ئەوانە پارەى میللەت دەدزن
Tuesday, 10/03/2009, 12:00
حەیدەر حەسەنى ئەكتەرى شانۆكار كە پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى خوێندیە بە واسیتەى حیزبىو ئیشكردن بۆ بەرپرسە گەورەكانى خۆى بە هێنان و بردنى (...) بۆ ڕابواردنى بەرپرسەكان ،كراوەتە بەڕێوەبەرى شوێنەوارى هەولێر تاكو لەپاڵ ئەو پۆستە خۆى دەولەمەند بكات و بەكەیفى خۆى دزى بكات .
ئەمجارەش كاكى ئەكتەر (حیدەر) وەك پیشەى هەموو جارێكى لەگەل چەند فەرمانبەرێكى خۆفرۆشى دەوروبەرى خۆى هەڵدەستن بە هێنانى چەند وەێلێكى بەتاڵ بۆ ئەوەى بە درۆ پڕى بكەنەوە پارەكەى بدزێ .
بۆ ئەم جارەیان وەێلەكان بە ناوى كڕینى كەل و پەل بۆ بەشى خزمەت گوزارى پڕدەكاتەوە و وەكو جاران داوا لە فەرمانبەرەكان دەكات ئیمزاى بە درۆى بۆ بكەن .
بەلام كاك (زەیتۆ) ى بەرپرسى بەشى خزمەت گوزارى لە بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوارى هەولێر دەلێت ئەو وەێلانە ئیمزا ناكەم هەتا هەموو كەل و پەلەكان نەبینم ، لە ڕستیشدا یەك ماسیحەش نەكڕاوە ، كاك زەیتۆ لەگەل جەنابى مومەسیل دەبێتە كێشەو مشت و مڕێكى زۆر لەبەرئەوەى حەیدەر وەكو هەموو جارێك وادەكات و دەلێت دەبێ ئەو وەێلانە ئیمزا بكەى ، بەلام كاك زەیتۆ وەكو فەرمانبەرە دزەكانى بەشى كاگێڕى و حیسابات ناكات ئیمزاى بۆ ناكات و پێى دەلێت كاكە دزى ناكەم خۆ بەزۆرى نیە .
لە ئەنجامدا حەیدەر وەك پیشەى هەموو جارێكى هەڕەشەى نقل و دەركردن لە فەرمانبەرە دلسۆزەكان دەكات ، كاك زەیتۆ لە پۆستەكەى دەردەكات و وەك فەرمانبەرێكى ئاسایى لێ دەكات ، كاك زەیتۆش بەتەمایە خۆى نقل بكات لەو دائیرەیە تا چیتر چاوى بە حەیدەر نەكەوێت و ، داواى دزى لێ نەكات .
تێبینى / ئەم رووداوە لە كۆتایى مانگى 2/2009 روویداوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست