ئەنفالچییەكەى كفری سەردانی تاڵەبانی دەكات
Tuesday, 30/06/2009, 12:00
چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەنفالچی و موستەشارەكان بە سەردانێك گەیشتنە لاى جەلال تاڵەبانی، یەكێك لەو ئەنفالچییانە كە ئەكتەرێكی گەورەى سەدام و بەعسیزم بوو و چەندین كەسی ئەنفال كردووە، (ئیسماعیل عەزیز ئاغا) بوو كە خۆی بە سەرۆك عەشیرەتی زەنگەنە دەبینێت و ئێستا لەكفری نیشتەجێیە.
ئیسماعیل باغا سروشتی وایە هەمیشە حەزی بە ماستاوكردن و چەپڵەلێدانە بۆ سەركردەو سەرۆكی حزبەكان، جەلال تاڵەبانیش خوییەكی لەمێژی هەیە خزمەتى دوژمنانی كوردو جاش و موستەشارەكان بكات، وەك دەبینین لەم رۆژانەدا پێشوازی لەو تاوانبارانە كردووە، بۆیە دەڵێم ئەو كەسەى ئەو كوردەى زەڕرەیەك غیرەت و كەرامەتى هەبێت دەنگ بە یەكێتی و پارتی نادات، چونكە ئەو دوو حزبە ئەوەندەى خزمەتی ئەنفالچییەكان دەكەن نیو ئەوەندە حساب بۆ كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و تەواوى كورد ناكەن.
ئەو ئەنفالچییە لەگوندی خانەوە تاوەكوو دەگاتە گوندەكانی دەوروبەرى كفری دەستێكی گەورەى هەبووە لەئەنفالكردن و تەسلیمكردنی كورد بە بەعسییەكان و دەسەڵاتی سەدام، بەڵام ئەمڕۆ جەلال تاڵەبانی پێشوازییان لێ دەكات، ئەو تاڵەبانییەى كە هەمیشە دۆست و خزمەتكاری دوژمنانی كورد بووە، بۆیە پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان یەكێتی و پارتی و تاڵەبانی ریسوا بكەن و دەنگیان پێ نەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست