قوتابخانه‌ی جونیه‌ری نموونه‌یی ، له نێوان په‌روه‌رده‌و فێركردن یان پاره‌ك
Monday, 05/08/2013, 12:00
له چوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌پۆله گه‌نده‌ڵیه‌ی رووی له كوردستان كردووه بواری په‌روه‌رده‌ش به‌شێكی باشی به‌ركه‌وتووه له‌و شه‌پۆله لێره‌دا نامه‌وێت سه‌ری بینه‌رو خوێنه‌ر بیه‌شێنم ته‌نها ئه‌مه‌وێت چه‌ند زانیاریه‌كتان بۆ ئاشكرابكه‌م به به‌ڵگه‌وه له‌سه‌ر قوتابخانه‌ی جونیه‌ر كه به‌ئاشكرا بازرگانی به‌سه‌ر مناڵی خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه ئه‌كات و ته‌نها پاره كێشانه‌وه‌یه له‌و خه‌ڵكه ، هیچ ئیعتیبارێك ناكرێت بۆ ئاستی زیره‌كی مناڵ و ئه‌و نه‌تیجه‌یه‌ی له ئیمتیحانه‌كاندا وه‌ری گرتووه به‌ڵكو وه‌رگرتن له‌و قوتابخانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ساسی واسته واسته‌كاری و خزم خزمێنه‌و له‌گ له‌گێتی و ماستاوچێتی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و پاره زۆریه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بروا ناكات با خۆی بچێته بنج و بناوانی ئه‌و مه‌كته‌به‌وه كه هیچ مۆركێكی شارستانی و حه‌زاری به ناوه‌وه‌ی بیناكه‌وه دیارنیه نه‌خوازه‌ڵا مامۆستاكانی ئه‌توانن بۆ ڕاستی ودروستی مه‌سه‌له‌كه به‌داواداچوون بكرێت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكرێته‌وه كه چیتر ئه‌م قوتابخانه‌یه تیجاره‌ت به‌سه‌ر مناڵی خه‌ڵكه‌وه نه‌كات و وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌ساسی زیره‌كی مناڵ و ده‌ره‌جه بێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌م پێكردووه له سه‌ره‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست