له‌ده‌ست دانی ئامێره‌کانی کاره‌با به‌هۆی بڕینی کاره‌با ڕۆژی ده جار
Tuesday, 28/08/2012, 12:00
من له پایته‌ختی کوردستان ئه‌ژیم، کاره‌بای ماله‌که‌م ڕۆژی ده جار به‌بی موباله‌غه ئه‌کوژێته‌وه،به‌م هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌م پێ گه‌یشتووه به هۆی سووتانی زۆربه‌ی ئامێره کاره‌بایه‌کانم جگه له زیانی ده‌روونی و مه‌عنه‌وی به هۆی هه‌ست کردن به سووکایه‌تی و ئیهانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه (حکومه‌ته‌که‌ی بنه ماله‌ی مه‌لا مسته‌فا) به‌م گه‌رما بێ رووحمه بێ کاره‌بام ئه‌کا، به ناشکوری نه‌بێ سروشت و بنه ماڵه بوونه به پالپشتی یه‌ک بۆ ئازاردانمان.
عه‌ره‌ب ده‌ڵێ (إن لم تستحی فافعل ما شئت) واته ئه‌گه‌ر شه‌رم ناکه‌یت چیت ئه‌وێ بیکه،
من پرسیار له سه‌رۆکه بلیمه‌ته‌که ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌که‌م ئایه چۆن له ڕووت هات دووباره‌ببیه‌وه سه‌رۆکی حکومه‌ت پاش ئه‌م هه‌موو ڕووڕه‌شیه‌ت له کابینه‌کانی تر، ئایه توانیت کێشه‌ی کاره‌با چاره‌سه‌ر بکه‌ی، توانیت کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی نه‌یه‌ڵی، ئایه تۆ له ئاستی ئه‌وه‌ی دووباره ببی به سه‌رۆک حکوومه‌ت ، ئه‌گه‌ر شه‌رم ناکه‌یت چیت ئه‌وێ بیکه.
خه‌لک له سوریا به‌دکتاتۆر رازی نین که دکتاتۆره‌که پزیشکی چاوه، تۆ بلێی ئێمه رازی بین به جاهیلێکی نه‌خوێنده‌واری دکتاتۆری گه‌نده‌ڵ.
پاشی بیست و یه‌ک ساڵ حوکم ڕانی بنه ماڵه‌که‌ت میلله‌ت قبول ئه‌کا کاره‌بای به‌م شێوه‌یه بێت.
ئاخر نێچیر ئه‌گه‌ر میلله‌ت خۆش نه‌بوایه له‌م هه‌موو غه‌درو زولم‌و زۆر‌و سته‌مه ئێمه کاره‌بامان وا ده‌بوو، ئه‌گه‌ر میلله‌ت خۆش نه‌بوایه له کاره‌کانی پێشووتان وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆودزینی ده‌یان ملیار دۆلار‌و وجۆره‌ها گه‌ندڵی ئیداری و ناعه‌داله‌تی قه‌د ئێمه ده‌بووینه ساحێبی ئه‌م جۆره کاره‌بایه.
باشه له ڕووی مۆراڵه‌وه تۆ مولزه‌م نی به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌لك به‌هووی له‌ده‌ست دانی ئامێره کاره‌بایه‌کانیان؟ فه‌موو قه‌ره‌بوومان بکه‌وه، ئێمه ناوێرین به‌ره‌و ڕوو بڵێین له سه‌ر چاوتان دوو برۆیه ، له ڕێگای کوردستان پۆسته‌وه داوا ده‌که‌ین قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌ویمان بکه‌یه‌وه ، ئێوه نا‌لێن ئێمه ساحێب عه‌شیره‌تێن؟ واته ئه‌بێ ئیخلاقتان هه‌بێ فه‌موو ته‌عویزمان بکه‌وه، ئه‌گه‌ر نا وه‌زیره‌که‌ت بگۆره، خۆ ده‌توانی بیگۆڕی ئه‌و وه‌کو تۆ نیه به‌دیلی نه‌بێ ئه‌و وه‌کوو تۆ بلیمه‌ت و عه‌بقه‌ری نیه نه‌گۆردرێ.
به‌ڵام له‌فه‌رهه‌نگی تۆشو وه‌زیره‌که‌ت وشه‌ی شه‌رم و شووره‌یی نیه هه‌ر بۆیه چیتان حه‌ز لێیه بیکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست