ماڵ وحاڵم بۆ چییە گەرمیللەتم زلیل بژی
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
ماڵ وحاڵم بۆ چییە گەرمیللەتم زلیل بژی . تاجی سەرشۆڕی فڕێدەوتۆیش وەکومیللەتبژی. سەدرەحمەت لەگوڵ کۆی گۆڕکەت مامۆستا(قانع) .تۆڕاستت فەرموه من لێرەدانامەوێ بچمە ناوئەدەبیاتی دونیای مامۆستای پایەبەرزی گەلەکەمانەوە. حەدیشم نیە . دەمەوێ دەسپێکی بابەتەکەم بکەمە ئاماژەیەک بۆئەمڕۆی وەزعی ناو خۆی کوردستان گۆڕانی کۆمهڵ و ململانێی نێوان چینوتوێژەکان ودەسڵاتدارانی سیاسی .بەتایبەتی لە کوردستانە وە سەری هەڵنەداوە! دیاردەیەک نیە تەنها لە ناوئێمەدا یان تەنها لەدوای.ڕوخانی ڕژێمی سەدامەوە ڕوی لەئێمەکردبێت. بەڵکوخاسیەتێکی هەمە لایەنەیە: لەکۆنەوەولەناوهەموومیللەتێکداهەبوەو هەیە. لەنێوئەفسانەکانی هەموونەتەوەیەکدا؛ نمازەلەنێوهەمووکتێبەئاسمانیەکان (بەحوکمیئەوەی دین پێش هەمووفەلسەفەوڕوناکبیرییەك ویستویەتی ژیان تێبگات و واقیعڕێکبخات کۆمەڵوئینسان بخاتە چوار چێوەیەکی ڕێکو پێکەوە) بۆیه ئەگەرئێستاش لە کوردستان گۆڕان ڕوبدا شتێکی تازەنیە .بەڵام بەنیسبەت واقعی ئێستای کوردستانیشەوە شتێکی کەمیش نیە. بەتایبەتی بۆ جیلی نوێ.لەبەرئەوەی هەمان ئەقڵێتی کۆن و دواکەوتوو دەسڵاتی بەسەرمانداچەسپاندووە. بە هەمان مەعریفە یسەدەکانی پێشوو بیر دەکەنەوە .پێم وایە چەواشەکاریەکی زۆریان لەناخو دیدی خەڵکدا چاندووە.بۆیەئەو گۆڕانەی ئێستا جەماوەر دەیانەوێ دەبوایە زۆر لەمێژەڕوی بدایە.بەڵامبە داخەوە. ئەم سیاسەتە ئابوریە چەوتە بەرهەمی بیری پیری ئەندام پەرلەمان وحکومەتە. دووفاقێو دووجۆر بیرکردنەوە؛ لە ئەمڕۆی کوردستاندا؛ بوەتە شەڕێکی توند لەنێوجیلی کۆن ونوێدا. ڕاستیەکەیشی؛ ئەم توێژە یاخیو ڕاپەڕیوەی قوتابیان وگەنجەکان؛ئەمەتاد یارە: لەجیلەکۆنو پیرەکەی ناو پەرلەمان وناو وەزارەتوو دامودەزگاکان ناسیوونالیستن ترنو نەتەوەپەروەرترن:چونکەئەم گەنج وقوتابیەزیرەکانە دە زانن؛ باشدەزانن کە(دەوڵەتی کوردی)سەربەخۆی کوردستان بەفشەی ئیعلاموو دروشمی حیزبایەتی دروست نابێت؛ بەڵکو بەوەدروست دەبێت کە کورد سەرمایەو پارەو پولێکی مەزن کۆ بکاتەوە شەخسیەتیەکی مەزنی دارایو هێزێکی سەرمایەداری گەورەی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بڵیت(هەم) دروستبونی ئەم شەخسیەتە مەزنه دارای و هێزو سەرما یەداریە کوردیە گەورە یەیش؛ بێگو مان ؛ بەبوژاندنەوەی بەر هەرم هێنانی ناوخۆ وکشتوکاڵ وپیشەسازیە نەتەوەییەکان دێتهدی ؛ئینجا کوردیش دەتوانێ بەدونیاو دراوسێکانی بڵێت (من هەم) بەڵام وەزعی ئاڵۆزی ئەمڕۆی کوردستان وای کردووە زۆر بەی خواست وداواکاریەکان تێک پژاوە . هەق ونا هەق تێک ئاڵاوە. کورد دە ڵێت (سەری د وو بەران لەمەنجەڵێکدا ناکوڵێت)ئەمە لەکاتێکدا لە کوردستان ئەمڕۆ لەوە دە چێت نەك سەری دوو بە ران بە ڵکو سەری چەندین بەرانیش ی پێکەوەتێدابکوڵێ: مەسەلەکە پە یوە ندی بەوە شەوە هەیە کەئێمەهیچ کولتورێکی یاخیبوونوهیچ مێژوو یەکی بیر کرد نەوەی تاکە کەسیش مان نییە. بۆ یە بە راستی گۆڕن مەفروزە لە ناخی تاکە کانی جەماوەرەوە دروست بی. بۆ ئەوەی نەبێ بە مڵکی هیچ لا یەک .وەکو ئەوەی ئێستە لە کوردستان دەی بینین . بەرخو دانی چەندین ساڵەی میللە تە کەمان .کەچی بەدەست چەند دەسهڵات دارێکهوهیه . بۆئەوەی دوو بارە بوونەوەی هەما کارە سات ڕونەدات. پێو یستە.میللەت خۆی وە شیار بێتەوە.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست