مەسعود بۆ وەرگرتنى پۆست بۆ مەسرور تەنازول بۆ مالیكى دەكات
Tuesday, 25/01/2011, 12:00
(سوێند بەشەرەفی پیاوەتیم ، سوێند بە شیری دایكم ئەگەر بزانم بە سوتانى گیانى من كۆتایی بە حوكمى دەسەڵاتى مەسعود و جەلال دێت ، ئەمجارەش سوێند بە هەموو شتێكى پیرۆز لەژێر وێنەكەى شێخ مەحمودا خۆم دەسوتێنم)
بەهیزگەرمیانى
لە دوای یەكلای بونەوەى وەزارەتەكان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى بەغدا ئێستا لایەنى كوردى فڕكان فڕكانى وەرگرتنى لیژنەكانى ناو پەرلەمان و پۆستە ئەمنیەكانە ، لەو نێوەندەشدا چەند جارێك ناوى مەسرورى گەورە تیرۆرست دەهێنرێت بۆ وەرگرتنى یەكێك لە پۆستە ئەمنیەكان (وەكو كوردستان پیاوى تیا نەمابێت تەنیا بنەماڵەى مەلا مستەفا نەبێت)
ئێ پۆستێكى موخابەراتى وەكو هەواڵگرى نیشتیمانى هەربۆ مەسرو و مەسعود باشە چونكە ئەمانە هەر لەسەرەتای دروست بونیانەوە هەربەكارى موخابەرات و ئەمن و پیاوكوشتن ڕاهاتوون
ئێستا مەسعوود بیر لەوە دەكاتەوە چۆن و بە چی شێوەیەك تەنازولێكى حەكیمانە بۆ ملیكى بكات تا كورە گەورەكەى ئەو پۆستە وەربگرێت ، وەكو لێرە ئیشی زۆر جوانى كردبێت جا نۆرەى بەغدایە ، وەك مەسعوود خۆی دەڵێت مساوەمە لەسەر قەزییەى كوردی ناكات ئاواش مساوەمە لەسەر خۆراگرتنى خۆی ناكات تا ئەو تەنازولە نەكات ، جا ئەو كەى گوێی داوەتە تەنازول ، هەر ئەو نیە هەر رۆژەو ئەڵقە لەگوێی ئاغایەكە ، ئەوێك ئەوندە شەهامەتى هەبێت دەبابەى بەعس بێنێتە ناو پەرلەمان چ گوێ یەك بە تەنازول ئەدات بۆ مالكى , بەڵام نورى مالیكى ئەوندە و هێندەى ئەمانەى لەمەر خۆمان گێژ و گەمژە نیە تا نەزانێت چۆن چۆك بە مەسعود دابدات و نەیشكێنێت و دڵنیاش بن ئەو فیلمەش بەچاوى خۆمان دەبینین .
بەڕێزان خوێنەرانى خۆشەویست ،
كورد هێندە دەبەنگ و گەمژە نەبوە وەكو ئەم سەردەمەى ئێستا بەسەریدا دەگوزەرێت ، ئەوەتا وەك ڕۆژى روون دیارە دەستى بنەماڵە مافیاكانى مەسعوود و جەلال لە بینەقاقای خۆمان و مناڵ و كەس و كارماندایە ، ئەوەتا وەك ئاوى روون دیارە كە لەسەر قوتى ئێمە ڤێلا لەسەر ڤێلا و دوا مۆدێلى ئوتۆمبیل و یەختێك بە چەندەها ملیۆن دۆلار دەكڕن ، ئەوانەى دوێنى لەشاخ خەونیان بەجوتێك كالەى ئەدیداسەوە دەبینى ، ئەورۆكە سەفقە تیجاریەكانیان بە ملیار دۆلارە ، نازانم و سەرى لێ دەرناكەم ئەمانە چۆن و بەچی بوون بەم مرۆڤە تێرنەخۆرانە
ئاشكرایە لە ووڵاتێك كە كەس خاوەنى نەبێت ئەم پیاوە بوودەڵانە بوونەتە سەردارودوا بریاردەر ، بەدڵنیاییەوە دەڵیم وەختى راپەرینە وەختى راماڵینى ئەم گەندەڵانەیە تاكەى چاوەڕێ بین ، تاكەى بەچاوى خۆمان ببین چۆن نامووسمان هەتك دەكەن ، تاكەى گوێمان لە هاوارى خنكاوى خۆمان نەبێت ، تاكەى شەرەفی كور و كچی كورد بە بنى پێلاوەكانیان بپلیشێننەوە ؟
وەختێتى گەلۆ وەختێتى ... ئێمە چیمان لە تونسیەكان كەمترە ، منیش وەك ئەو كیژەى لە رادیۆی گۆران ووتى ئەگەر بە سووتاندنى من ئەم گەندەڵانە دەروخێن منیش دەبێژم , سوێند بەشەرەفی پیاوەتیم ، سوێند بە شیری دایكم ئەگەر بزانم بە سوتانى گیانى من كۆتایی بە حوكمى دەسەڵاتى مەسعود و جەلال دێت ، ئەمجارەش سوێند بە هەموو شتێكى پیرۆز لەژێر وێنەكەى شێخ مەحمودا خۆم دەسوتێنم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست