کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەهید ملازم برواو داستانی گوندی ئوسمالکە !

Saturday, 23/04/2011, 12:00


هاوری (جەمال عزیز کریم) ناسراو بە ملازم بروا لەباوەشی شاری بلیسەی باوەگورگور شاری کەرکوکی خوشەویست لەسالی ١٩٥٣ لەدایک بووە ،لەئامیزی بنەمالەیەکی شورشگیر چاوی بە دنیا هەلهیناوە ، قوتابخانەی ئامادەیی لەشاری کەرکوک تەواو دەکا ، دواتر دەچیتە پەیمانگای کشتوکال لە ناوچەی ئەبوغریبی بەغدا پاشان سالی ١٩٨١ پەیوەندی بە هیزی پیشمەرگەی حزبی شیوعی یەوە دەکا لەبەر چوست وچالاکی ولیهاتوویی حزب رەوانەی کولیجی سەربازیی دەکا لەولاتی یەمەن بەسەرکەوتویی خولەکەی تەواو دەکا و دەستبەجی دەگەریتەوە خاکی ولات ،هاوری ملازم بروا دوای گەرانەوەی رولیکی بەرچاوی گیرا لەسەرپەرشتی کردنی شەرەکاندا ، سالی ١٩٨٧ کاتی کەپیشمەرگەکانی یەکیتی نیشتمانی بەهوی شەر لە ناوچەکانی سەرکردایەتیان ناوچەی گەرمیانیان چول کرد بوو ، باریکی قورس کەوتبووە ئەستوی هیزی پیشمەرگەی حزبی شیوعی بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە لە پەلامارەکانی رژیم وبەرز راگرتنی ورەی جەماوەر.
لەروژی٢٧/٤/١٩٨٧ کە زانیمان رژیم نیازی هەیە پەلاماری گوندی ئوسمالکە بدا ،هاوری بروا کەوتە خۆ و نەخشەیەکی مەحکەمی دانا بەهاوکاری هیزی بەرگری کە لەلایەن ئیبراهیم شوڤلەوە سەرپەرشتی دەکرا هەروا ئەوپیشمەرگانەی یەکیتی کە بیمار بوون یان بە ئیجازە لە ناوچەکە مابوونەوە هەردوو لا رولی کاریگەریان هەبوو لەشەرەکە چ بەرگری میللی چ پیشمەرگەکانی یەکیتی.
ئیدی سەرەتا کاتژمیری١٠ سەر لەبەیانی دوژمن هیرشی هینا ، هیزەکانی رژیم پیکهاتبوون لە جەیش و قوات خاێەوجەیشی شەعبی بە پال پشتی تانک و فروکەو هەلیکوپتەر لەچەندین لاوە پەلاماری گوندەکەیان دا بەلام تائیوارە چەندین هیرشیان تیکشکا ، هاوری بروا پیشتر بەخەلکی ناوچەکەی گوتبوو مەگەر دوژمن بەسەر لاشەی مندا تیپەری و زەفەربەری بۆیە هەر ئەو رۆژە بەگوللە هاون بریندار بوو تا ئیوارەیەکی درەنگ دەست و پەنجەی لەگەل مەرگ دا نەرم دەکرد ،بەهوی سەختی برینەکەیەوە تا دواجار لەریگای بردنی بەرەو نەخوشخانە گیانی بەرزی سپاردە خاک و نیشتمان چووە ریزی کاروانی نەمرانەوە ئیدی خەلکی ناوچەی جەباری بریاریان دا لە داهاتوودا کورپەکانیان بە ناوی (بروا)وە ناوزەد بکەن.
هەر دوای چوار رۆژ بەسەر ئەم سەرکەوتنە لە ٢٨/٤/١٩٨٧ لە ئاوایی جەلال لە بنار گل شەریکی دیکەی بەرگری شیوعیەکان رووی دا تیایدا هاوریان قەیس عەرەب ومارف و عدنان شەهید بوون چەند روژی دواتر هاوریانی شوان لەبەرزاییەکانی خالخالان بەرەنگاری هیزەکانی رژیم بوونەوەو تیایدا هاوری زمناکۆ شەهید بوو کە کولیجی ئەندازەی تەواو کردبوو خەلکی کەرکوک بوو.
ئەمە مشتیکە لەخەرواریک لە قارەمانیتی وخوراگری پیشمەرگە شیوعیەکان لەچیاو دەشتەکانی کوردستانی لەرۆژگاری سەخت دا.....
هەزار سلاولەگیانی پاکی شەهیدان ملازم برواو قەیس عەرەب ومارف وعدنان وزمناکۆ........

پیشمەرگەی ناوچەی جەباری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە