هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر سه‌ر بهقورینی ده هێنایه پێکه‌نین ؛ئێره هه‌ولێره نه‌ک ئه‌ڤغانستان
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
هاوار بانیخێڵانی
سێشه‌م 15\12 \2009 ئیسکان هه‌ولێر
له‌م رۆژانه‌ی رابوردودا هه‌واڵێکی سه‌رنج راکێشم له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر به‌ر چاو که‌وت که تێیدا هاتبو له هه‌رێمی کوردستان لوله که‌شی غاز له بهرنامهدایهو ده‌گاته هه‌مو ماڵێکی ئه‌م ههریێمه ، به‌ڵام رونی نه‌کردبویه‌وه که ئایا گازی دوهه‌م ئۆکسجینی کار بۆن ده‌ڵێ یان پۆتاسێوم یان هایدرۆجین و هیلۆم ، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه له کابینه‌ی پێنجه‌م به‌رچاو بکه‌وتایه ره‌نگ بو تاراده‌یه‌ک به نه‌زه‌ری ئیعتیبار وه‌ر بگیرایه به‌ڵام رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ره‌نگه له‌وه بێ ئاگابن که کابینه‌ی شه‌شه‌م له‌یه‌که‌م رۆژی ده‌ست بهکاربونیانه وه به کابینه‌ی تاریکی ناسران و بازاری مولیده ئه‌هلیه‌کانیان له 12 هه‌زاره‌وه هه‌ڵسانده‌وه بۆ 18 هه‌زار ، سه‌ره‌رای ئه‌وه له‌هه‌ندێ گه‌ره‌ک مه‌له وانگهیهو خوا ههڵنانگرێ له هه‌ندێ گهرکیش وشکه ساڵییه ، ئیدی زۆر له‌سه‌ر هه‌واڵه‌که‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ناچم چونکه لێم رونه که ئه‌و هه‌واڵه شیردا بۆ داپیردایه ، به‌وه‌ش رازیم که کاره‌با چاوه پرتێمان له گه‌ڵ ده‌کات و خۆی لێ کردوین به خیری زینده ، به‌ڵام خۆ چاوه‌روانی ئه‌وه له م کابینه ده‌کرا له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربونیان خه‌مێکیان له منداڵانی بنه‌ماڵه که‌م ده‌راماته‌کان بخواردبایه چونکه ئێستا کاتی تاقیکردنه‌وه‌کانی نیوه‌ی ساڵه‌و ئه‌م منداڵه کورده به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌داری بنه‌ماڵه‌که‌یان له خوێندن بێ به‌شه‌و له ئیسکان دوکان به دوکان ده‌گه‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی جوتێ پێڵاوی وه‌چنگ بکه‌وێ و واکسی بکات تا ئێواره به گیرفانی به‌تاڵ نه‌گه‌رێته‌وه نێو ماڵه سارد‌و سڕه‌که‌ی ، لێره‌دا له رۆژنامه‌ی هه‌ولێرو کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌پرسم ئایا گه‌یاندنی لوله‌که‌شی غاز بۆ هه‌رێمی کوردستان پێویسته یان دوا رۆژی نه‌وه‌کانمان ، که به‌راستی هه‌واڵه‌که‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر سه‌ر بهقورینی ده‌هێنایه پێکه‌نین که هیوادارم به‌رده‌وام بن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست