بۆمەڵەرزەی شەقامی عەرەبی و هەڵویستی ئەمریكا و ئیسرائیل

Sunday, 06/02/2011, 12:00


رووداوەكانی ئەم دووایەی وڵاتی توونس و میسر لە سالی تازەدا دەتوانی ببێتە وەرچەرخانێكی گرنگ لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا، ئەوەش بەشێكی زۆری دەگریتەوە بۆ پێكهاتەی وڵاتە عەرەبیەكان و سیستەمی سیاسی ئەو ولاتانە كە لە نیوسەدەی رابردوودا تەواو كایەكانی ژیانی هاوڵاتیان لە لایەن دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەسەلاتدارانەوە مۆنۆپۆڵكراوە، هاتنە سەرشامی خەڵكی توونس و راپەرینەكەی خەلًَكی توونس لە دژی 24 ساڵ دیكتاتۆری بن علی رووداوەیەكی زۆر دەگەمەن بوو كە هیچ كات بەو شێوەیەی ئێستا پێشبینی نەدەكرا، هاوكات لەگەل ئەوەش لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بڵاوبوونەوەی ئاگری شۆڕش بۆ نان و ئازادی بە ناو وڵاتانی عەرەبیدا، دەتوانین وەك سەرەتای گۆرانكاری لە سیستەمی وڵاتە عەرەبیەكاندا سەیر بكرین، لەگەل ئەوەشدا ناتوانین فاكتۆری بەهێزی دەرەكی لەبەر چاو نەگرین لە گۆرانكاری ئەم دووایەی شەقامی وڵاتانی عەرەبیدا، هەرچەندە مەسەلەی گۆران و رووخانی ئەو سیستەمە كۆن و دیكتاتۆرانەی كە سالانێكی زۆر دەسەلاتیان بەدەستەوە و حوكم دەكەن بەسەر ئەو گەلانەدا، مەسەلەی سەرەكی نەبوونی ئازادی وخراپ بوونی دۆخی ئابووری ژیانی خەڵكە،بەڵام لەگەل ئەوەشدا ترسێكی زۆر هەیە لە مەسەلەی گەرانەوە سیستەمی كۆنی دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی لەو وڵاتاندا، راستە ئەورۆ بەشێكی زۆر لە سەركردەكانی رۆژئاواویی و وڵاتە زلهێزەكان پشتگیری دەكەن لە خواستی شەقامی عەرەبی بۆ گۆرانكاری لەو دەسەڵاتانەدا بەڵام هاوكات لەگەل ئەوەشدا ترسی هاتنە سەردەسەڵاتی ئیسلامیەكان لە داوی روخان و گۆرانی سیستەمی سیاسی توونس و میسر ئەگەرێكی بەهێزە و ئەوەش دەتوانی كاریگەری زۆری هەبی لەسەر هەڵویستی وڵاتانی دەرەوە، بیگومان قەبوڵكردنی ئەم دۆخە بە لای ئەمریكا و ئیسرائیلەوە زۆر ئەستەم دەبی، ئەمریكا هیچ كات ناخۆازی هەڵەی جیمی كارتر سەرۆككۆماری پێشووی خۆی دوبارە بكاتەوە لە پشتگیری كردن لە گۆران و رووخانی ئەو سیستەمانەدا، دەزینی دەستكەوتی ئەو ڕاپەرینانە لە لایەن ئیسلامیەكانەوە ئەگەرێكی بەهێزە و نموونەی لەو شێوەیەش لە مێژووی وڵاتانی رۆژهەڵاتدا زۆرە كە دەتوانین باس لە راپەرێنی گەڵانی ئێران بكەین لە ساڵی 1979 و داوی سەركەوتنی شۆڕشی چۆن شۆڕشی گەڵانی ئێران كە ئەوكات لە لایەن ئەمریكا و سەرۆككۆماری ئەوكات جیمی كارترەوە پیشتگیری لێدەكرا و دواجار بوو بۆ دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كە ئەورۆ بۆتە دووژمنی سەرەكی ئیسرائیل وئەمریكا و رۆژئاوا بە گشتی. رووخانی سیستەمی سیاسی میسر هیچ لە بەرژەوەندی ئیسرائیلیدا نییە، میسر هاوپەیمانی 30 ساڵەی ئیسرائیلە لە ناوچەكدا و نەمانی حوسنی موبارەك دەتۆانی بازنەی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا تەنگتر بكاتەوە، بۆیە ئیسرائیلیش بە هەمان شێوەیەی ئەمریكا لە دوورەوە رووداوەكانی شەقامی عەرەبی چاوەدێری دەكات، دیارە رووداوەكانی ئەم دووایەی ناو شەقامی عەرەبی كاریگەری زۆری هەیە لەسەر پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و ئاسایش وسەقامگیری ناوچەكە،لەلایەكی تر بەهێزبوونی حیزبوولڵا لە لوبنان و ئەگەری تێكچوونی بارودۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتەش رۆلی هەیە لەسەر
مێژووی سیستەمی سیاسی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەگشتی كە لە چوارچێوەیەكی داخراودا ماوەتەوە.
بەشێكی تر پەیوەندی هەیە بە سیستەمی ئیسلامی ئەم وڵاتانە كە هەمیشە ئاین وەك هۆكارێكی سەرەكی بۆ دروستبوونی دیكتاتۆریەت بكار هێنراوە، دیارە بۆمەڵەرزەی ئەم دووایەی شەقامی میسر و رووداوە توندوتێژەییەكانی تونس و سوریە و ئۆردن و یەمن و چەندین وڵاتی تری عەرەبی نابی زۆر سەرسامان بكات، چونكە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی عەربی لە 90 ساڵی رابردودا و لە دوای روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەردەم مەیدانی توندوتیژی و شەر و ئاژاوە و ئاشوب بوونە، لە فۆرمێكی بەر بلاوتردا دەتوانین بڵێن كە شەقامی ئێرانیش ئەورۆ هەمان شێوەی میسر و تونسی هەیە بەڵام بە شێوەیەكی شاراوە، ئەوەش لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری لەم دووایەی ئێراندا بەروونی بەدیار كەوت كە بە ملێۆن خەڵك لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سەوزدا رەژانە سەر شەقام و داوی رووخانی سیستەمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەكرد،بەڵام تەنیا جیاوازییەك كە هەیە لەو ناوەندەدا پاڵپشتی هێزەكانی چەكداری ئەم وڵاتانە لە خواستی جەماوەری بۆ رووخان و گۆرانی سیستەمی سیاسی بوو لەو وڵاتانەدا كە ئەوەش رووداویكی زۆر دگمەن بوو،بەڵام لە ئێران جیاوازییەكی زۆر هەیە لەو بوارەدا كە ئەوەیش هێزەكانی چەكدار هیچ كات لە بەری خواستی جەماوەردا نەبوون و راستەوخۆ پاڵپشتی لە دەسەڵاتی وڵایەتی فقی دەكەن بۆ مانەوەی ئەو دەسەڵاتەی ئێستا.....

.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە