کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی که‌نافن چاو له‌کارو کرده‌وه‌ی شیڕڕوان عبدالرحمان بکه‌ن ، وه‌ڵامیك بۆ کارمه‌نده‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

Wednesday, 30/12/2009, 12:00


له‌روی که‌سایه‌تی و هه‌یبه‌ت و ره‌وشت به‌رزیه‌وه‌ شیڕڕوان عبدالرحمان نمونه‌ی مرۆڤی کورده‌، ئه‌وه‌ی که‌ جێگای داخه‌ له‌ مه‌یدانی نوسیندا ته‌رو ووشک به‌یه‌که‌وه‌ ده‌سوتێنرێت و حه‌پولکی که‌س نادرێت ، واته‌ چاک و خراپ هاوێته‌ به‌یه‌ک ده‌کرێت، لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌ینوسم و ده‌یخمه‌ پێش چاوی کاکی کارمه‌ندو هه‌مو خۆێنه‌ران ته‌نها ئاسوده‌کردنی ویژدانه‌و هیچی تر، لێ ناشچمه‌ سه‌ر هه‌مو باسه‌ بێ بنه‌ما و دور له‌ راستیه‌کانت ، چونکه‌ ئه‌و نوسینانه‌ت هه‌ر له‌ به‌شی یه‌که‌مه‌وه‌ تا به‌شی دوهه‌مت هیچ راستیه‌کی تێدانیه‌ به‌ڵکو هه‌مو نوسینه‌کانت وا به‌ر چاو ده‌که‌وێ که‌ که‌سێکی داخ له‌ دڵ ونه‌خۆش و سه‌ر گه‌ردان بیت و بۆ قه‌ره‌بوی ژانی دڵت ناو به‌ناو له‌مه‌ته‌رێزدابیت ، گه‌ر نا هه‌مو ئه‌و تۆمه‌ته‌ ناره‌وانانه‌ت وه‌ک بوختانێکی گه‌وره‌ نه‌ت ده‌خسته‌ سه‌ر شاشه‌ی ماڵپه‌ره‌کان ، له‌ کۆی هه‌مو نوسینه‌کانت ته‌نها چه‌ند وه‌ڵامێک پێویسته‌ ، 1 - شیڕڕوان عبدالرمان له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی خوا په‌رست و دین دار گۆشکراوه‌و به‌رده‌وام ده‌ستی به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌یه‌ ، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ ناوبراو بناسێت گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ بده‌ن ، ئیتر جه‌نابت چۆن و به‌ چی ویژدانێکه‌وه‌ به‌ سه‌رخۆش و شه‌رواڵپیس و هه‌وه‌س باز ناوت هێناوه‌ له‌ کاتێکدا نا شاره‌زای درگای مه‌یخانه‌کانیشه‌ ، ئایا له‌ کاتی نوسینی ئه‌م هه‌ڵیت و پڵیتانه‌ت ویژدانت ئازری نه‌ده‌دایت ؟ خۆ له‌ روی هه‌وه‌سبازیشه‌وه‌ گه‌ر ناوی که‌سانێکی ترت بهێنابایه‌ ره‌نگ بو جێگای گومان بوایه‌ نه‌ک (شیڕڕوان عبدالرمان) چونکه له‌م روانگه‌یه‌وه‌ ‌ پێم وانیه‌ که‌س بروا به‌ باقی ئینشاکه‌ت بهێنێ ، 2 - له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ ت به‌نه‌خوێنده‌وار و هیچ نه‌زان ناو هێناوه‌ ‌ که‌ له‌ نوسینگه‌ی ناو براو کار ده‌که‌ن ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ خوێنگه‌رمانه‌یه‌ که‌ تاکۆتایی ده‌وام وه‌ک فرفرۆکه‌ به‌ده‌م کاری رۆژانه‌و موراجیعه‌وه‌ هه‌ڵده‌سورێن به‌موچه‌یه‌کی که‌مه‌وه‌ ، بۆ ئه‌م راستیه‌ش ده‌توانی نوسینه‌که‌ی خۆت له‌ کوردستان پۆست ببینی که‌چه‌نده‌ هه‌ڵه‌ی ئیملایی تێدایه‌و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا مرۆ چه‌نده‌ به‌زیی به‌ ناوه‌رۆکی نوسینه‌ که‌تدا دێته‌وه‌ ، 3- جه‌نابت ژوره‌که‌ی عبدالعوزیزت به‌ دیوه‌خان وه‌سف کردوه‌ ، من له‌مایاندا هاورام چونکه‌ ناوبراو بۆ ساتێکیش درگای له‌ که‌س دانه‌خستوه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش درگای واڵایه‌ که‌ ئه‌وه‌ی پێی ده‌کرێ خزمه‌ت بکات به‌بێ جیاوازی. به‌ڵام ئایا گله‌یی تاکی کورد له‌وه‌دا نیه‌ که‌ به‌رپرسان قوفڵ له‌ درگاکانیان ده‌ده‌ن ؟..... [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە