کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوەبەری بەرگری و شارستانی گەرمیان ئۆتۆمبیلی حكومەت بۆ باخەكەى بەكاردەهێنێت

Saturday, 12/11/2011, 12:00


بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنی گەرمیان كە ناوی (موفید سەید عەلی)یە زیاتر لەچوار ساڵە چەند ئۆتۆمبیلێكی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن یان پۆلیس بۆ خزمەتكردنی باخەكەى تەرخانكردووە كە دەكەوێتە نزیك كارگەى رستنی كفری.
ئەو باخەى بەڕێوەبەرەكەى پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنی گەرمیان یەكێك لەو سەدان باخانەى كە بەرپرسە حزبی و حكومییەكان چەند ساڵێكە خوویان داوەتە دروستكردنی و هەموویان جگە لەوەى چەند پۆلیسێكیان بۆی تەرك (تەرخان) كردووەو مووچەش لەحكومەت وەردەگرن هاوكات ئۆتۆمبیلی فەرمانگەشی بۆ بەكاردەهێنن.. كەواتە دەبێت بڵێین دەست خۆش بۆ كابینەى شەشەم.
ئەو باخەى بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنی گەرمیان جگە لەوەی ئۆتۆمبیلێكی دەبڵ كابینەی نیسانی فەرمانگەكەى تایبەت بۆ ئەو باخە تەرخان كردووە، دوو پۆلیس و چەند پاسەوانێكیشی بۆی تەرخان كردووەو دەوامی فەرمی خۆیان ناكەن تەنها لەو باخەدا دەوام و خزمەتی دەكەن.
پێنج شەممە 10/11/2011

ئەمەش وێنەی ئەو ئۆتۆمبیلەو باخەكەیەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە