تێگەیشتنی لینگەوقووچ دوێنێ رۆژنامەی كوردستانی نوێ لە ژمارە(5132/ یەكشەممە 28/3/2010) بابەتێكی ئاكۆ شوانی تێدا بوو سەبارەت بە راپەڕین كە بە حسێبی خۆی بابەتێكی فرە گرنگی نووسیوە، بێگومان راپەڕین راپەڕینی خەڵكی كوردستان بوو دژ بە ستەمو زۆرداری دەسەڵاتی فاشستی بەعس، تێیدا هاوڵاتیانی كوردستان پێكەوە لە...