رونكردنەوەیەك لە دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسیەوه‌

Sunday, 04/07/2010, 12:00


دەسەڵاتداران لە دوو ڕێگەوە دەسەڵات بە ڕێوە دەبەن
1- لە هەر شوێنێك داخوازى شۆڕشگێڕانە هەبێت ئەوا دیكتاتۆریەت هەیە .
2- لە هەر شوێنێك داخوازى دیموكراسیانە هەبێت ئەوا فریو هەیە .....
لەپاش روخانى ڕژێمى دیكتاتۆریەتى بعپەوە بە ناو هەڵكردنى شنە باى ئازادى و دیموكرسى یەوە ،دەسەڵاتى لوكاڵى كوردى هە میشە لە بیرى فریودانى سەرجەم خەڵكى كوردستاندایە ، هەر ڕۆژە بە بیانوویەك و هەر ڕۆژە بە تۆمەتێك خەڵكى كوردستانى فریو داوە ....دەركەوتنى فایلى فایل دارەكان نیشانى دا !! كێن ئەوانەى تابورى پێنجن ، كێن ئەوانەى دەست بە پشتێنن ، كێن ئەوانەى جاسوسى نێو دەوڵەتین ، بەڵگەنامەكانى هەر ڕۆژەى ڕۆژنامەو گۆڤارو ڕاگەیاندنەكان نیشانى دا كێن ئەوانەى دڵسۆزى خەڵكى كوردستانن وكێن ئەوانەى پەروەردەكەرى تیرۆرو تیرۆرستانن ......
لە هەر شوێنێكیش هەر داخوازىیەكى شۆڕشگێڕانە و دیموكراسیانەومافى خەڵك هەبووبێ چۆن دەزگاكانى راگەیاندن چەواشە كاریەكانیانى جەماوەر خەڵكى كوردستانیان چەواشە كردوە [ هەروەك چۆن جەماوەرى ماف پەروەرى هەڵەبجە دەسڕى سواڵەكەى ] حیزبە كوردیەكانیان سوتان كردیان بە هات و هاوارى چەواشە كردنى خەڵكى كوردستان كە ئەوە كارى بە كرێگیراوەكانى ئێرانەو دەستىلە پشتە ، تا هیچ ماف و ئیمتیازاتێك بە هەڵەبجە نەگات و خۆشیان بە دوژمنى ئێران و پارێزەرى خەڵكى كوردستان بزانن !!
چۆن گەورەترین بودجە بۆ لەشكرى سەرگوتگەیى خەڵكى كوردستان دابین دەكەن بەڵام لەبەرامبەر گەورەترین لەشكر كێشى و تۆپبارانى هەرێمى كوردستاندا تەنها وەڵامێكیش نى یە . ئایا ئەو لەشكرە لە بەرامبەر ڕێپێوانى جەماوەردا بەو پەڕى پۆشتەیى وە ئامادە نەبووە !!
بۆیە ئێمە وەكو دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسى لێرە بە دواوە لە بەرامبەر ئە و هەموو بێ مافى یە بەرامبەر حیزبە كوردیەكان چیدى بێ دەنگ نابین وە هەڵوێستى سیاسى خۆمان دەبێت .
وە لە بەرامبەر حیزب و حكومەت و پەرلەمان ڕادەگەیەنین كەهیچ كامیان بە نوێنەرى خۆمان نازانین .چونكە بێ دەربەستى ئەوان ئەوان لە بەرامبەر مافى خەڵكى كوردستان و ئەو هەموو ڕێپێوان و مانگرتن و چەندین یاداشت و دیدارو وەعدەى فریوكارانەى پارلەمانتارەكان و حیزب و حكومەت هیچ دەسكەوتێكمان نەچنیەوە .
ئەمە لە كاتێكدا یاساى قەرەبووكردنەوە بۆ هەموو هاوڵاتیان لە هەموو عێراقدا جێبەجێ دەكرێ جگە لە هەرێمى كوردستان .
دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسى بانگەوازى سەرجەم زیندانیانى سیاسى دەكات كەڕیزەكانیان یەكبخەن و چیدى بەوەعدە پڕ فریوكاریەكانى حیزبە كوردىیەكان باوەڕ نەكەن چونكە پاش چەند ساڵ تێپەڕین و چەندین بەڵێنى فریوكارانە نایانەوێ یاساو یاساى ژمارە چوار لە كوردستان جێ بەجێ بكرێ ، دەیانەوێ بڕیارێكى ئارەزومەندانە جێ ى هەموو یاساكان بگرێتەوە .ئەمە لە كاتێكدایە پاش چەندین هەوڵ و تێكۆشان ئەوان پشتگوێمان دەخەن ئەگەر ئێمە ڕیزەكانمان یەك نەخەین ئەوان ئاوا فریومان دەدەن یەك ڕیزیشمان نیشانەى سەركەوتنمانە ، هەر بۆیە پێویستە شێوەى خەباتمان لە برى ئاراستەى حكومەتى هەرێمى كوردستان و پارلەمان فریوكاریەكەیان ئاراستەى حكومەت و پارلەمانى بغداد و ئەنجومەنى وەزیرانى بغداد بكەین !!
چیدى لە ژێر ناوى فریوكارانەى سەروەرى نەتەوەیدا فریو نەخۆین كە ئەوان دان نانێن بەسەروەرى ژیانماندا ...... 1 / 7 / 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە