کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاکی پاسه‌وان منیش به‌ کاک مه‌سعود ئه‌ڵێم تۆ بکاته‌ موسته‌شاری سیاسی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی من ته‌حویلی لای سه‌رۆقادر بدات:

Thursday, 24/09/2009, 12:00


نکولی له‌ مارکسی بونی خۆم ناکه‌م تا سه‌ر ئێسک ، به‌ ئیفتیخاریشه‌وه‌ ده‌ڵێم گه‌ر له‌سه‌رده‌می لاوێتیدا رێگاو رێبازی مارکسیزم لینینیزممی راسته‌قینه‌م نه‌گرتایه‌ ره‌نگ بو ئێستا منیش مرۆڤێکی ناته‌ندروست و ناعادڵ و بۆرژوازو بێ وه‌فام لێ ده‌ر بچوبایه‌ که‌هه‌ر ئه‌و فکره‌شه‌ ئه‌مرۆ کاریگه‌ری عه‌داله‌ت و یه‌کسانی و ده‌ستپاکی و داوێن پاکی وه‌ک تاکێک له‌ناخو هزرمدا به‌زیندویی جێگایه‌کی یه‌کجار پان و به‌رینی داگیر کردوه‌ و ناهێڵێ به‌لارێمدا ببات و ببم به‌ باحیسی زه‌وتکردنی مافی که‌سانی تر یان له‌ پارتیزانێکه‌وه‌ و له‌سه‌ر خوێنی هاورێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانم باشترین و نایابترین توجارم لێ ده‌ربچێ و فێڵ له‌مه‌بادیئی خۆم بکه‌م ، چونکه‌ به‌نده‌ راستگۆیانه‌و به‌یک رووه‌ ئه‌و مه‌بادیئه‌م له‌ ئه‌رشیفی ناخدا وه‌ک خۆی پاراست و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ جۆره‌ سه‌ودایه‌کم پێوه‌ نه‌کردوه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یان به‌کارم نه‌هێناوه‌ تا له‌ سایه‌و له‌ سێبه‌ریدا خۆشگوزه‌رانی بۆ خۆم و خێزان و که‌سو کارم فه‌راهه‌م بکه‌م و مرۆڤێکی ره‌شپێست به‌ خزمه‌تکار بگرم له‌ کاتێکدا ئه‌ویش وه‌ک من مرۆڤه‌ و هه‌ژاری ناچاری ژیانی سه‌ختی کاره‌که‌ری کردوه‌ نه‌ک به‌خواست و ویستی خۆی ، کاتێکیش پارتیم ده‌ستنیشان کرد وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ خه‌بات له‌ریزه‌کانیدا هه‌ر به‌هه‌مان بیرو باوه‌ری شۆرشگێری بو نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ، وه‌ ده‌گمه‌نیشن ئه‌وانه‌ی فکره‌ی مارکسێتیان وه‌ک خۆی پاراستبێ، بۆیه‌ من مارکسی عه‌یاره‌ هه‌زارم نه‌ک شیوعی ، به‌ڵێ ئه‌وه‌ منم که‌ ته‌مه‌نێکم به‌ده‌ستپاکی و داوێن پاکی تێپه‌راندوه‌ له‌ ناو پارتیدا و هه‌رده‌م حه‌زم له‌ یه‌کسانی و یه‌کریزی بوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داکۆکیم له‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارتی کردوه‌ وه‌ک حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ش بوه‌ که‌ له‌م به‌شه‌ی کوردستان به‌دیلی نه‌بوه‌و نیه‌، له‌ هه‌مانکاتیشدا به‌مافی ره‌وای خۆم زانیوه‌و داوای مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆشم کردوه‌ که‌ بێ ئه‌نجامیش بوون ، داکۆکیه‌کانیشم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوه‌ وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی مافی ره‌وای خۆم وه‌ربگرم و بژیم نه‌ک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ڤێلاو مۆنیکا به‌ڵام جگه‌ له‌ خانه‌واده‌که‌م من ته‌مه‌نێکی یه‌جگار که‌مم له‌و حیزبه‌دا بردۆته‌ سه‌ر که‌ ره‌نگه‌ به‌ کۆنه‌ شیوعیه‌ک نه‌یه‌مه‌ ئه‌ژمار، دواجار نازانم ئێوه‌ ئه‌و کۆنانه‌ به‌چی پێناسه‌ ده‌که‌ن یان ئه‌وه‌ی کۆنه‌ هه‌ر حیزبێک بێ لاتان وایه‌ تاوانێکی گه‌وره‌ی کردوه‌، ئه‌وه‌شی که‌منی هاندا بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پاسه‌وانه‌ که‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌ بده‌مه‌وه ‌ ئه‌وه‌یه‌ ‌ پێیان شه‌رمه‌ شتێک بنوسن له‌سه‌ر کۆنه‌ جاش و کۆنه‌ به‌عسی و کۆنه‌ ئه‌نفالچی ‌ به‌ڵام شوره‌یی نیه‌ لایان باس له‌ کۆنه‌ شیوعی و کۆنه‌ حسک و کۆنه‌ پاسۆک و کۆنه‌ پارتی گه‌لی بکه‌ن ، له‌ کاتێکدا ئه‌م کۆنانه‌ هه‌مو له‌سه‌نگه‌ری شۆرشگێری و گیانی مقاوه‌مه‌تدا بوون له‌ دژی ئه‌وکۆنا نه‌ ی که‌ بو نه‌ته‌ خاوه‌ن ماڵ نه‌ک شتی تر . یان ئه‌وه‌ چی شه‌رمێکه‌ له‌ نامه‌که‌تاندا بۆ کاک مه‌سعود و رێگاتان بۆ داناوه‌ که‌یان وه‌ک کاک جه‌مال فه‌تاح بێ ده‌نگی بکه‌ن یان ره‌وانه‌ی لای سه‌رۆقادری بکه‌ن که‌ به‌قه‌ولی خۆتان له‌زمانی یه‌ک تێ ده‌گه‌ین ، یان ئه‌وه‌ چی ئابرویه‌که‌ له‌ نامه‌که‌تدا منت به‌زمان درێژ وه‌سف کردوه‌ یان پێتان وایه‌ مرۆڤێک ناخی سوتاوی به‌یان بکات لای ئێوه‌ به‌زمان درێژی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن یان بۆ مه‌به‌ستێکی تر ئه‌ و نامه‌تان به‌و شێوه‌یه‌ نوسیوه‌ و ئیمێڵیکی له‌م جۆره‌تان پێوه‌ نوساندوه‌([email protected] (یان ئیشاره‌تتان به‌وه‌ داوه‌ که‌ هاته‌ لای ئێمه‌ زمان له‌ ده‌می دا نه‌بو ، دیسان مه‌به‌ستان له‌و ئێمه‌یه‌ کێیه‌، فه‌رمون ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ دابگرن بۆ بینینی نامه‌ی پاسه‌وانه‌که‌. منیش پێچه‌وانه‌ی تۆ تکا له‌ کاک مه‌سعود ده‌که‌م بتکات به‌ موسته‌شاری سیاسی خۆی .

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a04a9a73

[email protected] .07504861585
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە