بە سەرچاوەکانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە (بەندەری جیھانی تورکی)بۆ دەرەوە،لەو پێگەیەی وەک کارتێکی گوشار لە ئاڕاستەی کۆنترۆلکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ناچارکردنی بەھەماھەنگی کردن لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەنکەرا(شەڕی ھاوبەش لەگەڵ پەکەکە)کەڵک وەرگرێت.تورکیە بەھۆی باڵادەستبوونی بەسەر شادەماری ئابووری ھەرێمی کوردستان کەھەمان ھەناردەکردنی نەوتە،وەھا توانیوێەتی زاڵ بێت و سیاسەتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی کوردستان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە،کەبەمزووانە ھەتا بۆ خەونی بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و جیابوونەوە لەعێراق کلۆپی سەوزی پێکردوە،بەڵام ئەو حەقیقەتەش ناتوانی ھەڵگری دەرباێستی تورکیە بێت بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئازادیخۆازی کورد،بەڵکوو تەنیا تایبەت بوو بە پێوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ بنەماڵە و عەشیرەتێکی کە لەڕێگەی ئەوانەوە دەیتوانی(پتانسێلی) سیاسی و ئابووری بەملیۆن کوردی عێراق بخاتە سەر ڕێگەیەکی چۆڵەوانێەوە.
دەرکەوتنی ڕێکخراوی تەکفیری تیرۆریستی داعش تورکیەی خستە ناو دووڕیانێکی سەختەوە،تورکیە ھەرچەندە بەشێوەیەکی تەواو لەگەڵ ھاتنی داعش نەبوو،بەڵام بەباشی تێگەیشتبوو نابودی گروپی تیرۆریستی داعش لەبەرژەوەندی ئێران و حیزبووڵلا و حەشدی شەعبی دایە.
ئەو رۆانگەیەی تورکیە بۆ حکوومەتی بارزانی و خێزانیەکەشی ھەربەو شێوەی بوو،چونکە ھاوشێوەی تورکیە ئومێدی خۆیان لەسەر ئەوەی ھەڵچنیبوو کە داعش پێش لەناوچوونی بتوانی لایەنەکانی شیعەش ڵاواز بکات،لەسەر ئەو بنەمایەش تاوانبارکردنی تورکیەی لە پشتیوانیکردن لە گرووپی تیرۆریستی و تەکفیری داعش لەم چوارچێوەیەدا جێ شرۆڤەکردنە.تورکیە بەھیچ شێوەیەک ڕازی نییە گرووپی تیرۆریستی داعش بەئاسانی لەناو بچێت و لەبەر ئەوەش ھیچ ویستێکی نییە بۆ بەشداری کردن لە ھاوپەیمانی جەنگی لەناوبردنی داعش لەناوچەکدا.
تورکیە و عەرەبستان و قەتەر بۆ دژایەتیکردنی نوری مالێکی و لاوازکردنی عێراق،زەمینەی پارچەکردن و دابەشکردنی ئەو وڵاتەیان فەراھەم کرد،ھەر لەو ئاراستەیەدا بەڵێن و وەعدی دامەزراندنی کوردستانی سەربەخۆیان بە بارزانی داوە و ھەر لەو ڕێککەوتە بەدواوەش مەسعوود بارزانی بە پەشبەستن بەو بەڵێن و بڕیارانە، جیاواز لە نزیکبوونەوەی رۆژانەی لە تورکیە،باسی سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوەی لە بەغدای بەو پەڕی باوەڕ بەخۆبوونەوە خستە رۆژەڤی جەماوەری کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، بێ گوێدانە پێشوی جارانی بەحکوومەتی مەرکەزی بەغدا.
دوای ئەوەش گرووپی تیرۆریستی تەکفیری داعش ھێرشی کردە سەر عێراق و لەھێرشێکی بریسکە ئاسادا شاری موسڵی داگیر کرد.ھەر ئەوکاتیش بەپەڵە وا بڵاوکرایەوە و بوو بەدەنگۆی تەواویی ڕاگەیاندنەکان دەرەوە و ناوخۆی عێراق و کوردستان کە ئەو ھەوڵە بەرھەمی ڕێککەوتنی نێوان تورکیە و قەتەر و سعوودیا و بارزانی بووە و ئاوەھاش ڕاگەیەندرا کۆبوونەوەیەک بەبەشداری نوێنەری ئەو چوار لایەنەی لە وڵاتی ئەردۆن بەرێوەچووە.ھەرچەندە مسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وەک عادەتی ھەمیشەیی خۆی بەپەڵەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو تاوانەی ڕەتکردەوە و بەپرۆپاگەندەی ھەندێک وڵاتانی دڕاوسێ لەقەڵەمدا!!!سەرەڕای ئەو حاڵەش لەکۆتاییدا ماڵپەری ویکلیکس ڕاستی ئەو دەنگۆیانەی بەبەڵگە روونکردەوە و سەڵماندی!.
لێکدانەوەی پێچەوانەی مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بەداگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوی "تیرۆریستی" داعشەوە شایانی تێبینیە،ئەوانە نەتەنیا درواسێ بوونی داعش لەگەڵ ھەرێمی کوردستانیان وەک ھەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان نەدەزانی،بەڵکوو لە لێدوانەکانی ئەو رۆژانەیاندا کە لەزمانی خۆیانەوە دەھاتەدەر لەیەک ئەدەبیاتی پێشتر ئامادەکراو کەڵکیان وەردەگرت،ئەدەبیاتێک کە روون بوو ھەروا دەست بەجێ ئامادە نەکرابوو،بەڵکوو پێشتر پاکراو و ئامادەکراو لە ئەستۆیان گرتبوو.بارزانیەکان عێراقیان بەسەر دوو قۆناغی پێش و پاشی کەوتنی شاری موسڵدا دابەشکردبوو و ڕاگەیاندنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەجێدا پێوەندیان دروستکرد لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی ـ تەکفیری داعش و لەوان گوێان لێبوو کە داعش ھیچ جەنگێکی لەگەڵ بڕا کوردەکان نییە و ئەوان تەنیا دووژمنی سەرەکی شیعەکانن.
بارزانی ھیچ ترسێکی لە داعش نەبوو و دەتوانین بێ دوو دڵی بەڵین کە بەڵێنیان پێدابوو،نیگەڕانی ھیچ شتێک نەبێت و تەنیا بیر لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی خۆی بکاتەوە.بەڵام ھەر زوو کۆمەڵێک رووداو رویدا و ئاشکرا بوو، بارزانی تووشی ھەڵخەڵتاندن بووە،گرووپی تیرۆریستی ـ تەکفیری داعش ھێرشی کردە سەر شەنگاڵ و نزیکی ١٠ھەزار پێشمەرگە لەو شارەدا بێ ھیچ بەرخۆدانیک ھەڵاتن،ئەوەش گەوڕەترین ڕیسوایی مێژوویی بۆ حکوومەتی کوردی ھەژمار دەکرێت.
لەھەنگاوێکی تردا،شاری ھەولێریش کەوتە بەر ھێرشی توندڕەوی داعش و کاناڵەکانی ڕاگەیاندنی بینراوی پارتی وەک رووداو و کوردستان ٢٤ کەماوەیەک پێش ئەو ھێرشیە پەیامی ئاشتی و بڕایەتیان لەلایەن داعش پێگەیشتبوو،ئەوە ئێستا وێنەی پێشمەرگەکانی نیشاندەدا کە تووشی ترس و دڵڕاوەکێ زۆر ببوون، لە میحوەری مەخموور لەکاتی پاشەکشەکردندا و سەرەڕای ئەو حاڵ و دۆخەش باسی شکەست و ھەڵاتنی سەربازانی خەلیفەیان دەکرد.
بارزانی ھەر زوو لەگەڵ لایەنگرانی پەیوەندی گرت؛خاڵێک ھەتا ئێستاش بەئاسانی بۆتە جێگەی خەمساردی شرۆڤەکارانی سیاسی،نەبوونی لێکدانەوەی ئەو پەیوەندییە تەلەفوونیە و شرۆڤە و بەدواداچونە لەسەری.
"بۆڵێنت ئارنج" ڕاوێژکاری ئەردۆغان لەوەڵامی داواکاری بارزانی بۆ ھاوکاری کردنیان گوتی،مخابن و ھەزار حەیف ئێمە ناتوانین کارێکتان بۆ بکەین.!!بەڵام تورکیە رۆژانە بەبەردەوامی بێ ڕاوەستان بەچەندین فرۆکەی سیخۆری پێشکەوتوو خەریکی بۆمبارانکردنی گوند و دەڤەری بەناری قەندیڵە،بۆچی لەوکاتەدا نەیدەتوانی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆمباران بکات؟؟وەڵامێک کەبۆ ئەم پرسە دەبێ بدڕێتەوە ناتوانی لە چوارچێوەی نەبوونی مێلی تورکیە بۆ ھێرشکردنە سەر داعش بەمەبەستی لاوازکردن و پێشگرتن لە بەھێز بوونی جەمسەری شیعە بێت.
بەشێوەیەکی تر،تورکیە ئەگەرچی قەبووڵی نەبوو داعش لاواز بکرێت،بەڵام بەڵانیکەمەوە دەیتوانی بۆ پێشگرتن لە شکەستی ھاوپەیمانی ھەڵخەڵەتاوی خۆی تەداخوول بکات،بەڵانیکەم تا ئامادە بوونی ھێزەکانی میلیشیای کوردی مەترسی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سەر ھەولێر و دەورووبەری دوور بکاتەوە.
ئاشکرایە کە نەبوونی ھاوکاری نەکردنی تورکیە ھۆکارگەڵێکی تری ھەیە،بەڵام ئەم ھۆکارانە چینە؟
ھەروەک لەسەرەتای پێشەکی ئەو نووسینەدا ئاماژەم پێکردوە تورکیە ئەگەرچی توانیبووی ھەڕەشەی کوردستانێکی فیدڕاڵ لەڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەشیرەی بارزانی بەھەڵێکی زێرین بەقۆزێتەوە،بەڵام ھیچ دژایەتێکی لەگەڵ لەناوچوونی ئەو سەرچاوە بەھێزی مەترسی نەبوو،نزیکبوونەوەی گرووپی"تیرۆریستی"داعش لەشاری ھەولێر ھەلێکی مێژوویی بوو بۆ تورکیە،داعش بەداگیرکردنی شاری ھەولێر و کۆنترۆڵی نەوتی کوردستان و بەکۆیڵەکردنی سەدان ھەزار ژن و کچی کورد و لەیەک وشەدا کووشتنی ئیرادەی سیاسی و شکۆی مێژوویی کوردەکان دەیتوانی گورزێکی وەھا کوشەندە لە بزووتنەوەی ئازادیخۆازی گەلی کورد بدات،ھەتاکوو دەیان ساڵی تریش قەرەبوو نەکرێتەوە و ئەوەش ھەمان ستراتیژی بوو کە تورکەکان لەمێژ ساڵە خەونی پێوە دەبینن.
ئەمریکا و ئێران ھەر زوو تێگەیستن لەم پلانە نھێنیەی تورکیە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد لەڕێگەی داعشەوە،بۆ ئەو مەبەستش ڕاوێژکارانی سەربازی باڵای کوماری ئیسلامی ئێران بەخۆیان و ھاوکاری لۆجستیکی سەربازی گەویشتنە باشوری کوردستان توانیان ھەرێمی کوردستان لەم مەترسییە رزگار بکەن،ئەوەش شتێکی سروشتی بوو زۆر جێگەی خۆشحاڵی تورکیە نەبوو و کاریگەری زۆری ھەبوو لەسەر تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیە تاماوەیەک پێش ئێستا.
لەسەر ئەو بنەمایەش تورکیە زۆر بەئاسانی خەیانەتی لەھاوپەیمانە مێژووییەکەی خۆی بارزانی کرد و تائەم ساتەش ھیچ ھۆکارێکی بۆ پاساو ھێنانەوەی نییە.
بەڵام بارزانییەکان ھەر زۆر زوو گەڕانەوە ناو باوەشی تورکیەی ھاوپەیمانیان و تەواویی درووشمەکانی سەر لەنوێ پێداچوونەوە بە پەیوەندیی دیپلۆماسی و ئابووری و سەربازی ھەرێم و تورکیەیان فەرامۆش کرد،شەخسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەناچاری لە ئەنکارا سپاسی ھاوکاری و پشتیوانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیەی کرد،لەھەمبەر ھێرشەکانی داعش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.بەوحاڵەوەش عەشیرەی بارزانی شانازییان بەخەیانەتی تورکیەی ھاوپەیمانیانەوە دەکەن،ھەتا ماوەیەک پێش ئێستا لەدانیشتنی "پاریس"دا،سەرۆکی فەڕەنسا "ئۆڵاند"ڕایگەیاند بوو، کە بەرپرسانی پارتی داویان کردوە،پشتیوانی لە دەستێوەردانی تورکیە بکەن لە عێراقدا و لەسەرەتای پرۆسەی ئازادسازی شاری موسڵ و پەیەدە و ھێزەکانی کانتۆنەکانی رۆژئاواش بخەنە لیستی تیرۆرەوە،ھەرچەندە فەڕەنسوا ئۆڵاند ھەردوو داواکارییەکانی ڕەتکردبووە.
بەڵام لە کۆتاییدا دەبێ چاوەڕی بکەین و دانیشین و بزانینن ئایا تورکیە چیی لە بارزانیەکان دەوی و ئەو ھۆشداریە دەبێ بەشێوەیەکی پێناسە بکەین کە تورکیە و عەرەبستانی سعوودی و ھاوپەیمانی کورت خاێەنن و دەبێ لەگەڵ ھاوپەیمانە نوێیەکان کە لە ئاراستەی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان ھاوسۆزن لەیەک جادە دا بمەشین.
وێکلیکس و بەڵگەنامەکانی پێوەندی بارزانی و هەواڵگری نیشتیمانی تورکیە:
ماڵپەری وێکلیکس پاش کۆدەتای شکەستخواردوی تورکیە،کۆمەڵێک بەڵگەنامەی دەستکەوتووی تایبەت بە ھەوڵە شاڕاوەکانی دەوڵەتی تورکیە، بەتایبەتی گڕیدراوی پەیوەندی حیزبی دەسەڵاتداڕی ئەم وڵاتە (پارتی دادوگەشەپێدان)ی،بڵاو کردەوە کە بەشێکی زۆری بەڵگەنامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبەرپرسانی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان (پەدک)وە ھەیە.
بەشێک لەم دیکۆمێنتانە،لەبارەی پەیوەندی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەگەڵ حـــــــزبی دادوگەشەپێدان و بەشێکیشی سەبارەت بە سیخۆری و کارکردنی ئەندامانی باڵای ئەم پارتە و بارزانیەکان بۆ دەزگەی ھەواڵگری نیشتیمانی تورکیە (میت)ەوە ھەیە و لە دوا بەڵگەشدا ماڵپەری وێکلیکس ئاشکرای کردوە پارتی دیمۆکراتی کوردستان (پەدک)ڵەگەڵ گرووپی تەکفیری ـ تیرۆریستی داعش پێوەندی باش و بەھێزی ھەیە و ئەگەر لەسەر خواستی بارزانی و ھێزەکانی پێشمەرگەی ئەم پارتە نەبایە ھیچکات داعش نەیدەتوانی دەست
بەسەر ناوچەی شێخان و شەنگاڵ و زووممار دا بگری و دەست بکات بە پاکتاوکردنی ئێزیدیەکان وەک کەمینەی ئاینی لە کوردستان و ناوچەکانی عەرەب نشیندا.
بەپێ بەڵگەکانی ژمارە [١٠٨٤٦٨]کە لەسەر ماڵپەری وێکلێکس بڵاو کراوەتەوە؛ تیمێکی تایبەت بە دەزگەی ھەواڵگری نیشتیمانی تورکیە(میت)لە مانگی سێپتمبەری ساڵی (٢٠١٤) بە ھاوکاری وڵاتی قەتەر و یارمەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی شاری دھۆک چوونەتە شاری موسڵ و لەگەڵ بەرپرس و ئەمیرەکانی رێکخراوی تەکفیری ـ تیرۆریستی "داعش"گفتوگۆیان کردوە و پێشنیازی ئەوەیان پێداون کە پێش ھێرشەکانی ھاوپەیمانی جیھانی دژی داعش بۆ سەر شاری موسڵ،بە مەبەستی پاراستنی داعش لەم شارەدا بۆ خاکی سووریە پاشەکەشەیان کردوە و تابتوانن ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە،بە ھەماھەنگی و پشتیوانی لۆجستێکی تەواویی وڵاتی "تورکیە"و "قەتەر" داگیر بکەن،ھەروەھا تورکیەش بە یارمەتی و پشتیوانی قەتەر و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەتوانی ھێزەکانی خۆی بخاتە ناو شاری مووسڵەوە و لەوێشەوەوە ھێرشی سەر کوردانی رۆژئاڤا بکات و ئارامی و ئاسایشی کوردستان تێکبدات.
لەسەر بنەمای ئەم بەڵگانە،دانوستاندنەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دڕێژەی ھەبووە و گرووپی تیرۆریستی داعش ئەم پێشنیازەی بە مەرجی وەرگرتنی پارەیەکی زۆر وەک کۆمەکی ماڵی و ھەروەھا دروستکردنی کۆلیدۆرێکی ئەمنیەتی باش بۆ ھاتوچۆی ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستیە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی بارزانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان و سوریە،قەبووڵ کردوە.
لەلایەکی تر،گرووپی تیرۆریستی داعش خوازیاری گەرەنتی وەرگرتن بوو،تا لە کاتی ھێرشی ئاسمانی لەناکاوی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر جێگە و مۆڵگەکان و کاروانی ھاتوچۆی ئەندامەکانیان بەتایبەتی لەکاتی ناردن و گۆاستنەوەی کەڵ و پەڵی سەربازی و چەکی قورس بۆ ناو خاکی سوریە و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە،کە ھەموویان لە سووپای عێراق وەک پاشماوی جەنگ بەدستھێناوە.
وێکلێکس لەسەر ئەم باوەڕیە،کە لەم چوارچێوەیەدا داعش ڵەگەڵ تورکیە، قەتەر و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتونەتە ڕێککەوتن و لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنەش بڕیار بووە، گرووپی تیرۆریستی داعش لەبەرامبەر وەرگرتنی ھاوکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەکدارەکانی خۆی لە شەنگاڵ پاشەکشە پێ بکات،بەڵام چوونی ھێزەکانی پاراستنی گەڵ(ھەپەگە)ی، کە دەبێتە ھێزی چەکداری (پەکەکە)بۆ ناو خاکی شەنگاڵ بۆ پاراستنی ژیان وماڵی ھاوڵاتیانی ئێزیدی لەم ناوچەیەدا و جەنگی ھێزەکانی پاراستنی گەڵ کە توانیان شکەستی تەواو بە داعش بێنن،تەواویی ئەم ڕێککەوتنە نھێنیەی بارزانی و ئەردۆغانی ھەڵوەشاندەوە و موعادیلاتی سیاسی ناوچەکە تووشی گۆڕانکاری بوو و ڕێگریان کرد لە جێبەجێبوونی ئەم پرۆژەیە.
بڵاوبوونەەی بەڵگەکانی وێکلیکس سەبارەت بە دەوڵەتی تورکیەی ھاوپەیمانی خەڵافەتی ئیسلامی شام و عێراق و پێوەندییەکانی پارتی دادوگەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،نە تەنیا زەبرێکی کووشەندەی لە ئاکپارتی دا،بەڵکوو کارێگەریکی زۆری لەسەر حکوومەتی ھەڕێمی کوردستانیش بەجێھیشتووە.
ئەم کاریگەرییە گەویشتۆتە ئەم رادەیەی کە کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارتی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێی کۆمەڵێک بەڵگەنامە تاوانبارن بە ھاوکاریکردنی دەزگەی ھەواڵگری و ئەمنیەتی نیشتیمانی تورکیە (میت).تاوانباری سەرەکی لەم پێوەندییانەدا پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی و ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و دەزگەی پاراستن بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کە دەبێتە کوڕی مەسعوود بارزانی.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی بەم ڕێکەوتنە شاراوەیە لە ھەوڵی ئەوە دابوون، تا بتوانن تۆڵەی خۆیان لە پەکەکە و ھێزەکانی.پەیەدە بکەنەوە لەناو خاکی رۆژئاوای کوردستاندا،(پەدک)بۆ ئەم مەبەستە ئامادە بوو کە لەگەڵ گەوڕەترین دووژمنی گەڵی کورد لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان رێککەوتن واژۆ بکات،ئەوەیش سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا بە دەیان ھەزار جەنگاوەر و پێشمەرگە و شەرڤان و ھاوڵاتی سڤیلی کورد، بەدەستی ئەم گرووپە ھۆڤە شەھید و ئاوارە بوونە و نزیکی سێ ھەزار لە ژن و کچانی ئێزیدیش وەک دەستکەوتی جەنگی (غەنیمە) لەلایەن ئەم گرووپە تیرۆریستیە بەدیڵ گیراون یا ڕەفێنراون و رۆژانە وەک کەنیزەکی سێکسی لە بازارە میرنشینە عەرەبیەکاندا بازرگانیان پێوەدەکرێت.
لێرەدا دەبێ خەڵکی کورد و بەتایبەتی شێخ و میر و مۆریدەکانی ئاینی ئێزیدی و ئەندامانی باڵای جڤاتی رووحانی ئێزیدیەکانیش باش دەرک بەم ڕاستییە بکەن.
ئەوەی تووشی ئەم کۆمەڵکووژی و ڕەشەکووژیەی کردونە و ماڵ،حاڵ و ژیانی لێ تەفروتونا کردن، پێشمەرگە و بەرپرسانی پارتی دیمۆکرات و بارزانیەکان بوون و تاوانی سەرەکی ئەو کارەساتەش دەکەوێتە ئەستۆی پارتی و جەنابی مەسعوود بارزانی،چۆن بە پڵەی یەکەم ئەوان ئاشبەتاڵیان کرد لە دەڤەری ئێزیدییە نشینەکان و تاوانبارن و دەبێ گەڵی ئێزیدی لێپرسینەوەیان ڵەگەڵ دا بکەن،لە ماوەی کەمتر لە بیست و چوار کاژێر تەواوی ئەم کارەساتە لە دەڤەری ژێر دەسەڵاتی پارتی روویداوە و ھەموو ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی جیھانی و ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەم خیانەتەی ھۆزی بارزانی دەکەن و ئەوان بە تاوانباری سەرەکی ئەم قەتلوعامە ھەژمار دەکرێن و ئەم کارەساتەش ھەڵگری
ھیچ پاساوێکی سیاسی و ئەمنیی و سەربازی و یاسایی نییە کە ماوەیەکی زۆرە ڕاگەیاندنەکانی پارتی بانگەشەی بۆ دەکەن و کاناڵی ناپرۆفشیناڵی پارتی و ئاکپارتی (رووداو) بۆتە مینبەری ئەم چەواشەکارییانە،ھەروەک ھەموو خوێنەران و بینەرانی ئازاد و ڕاستەقینە ئەم حەقیقەتە باش دەزانن و باش تێگەیشتوونە لەم سیاسەتە چەوتەی خێڵی بارزانی و پارتی دیمۆکرات کە دەیانەوی خۆڵ بخەنە چاوی ڕای گشتی و ھەموومانی پێ کوێر بکەن.
لێرەدا پرسیاری سەرەکی ئەمەیە بەڕاستی،ئایا پارتی ڵەگەڵ گرووپی تیرۆریستی و تەکفیری داعش ڕێککەوتنیان واژۆ کردوە تا بەیەکجاری کەمینەی ئاینیەکانی وەک مەسیحی و شەبەک و فەیڵی و کاکەیی و ئێزدیدی لەسەر جوگرافیای کوردستان بسڕنەوە؟چۆڵکردنی شەنگاڵ و ناوچەکانی ئێزدیی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەرخەری ئەم ڕاستییە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکردوە،وەک ئەوەی لە بەڵگەنامەکانی ماڵپەری جیھانی وێکلیکس دا ئاشکرا کراوە.
مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق(باشوور) بەم دوایانە و لە دڕێژەی سیاسەتەکانی ڕابردووی خۆی،لەسەر زەروورەتی ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان تەئکید دەکاتەوە.
ھەرچەند بارزانی لە کۆمەڵێک پەیامی جیاوازدا،ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە و داوای لە تەواویی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی باشووری کوردستان کردبوو، بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ کردن لەسەر پرۆژەی جیابوونەوە لە حکوومەتی مەرکەزی و ئەنجامدانی ریفراندۆم و میکانیزمەکانی پەیوەندی نێوان ھەولێر ـ بەغدا،بتوانن کۆدەنگییەکی دروست بکەن و پێکەوە ھەموو لایەنەکان بگەنە خاڵی ھاوبەش بۆ بڕیاری کۆتایی مانەوە یا جیابوونەوە لە عێراق.
ھەرچەندە ئەم داوایەی بارزانی شتێکی تازە نییە و پێشتریش لە رێککەوتی( ٢٣)ژۆئەن دا و چەندین ساڵ پێش ئەمەش لەسەرەتای رووخانی سیستەمی بەعس یا دیکتاتۆری "سەدام حوسێن" دا، خۆازیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان بوو،ھەرچەندە شەخسی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان "نێچیرڤان بارزانی"ش، لەسەر ئەنجامدانی پرۆژەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە بەغدایە پێداگری دەکات.
ھموومان ئەم ڕاستیە باش دەزانین،جەختکردنەوەی بەردەوامی بەرپرسانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بارزانییەکان بۆ ماڤی خۆ چارەنووسی گەڵی کورد لە باشووری کوردستان سەرەتاییەکە بۆ پارچەکردنی خاکی عێراق و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی و تەبایی ناوخۆی گەڵی عێراق.
لەکاتێکدا بارودۆخی ناوخۆیی عێراق و کۆی کایەی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و نێزامی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە بۆنبەست و بۆتە گەوڕەەرین قەیرانی بێ چارەسەر،تیرۆر و تیرۆریستانی گرووپ و رێکخراوە جیھادیەـ تەکفیرییەکان بوونەتە ھەڕەشەیەکی زۆر مەترسیدار و جەنگی ناوخۆیی و کووشتنی رۆژانەی ھاووڵاتیانی سڤیلی سوننە و شیعە و کەمینە ئاینیەکانی لە لایەکی ترەوە، وایکردوە ئەم وڵاتە لە لیستی مەترسیدارترین وڵاتی جیھان لەسەر نەخشەی جوگرافیا بێتە پێناسە کردن.
سەرانی سیاسی کورد و بەتایبەتی بەرپرسانی حکوومەتی ھەریمی کوردستان و پارتی دیمۆکرات کە خۆیان زۆرینەی ناو کایەی سیستەمی حوکمرانی کوردینە،لەم چەند سالەی دواییدا بە دەیان جار ھەڵوێستی جیاوازیان نیشانداوە سەبارت بە مەسەلەی پێوەندی دیپلۆماسی و مانەوە ڵەگەڵ حکوومەتی مەرکەزی و بەشداری لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکوومەتی بەغدا،ھەر لەسەردەمی نووری مالێکیەوە تا دەگاتە کابینەی ئێستای حەیدەر عەبادی لایەنە سیاسیەکانی کورد بەتایبەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان (پەدک)تووشی سەر لێشیواوییەکی تەواو بووە،ھەر لە سەرەتای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تا دەگاتە ئێستا قەیران و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر ماددەی (١٤٠) تا دەگاتە کێشەی بودجەی ھێزەکانی پێشمەرگە و داھاتی فرۆشتنی نەوت و غازی کوردستان و کێشەی ناوچە دابراوەکان و کۆمەلێک ناکۆکی تر کە بەپێ مادەی یاسایی ھەموو رێکخراون،بەڵام لەسەر حەرزی واقیع ھیچی جێبەجێ نەکراوە و و ەک خۆی ماوەتەوە بەردەوامە و تا ئێستاش بە داگیرکردنی خاکی عێراق لەلایەن رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بەناو داعش کە گرووپێکی (تیرۆریستی) ـ (تەکفیری)ـە، ئەم کێشەیەی ھەرێم بێ چارەسەر ماوەتەوە.
بەڵام دیار نییە کە چارەنووسی داھاتوی کورد و سوننە و شیعە لە چوارچێوەی خاکی عێراقدا دەگات بە کوێ،ئایا سینارێۆی دابەشکردنی عێراق بەسەر سێ ھەرێمی سەربەخۆی کورد و سوننە و شیعە پراکتیزە دەکرێت؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە