کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەیەك لە كۆمەڵەى بێ هیوایانى قەرەچووغ

Saturday, 03/07/2010, 12:00


بسم اللە الرحمن الرحیم
سڵاوتان لێبێت جەماوەرى سەر بڵندى دەڤەرى كاكى بەكاكى قەراج و كەندێناوە.
ئێمە كۆمەلێك لە لاوان و رۆشنبیرو رۆژنامەوانانى سنورەكەو خەڵكى ناوچەكە، دەمێكە لەتەكتان هاوارى ئێش و ئازارەكانتان دەكەین و دەنگمان بە گوێچكەى بەرپرسانى عێراق و كوردستان دەدەین، بەڵام نازانین بۆ كەس گوێمان پێنادات، بۆیە بریارماندا بە دامەزراندنى كۆمەڵەیەكى نهێنى بەناوى (كۆمەڵەى بێ هیوایانى قەرەچووغ) كە ئامانجى سەرەكى كارەكانمان بریتى دەبێت لە ئاشكراكردنى هەر گەندەلیەكى بەرپرسانى ناوچەكە و چاودێرى كردنیان لەكارەكان و بڵاوكردنەوەى كەم و كوریەكانى سنورەكە و دەركردنى بەیانامە و بڵاوكردنەوەى نامەى كراوە. هاوكات ئامادەكردنى رێكخستنەكى نهێنى تاكى رۆشنبیرى بۆ ئامادەكردنى مانگرتن و راپەرین و رێپێوان. بەڵام پێویستیمان بە هاوكاریتانە كە بەیەكەوە بتوانین سنورەكەمان دەرباز بكەین لەم قەیرانەى كە تێى كەوتوە لە ژێر سایەى كۆمەڵێك چەتە و مشەخۆرى حزبى و سیاسى و ئیدارى.
هەركەسێكى دلسۆز ئەگەر ویستى هاوكارمابێت ئەتوانێت راستەوخۆ بابەت و زانیاریەكان بەشێوەیەكى دارێژراوە لە كوردستان پۆست بڵاو بكاتەوە ئێمەش لەوێوە زانیارى زیاتر بەدەست دێننین ئەوەش تاكو ئەدرێس و ئیمیلى تایبەتى بڵاو دەكەینەوە. چونكە لەم كاتە ترسى لەناوبردنمان هەیە ئەگى نا ئامادەین بەزونترین كات بارەگا و نوسینگەمان بكەینەوە.
هەر لەم سۆنگەشەوە داوا لە رێكخراوەكانى مەدەنى و ناوەندەكانى رۆشنبیرى و میدیایى سنورەكە و كوردستان دەین كە هەموومان روو لە مەخموور و ناحیە و گوندەكانى بكەین و وێنەى راستە قینەى ئەو وێرانكاریە بە جیهان بڵاو بكەینەوە تاكو بزانین مەخموور ئاوەدانە یان وێرانە؟
لەكۆتایدا هیوامان هاوكاریتان و سەركەوتنمان لەو ئەركە پیرۆزە نیشتمانى و نەتەوەیەماندا.

هەربژى گەل و نشتمان
سەربەرزى بۆ شەهیدان
بەزین بۆ چەت و سەر شۆران



3/7/2010مەخموور


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە