توركیا و رووداوەكانی لیبیا؟؟

Thursday, 24/03/2011, 12:00


لەگەل دەست پێكردنی پێڤاژۆیەكی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست وگۆڕانكاری و رووخانی ئەو سیستەمە كۆن و ئیستاتۆپارێزانەی وڵاتانی عەرەبی كە بە راپەرێنی جەماوەری رووبەروی رووخان بوونەتەوە وەك نموونەی توونس و میسر و ئێستاش لیبیا و یەمەن، بەڵام ئەوی كە زیاتر پرسیاری دروستكردوە لە ناوەندە سیاسیەكاندا بێدەنگی توركیایە لە ئاست ئەو رووداوانەی ئێستای وڵاتی لیبیا كە ماوە چەندین مانگە گەل و لایەنی ئۆپۆزیسێۆنی لیبیا لە بەرانبەر هێزی چەكداری سەرۆكی شۆڕشی ئەو وڵاتە موعەمەر قەزافی بەرخۆدانی دەكەن،دیار كوشتاری خەڵكی سڤیل لەو رووداوانە بۆ هۆی ئەوی كە ئەنجوومەنی ئاسایش و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی برٍِیاری دروستكردنی ناوچەیەكی دژە فڕین بۆ لیبیا دروست بكری لەبەرامبەر تۆپبارانی فرۆكە شەڕكەرەكانی لیبیا و ئەمریكاش بەپەلە هێز رەوانە بكات بۆ لیبیا.
ئەوی كە زیاتر پرسیارەی دروستكردوە بێدەنگی توركیا لە ئاست روداوەكانی ئێستای لیبیا،بێدەنگی توركیا لەو ناوەندە بۆ چی دەگەرێنەوە سەرەرای ئەوی كە سەرۆك وەزیراتی توركیا ئەردۆغان مانگێك پێش ئێستا هۆشداری دەدا بە سەرۆكەكانی عەرب و دیكتاتۆرەكانی عەرەبی بە رۆژی قیامەت دەترساند و باسی لە وەڵامدانەوە پرسیارەی كووشتن و رەژانی ئەو هەموو خوێنە دەكرد،بەڵام ئێستا لەبەرامبەر ئەو گۆمە خوێنەی كە لە لیبیا بە دەستی سەرۆكی شۆڕش موعمەر قەزافی دروست بووە بێدەنگە؟توركیا لە ئاستە رووداوەكانی میسر و توونس بە شێوەیەكی زۆر رادیكاڵ داكۆكی لە مافی خۆپێشاندران دەكرد،بەڵام لەبەرامبەر تاوانەكانی قەزافی بێدەنگە و تا ئیستا هیچ هەڵویستێكی نەبووە و بگرە میدیاكانی توركیاش لە ئاست رووداوەكانی لیبیا زۆر پەسیڤ بوون،تەنیا كاناڵی تەرەتەی توركیا لە رێگەی ئەردۆغانەوە توانی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ قەزافی ساز بكات، قەزافی كە بە پیاوی هەڵویستە سەیرەكان ناسراوە،لەو چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ كەناڵی تەرەتەی توركیا، سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە مامەڵەكانی ڕۆژئاوا لەبەرامبەر ئەو رەوەشی ئێستای لیبیا و بە بانێك و دوو هەوا وەسفی كردن. قەزافی پرسی ئۆپۆزیسێۆنی توركیا و لیبیای بە نمونە هێنایەوە و گوتی، ئەگەر ئەوان ڕاست دەكەن و دەیانەوێ لەپێناوی پاراستنی گەلی لیبیادا هەرێمی دژەفڕین بسەپێنن، بۆچی لە توركیاش لەپێناوی گەلی كورددا هەرێمی دژەفڕین ناسەپێنن. قەزافی بە تەرەتەی گوتوە "كورد لە توركیا مافی خۆیان دەوێ، دەیانەوێ دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەبێ. چەندین ساڵیشە سوپای تورك شەڕی كوردان دەكات. بۆ هەرێمی دژەفڕین بەسەر توركیادا ناسەپێنن؟ نە ئەمریكا و نە ئەوروپا بۆ بڕیارێكی وایان نەداوە؟" رۆژنامەی تودەیس زەمان دەڵێ ئەم لێدوانەی قەزافی هەڵوێستە سەیرەكەی قەزافی ساڵی 1996 مان بیردەخاتەوە، كاتێك نەجمەدین ئەربەكانی سەرۆك وەزیری ئەوكاتی توركیا سەردانی لیبیای كرد و قەزافی بە ئاشكرا و لەبەردەمی میدیاكاندا وتی كوردی توركیا مافی خۆیانە دەوڵەتی سەربەخۆیان هەبێ،دیار ئەوی كە لێرەدا گرنگ بوو ئەوەیە كە قەزافی ئێستاش لەسەر هەمان بیرو باوەڕی خۆیەتی لەسەر دۆزی رەوای گەلێ كورد و ئەو هەڵوێستی كە تا كورد نەبێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ من سەردانی كوردستان ناكەم هەر لە یاد نەكردوە،دیارە پەیوەندی كورد و قەزافی لەسەر دەمی شۆڕشی ئازادیخۆازی كوردا بەهێز بوو و بەهەموو شێوەیەك هاوكاری شۆڕشی كوردی كردوە لە ڕابردوودا.
پەیوەندی توركیا و لیبیا لەو چەند ساڵەی دواییدا زۆر بەهێز بوو،بەتایبەت لە رووی بەرهەمهێنانەوە،كە نزیكی 3000 پسپۆری تورك لە هەموو بوارەكاندا ئێستا لە لیبیا كار دەكەن، بە تایبەت لە رووی بیناسازی و شەقام و جادە ونەوت،كۆمەلێك كۆمپانیای زۆر گەوری توركیا لە لیبیا كاری وەبەرهێنان دەكەن و ساڵانە كۆی سەرمایەگوزاری توركیا لە لیبیا بە پێی ئامارەكانی توركیا نزیكی 27 میلیارد دۆلارە، لە لایەكی ترەوە توركیا هەوڵدەدات كە بەهەموو شێوەیەك دەست بەسەر ئەفەریقیادا بگری،ئەوەش بۆتە هۆكاری ئەوەی كە توركیا لەبەرامبەر ئەو رەوەشی ئێستای لیبیا، زیاتر سیاسەتی رەچاو كردنی بەرژەوەندییەكانی خۆی هەبی، تا كار گەویشتە ئەوی كە توركیا لە دژی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولەتی بێ لەسەر دروستكردنی ناوچەیەكی دژە فڕین بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی سڤیل و ناردنی هێزەكانی ئەمریكا بۆ لیبیا،ئەو نزیكبوونەوی توركیا ئەمریكای تووشی نیگرانی كردوە،سیاسەتی دەرەوەی توركیا لە ناوچەكەدا زیاتر دەیەوەی رۆڵی ناوبژیوانی بدەات بە توركیا لە چارەسەركردنی ئەو ئالۆزییانەی هەیە لە هەندێك لە وڵاتانی عەرەبیدا و توركیا لەو دوو ساڵەدا بە هەموو شێوەیەك دەیەوی لە سێ گۆشەی دروستبونی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی خۆی بسەپێنی و ببێتە نموونەیەكی زێندو بە وڵاتانی ناوچەكە،سیاسەتی ئێران و توركیا لە ناوچەكەدا گریدراوی ئەو گۆڕانكارییانەی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكان بەرێوە دەچێت وهەر دووك وڵات هەوڵدەدن كە خۆیان وەك ئەلتەرناتیڤی ئەو پێڤاژۆیەی ناوچەكە نیشانبدەن، لە لایەكی تر توركیا زیاتر دەخۆازی رۆڵی ناوبژیوانی بگێری لە هاوكێشەكانی ئێستادا.هەروەك چۆن ئێرانیش بەهەمان شێوە هەوڵدەدات رۆڵی زیاتری پێبدری بۆ دەست خستنە ناو كێشەكان،دیارە ئامانجەكانی ئێران بە جیاواز لەگەڵ توركیا،هەر لە نموونەی قەیرانی ئێستای لیبیا هەڵوێستی هەردووك وڵات بە ئاشكرا دەرخەری ئەو راستیەن كە لەسەرەوە باسمان كرد،ئێران پاڵپشی لە پڕ چەكردنی هێزی ئۆپۆزیسێۆنی لیبیا دەكات لە لایەن هێزە هاوپەیمانەكانەوە،ئەوش لەبەری هێرشی سەربازی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانی بۆ سەر لیبیا بۆ كووشتنی قەزافی با هێزی ئۆپۆزیسیۆن بۆخۆی كۆتایی بە دیكتاتۆری قەزافی بێنت،دیارە ئێران ئەزموونی پڕ چەك كردنی وڵاتانی تری زۆرە و دەزانی ئەو رێگەیان وەڵامی دەبێ،توركیاش ئەمرۆ دووبارەی كردوە كە دەبێ ئەمریكا وهێزەكانی هاوپەیمانی بە زووترین كات هێزەكانی خۆیان بكێشنەوە و كۆتایی بە هێرشی ئاسمانی بێنن بۆ سەر لیبیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە