بازنە لاكێشەییەكان
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: ێلاح جلال
بازنەی یەكەم
*ئەوەی بێدەنگی نایڵێت
لە كونە دەرزیەكەوە
شەو هاتە ناومانەوە
ئێمە سەرقالأ بوین
بە چارۆكە كۆكردنەوە بۆ بیرەوەریمان
لە پێناوی ئەوەی هەورەكان بەشەڕ بهێنین
لە پەنجەرەی دەشتایی دور كەوتینەوە
بە دەزوی خۆر
پاڵتۆكانمان دوریەوە
لە دوای خەوەكانمانەوە رادەكەین
بە بیرچونەوە ئاماژە دەكەین.
دار بڕەكان هەڵەكانمانیان كۆكردەوە
بۆ ئەوەی روتی پایز دابپۆشن
ئازارەكانمان بڵاوبكەنەوە
بەسەر دەرگای ونبونی
زەمین..
قوڕگی خۆی گۆڕی
لە زۆربونی كۆكە
هەتا (خوێ)كە بۆگەن بكات
پایەكانی ئیرەمی روخاند،
ئێمەش بەساڵاچو نین
بۆ ئەوەی لە پشت شەقامەكان رابكەین
وە درەنگ وەختانێك دەگەڕێینەوە
خۆمان بەگازینۆكان دادەپۆشین
چاوەڕوانی خۆشبەختی دەكەین
لەبار هەڵگرێكی گەورەدا بۆمان دێتەوە
لە دڵی مێروللەیەك گەورەتر
یان..
لە كونە دەرزیەك بچوكتر.
بازنەی دووەم
*هپچ پرسیارێكی رەش نیە
چەقۆكە لەدەستما بریندارە
دەمەقاڵەی ژنان لێیانداوە
كێ تۆڵەی ئەنگوستیلەكان بابلیەكان دەسێنێتەوە
لە دوژمنایەتی درەختەكاندا..؟
كەسێك نیە..
بەئاگر جوێن بدات
دەم و چاوی بە ئەفسانە داپۆشێت
لەوێ نیە
كێ سەرنجی دەگرێتە بێ ناونیشانی
فریشتە بێ خەوی ناچێژن
لەكاتێكا بێدەنگی بە فیزەوە دەڕوات،
ئەوەی لەسەر سێبەری نامۆیی دەمێنێتەوە..
كێ لەسەر رێگاكان هەنگاو دەپارێزێت..؟
كێ ژیان بۆ ئەستێرەیەك دەگێڕێتەوە كە خۆی كوشتوە..؟
پرسیارە سپیەكانم بەسەردا باراندن
وە من..
دواهەمین هەڵهاتوی ئێستام
بازنەی سێەم
*من بۆ میرایەتی ئەوان ناشێم
دڵخۆشی..چاوەكانی لێك نا كوێر ئاسا
هاوڕێكانم نەناسراون
یەكێكیان رۆژی شكاند
دایە قوڵپەی گریان
وەكو ئەوەی گوڵێكی رو پۆشكراو بێت
ئەوی تریان..
زستانەكەی دێرینە
لە گەڵ رێگەكاندا گفت و گۆ دەكات
بۆ ئەوەی جەستەی بگێڕنەوە
وە لە ترسدا هاوار دەكات
ئەوان..بۆ دابڕانەكەم پێشم دەكەون
درۆكانیان پرۆڤە دەستە مۆ دەكەن
دەم و چاویان بە خەم دەپێچنەوە
من بۆ میرایەتی ئەوان ناشێم
لەبەر ئەوەی تاوانبارم دەكەن..
1-سوكایەتی بە جێگە
2-پەنابردنە بەر بیرەوەری.
سەرچاوە:)أحلام مبللە(شعری)جابر محمد جابر(چاپی یەكەم بغداد 2007.
لەگۆڤاری هەنار ژمارە (52)لە مایۆی 2010 دا بڵاوبۆتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست