کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەڵكینە وریاى چواشەكاریەكانى پارتى و یەكیەتى بن

Sunday, 06/02/2011, 12:00


پارتى و یەكیەتى لە لێدوان و راگەیاندنەكانیاندا هەمیشە چەند چەمكیك بە قازانجى خۆیان و بۆ چەواشەكردنى خەڵك تێكەڵ بە یەكتر دەكەن ، بۆ نموونە زۆر باسى ئەو ئەزموونەى كوردستان دەكەن كە بە خوێنى هەزاران رۆڵەى كورد بەدەستهاتووە ، پێیان وایە هەر كەسێك دژى حكومرانیە گەندەڵەكەى ئەوان بێ ئەوا راستەوخۆ دژ بەو ئەزموونە و خوێنى ئەم هەزاران شەهیدەیە ، ئێمەش دەزانین كە ئەزموونى كوردستان ئەزمونێكى دیموكراسى خەڵكى كوردستانە و بەرهەمى شۆرش و راپەرین و خوێنى هەزاران شەهیدى كوردستانە ، بەڵام ئەزموونەكە شتێكە و شێوازى حوكومرانى گەندەڵ و ناعەدالەتى هەردوو حزب شتێكى ترە و هەرگیز نابێ تێكەڵ بەیەكتر بكرێت ، یا نابێ رێگا بدرێت كە هەردوو حزب دەسەڵاتى دزی و نادیموكراسى خۆیان لە پەنا ئەو ئەزمونە دیموكراسیە بشارنەوە ، بە پێچەوانەوە دەسەڵاتەكەى ئەوان لە (18) ساڵى رابردوو گەورەترین زیانى بە ئەزموونى دیموكراسى خەڵكى كوردستان و خوێنى شەهیدە سەربەرزەكان گەیاندوە .
حوكومرانى ئەوان ئەزموونى كوردستان نیە ، بەڵكو رووىگەش و دیموكراسى ئەو ئەزموونەى لەبەر چاوى خەڵك و دونیا دزێوو ناشرین كردووە .
حوكومرانى ئەوان بە دەستبەسەراگرتنى ئەزمونەكە و لەسەر لاشەى هەزاران رۆڵەى كورد لە شەرى نێوخۆ و خیانەت و خۆفرۆشى بەردەوامى هەیە ، ئیمرۆ لە كوردستان دەسەڵاتى گەندەڵ و دژە دیموكراسى و دژە ئازادى و ناعەدالەتى ئەوان گەورەترین مەترسیە لەسەر دەستكەوتەكان و ئەزموونى دیموكراسى خەڵكى كوردستان ، بۆیە روناكبیران و نووسەران و تێكۆشەرانى گەلەكەمان داوایان لێدەكرێت كە رێگانەدەن هەردوو حزب دەسەڵاتە گەندەڵەكەى خۆیان بە ئەزموونى كوردستان بە خەڵك و لایەنە سیاسیەكان بفرۆشنەوە ، بە درۆى پاراستنى ئەزموونەكەوە شەرى نەیارانى دەسەڵاتەكەیان بكەن ، ئەزموونەكە هى خەڵكە و ئەوانەش ئەمرۆ دژ بە دەسەڵاتى گەندەڵى ئەوان وەستاونەتەوە دژى ئەزموونەكە نین ، بەڵكو دەیانەوێ ئەزموونەكە و دەسكەوتەكانى ئەو ئەزموونە لە دەسەڵاتى بۆگەنى ئەوان رزگار بكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە