کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریه‌ک له‌ هاوار بانیخێڵانیه‌وه‌ .

Friday, 05/06/2009, 12:00


رۆژنامه‌ نوسان و میدیا ئازاده‌کان ، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، مرۆڤ دۆستان خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ، حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ، شه‌وی 6-6 2009 به‌م ئیمێڵه‌ ([email protected]) هه‌ره‌شه‌ی کوشتنم لێکراوه‌ ، که‌ له‌ نامه‌که‌یدا بۆم نوسراوه‌ به‌م زوانه‌ به‌سزای گه‌لت ده‌گه‌یه‌نین گه‌ر ده‌ست له‌ نوسین هه‌ڵنه‌گریت ، بۆیه‌ له‌م ئاگاداریه‌دا که‌ ده‌یخه‌مه‌ به‌رده‌ست ئێوه‌ی به‌رێز ترس نیه‌ له‌ مردن چونکه‌ به‌نده‌ سه‌رده‌مانێک له‌ شۆرش و پێشمه‌رگایه‌تیدا بۆخۆم به‌ره‌و پیری مه‌رگ ده‌رۆشتم و جگه‌ له‌ دڵسۆزیش بۆ خاکو ئاوو نیشتیمانه‌که‌م هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیم نه‌کردوه‌ ، دیاره‌ به‌ئیمێڵێکی ئاوا به‌ناوی به‌مۆ هه‌ره‌شه‌ی کوشتنم لێکراوه‌ جیگای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ئاگاداریه‌ بخمه‌ به‌ردیدی هه‌مو ئێوه‌ی به‌رێز، چونکه‌ نازناوی پێشمه‌رگایه‌تی شاخم (به‌مۆ) بوه‌و به‌ به‌مۆ چاوشین ناسراوبووم ، له‌ کۆی هه‌مو نوسینه‌کانی رابوردوشم بۆ میدیاکان دژایه‌تی هیچ که‌س و لایه‌نێکی له‌ خۆ نه‌گرتبو تا له‌بری ئه‌وه‌دا هه‌ره‌شه‌ی کوشتنم لێ بکرێ ، بۆ زیاتر به‌رچاو رونیش هه‌میشه‌ ئه‌ده‌بی خۆمم پاراستوه‌ و مرۆڤێکی ده‌ست پاکو داوێن خاوێنیش بووم له‌م روه‌شه‌وه‌ ته‌حدا ده‌که‌م ، به‌ریزان هه‌ر له‌ کاتی نوسینی ئه‌م ئاگاداریه‌دا وه‌سیه‌تم بۆ خانه‌واده‌که‌م کردوه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ چونکه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ هه‌ره‌شه‌ی کوشتنم بکرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە