تێگەیشتنی لینگەوقووچ
Saturday, 10/04/2010, 12:00
تێگەیشتنی لینگەوقووچ
دوێنێ رۆژنامەی كوردستانی نوێ لە ژمارە(5132/ یەكشەممە 28/3/2010) بابەتێكی ئاكۆ شوانی تێدا بوو سەبارەت بە راپەڕین كە بە حسێبی خۆی بابەتێكی فرە گرنگی نووسیوە، بێگومان راپەڕین راپەڕینی خەڵكی كوردستان بوو دژ بە ستەمو زۆرداری دەسەڵاتی فاشستی بەعس، تێیدا هاوڵاتیانی كوردستان پێكەوە لە دژی دامودەزگاكانی بەعس هەستانە سەرپێو مێژوویەكی پڕ لە شانازییان بۆ خۆیان تۆماركردو، ئەوەندەی راپەڕینی گەل بوو راپەڕینی حیزبە فشەڵو دۆڕاوەكان نەبوو، گەل بڕیاریدا كە چیتر بەو دەسەڵاتە رازی نابن، بە هەرحاڵ ئاكۆ شوانی زوڕناژەنو دەهۆڵكوتی یەكێتی باس لە هۆكارەكانی راپەڕین دەكات كە شانە چەكدارەكانی یەكێتی نەبوونایە راپەڕین گۆجدەبوو، وەك ئەوەی ئێستای سەردەمی راپەڕین شامی شەریف بێت، باشە من دەپرسم بۆچی ئاكۆ شوانی دەیەوێت شانازییو سەروەرییەكانی راپەڕین بكات بە كاڵایەكو بیكاتە بەری یەكێتی، ئایا حیزبەكانی تر دەستیان تێیدا نەبوو؟؟؟ ئایا ئاكۆ شوانی تۆ دەتەوێت بە نووسینی بابەتێكی لەم شێوەیە خزمەتی گەل بكەیت؟؟؟ یان دەتەوێت پلەیەكی حیزبی بەرز بیتەوە؟؟؟ هەموو خەڵكێكی بە ئاوەزو شەریفی ئەم وڵاتە بەشدارییان تێدا كردووە كەچی بەرەكەی ئەمڕۆ ئاكۆ زوڕناژەنان دەیخۆنو دەیكەن بە منەت بەسەر خەڵكیدا، بارودۆخی زاتییو شۆڕشگێڕیەتی گەل نەبوایە هەرگیز راپەڕین نەدەبوو، ئەوە گەل بوو بڕیاریدا هەستێت نەوەك یەكێتییە سۆسیال عەشایەرەكەی ئاكۆ بەناو شوانی... بڕوام وایە تێگەیشتنەكانی ئەو كۆلكە نووسەرۆكە لینگەوقووچانەیە... راپەڕین زادەی كەڵەكەبوونی ئەو ستەمە بوو كە رژێم دەرهەق بە گەل دەیكرد... دە ئیتر بەسە ئاكۆ شوانی واز لەم ماستاوچێتیو (... كەشییە) بێنەو، وەرە سەر رێگەی هەق، بەسە درۆو بوختانچێتیی....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست