مێژو زبڵدانی نێه ئه‌ی پاڵه‌وانی 31 ئاب
Saturday, 01/09/2012, 12:00
خیانه‌تی نیشتیمان نه‌بێ، هیچ کارێك نیه مرۆف نه‌توانێ به‌هانه‌ی بۆ بێنی، هیج هۆیه‌ك نیه وا له مرۆف بکا خیانه‌ت له خاك و نیشتیمانی خوی بکا، من له کوڕه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا ده‌پرسم چ به‌رژه‌ندیێکی باڵای تۆ وای کرد ئه‌م کاره قیزه‌ونه پر له ئابروو چوون و شه‌رمه‌زاریه ئه‌نجام بدی، ج هۆیه‌ك وای لێ کردی که پایته‌خت و موقه‌ده‌ساتی کورد له سه‌ر سینیێکی زێڕێن ڕاده‌ستی سه‌رسه‌خترین دوژمنی کورد بکه‌ی بێ گومان ده‌سه‌ڵات و ته‌ماحی سه‌روه‌ت و سامان بوو،ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌نفال و کیمیا بارانت له یاد نه‌بوو له سێداره دانی هه‌زاره‌ها گه‌نجی کورد به ده‌ستی دارووده‌سته‌که‌ی ڕژێمه‌که‌ی ێه‌دامت له بیر نه‌بوو،بێ سه‌رو شوێنکردنی هه‌شت هه‌زار بارزانیت له بیر نه‌بوو، ئابرووی خۆت و حزبه‌که‌ت و بنه ماڵه‌که‌ت له یاد نه‌بوو که هێزه‌کانێ ڕژێمی به‌عست هێناوه هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر چی گومانم هه‌یه پێشی ڕووده‌وه‌کان ئابروویان هه‌بووبێ.
پشووت به‌وه خۆش نه‌بێ که مێژوو زبڵدانی هه‌یه و ده‌توانی ده‌باز بی له دادوه‌ری مێژوو به‌ڵکو مێژوو لاپه‌ڕه‌ی هه‌یه و زۆر بێ به‌زییانه هه‌لسو که‌وت له‌گه‌ڵ خائینان ده‌کا ،مێژوو زبلدانی نیه چونکا زبلدان واته له بیر کردن هیچ مومکینیش نیه خیانه‌تی 31 ئاب له بیر بکرێ، دلنیاش به له سزای گه‌ل و نیشتیمان نه‌جاتت نابێ زوو یان دره‌نگ.
هه‌ر‌چه‌نده جیاوازی هه‌بێ له بیر‌و باوه‌ڕمان لو بۆجوونمان ، جیاوازی هه‌بێ له پرنسیبه‌کانمان هه‌رگیز نابێ ببێته هۆی فرۆشتنی نیشتیمان یان پشت به‌ستن به دوژمن و داگیر که‌ر بۆ یه‌كلاکردنه‌وه‌ی مملانێی نێوانمان به تایبه‌تی مملانێیه‌که‌ی ئه‌و کات له‌سه‌ر جونیه‌تی به‌ڕێبردنی ده‌سه‌ڵات و به‌ژوه‌ندیه باڵاکانی گه‌ل نه‌بوو به قه‌ده‌ری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خودی ده‌سه‌ڵات گردنه ده‌ست و پاره‌و پول و قووتی خه‌لك بوو.
هه‌موو مرۆڤه‌کان له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که خیانه‌تی نیشتیمان هێڵی سووره ، بگره مرۆڤه قبیح و به‌د ڕوشته‌کانیش بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه خیانه‌ت له گه‌ڵ خاك و نیشتیمان بکه‌ن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ست به سووکایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ش بکا له ناو نیشتیمانی خۆی ، یا ن هه‌ست بکا ئازادیه‌کانی پێشێل ده‌کرێن بیر له خیانه‌ت و فرۆشتنی نیشتیمان ناکاته‌وه.
نیشتیمان فرۆش ناشیرینه، لای گه‌له‌که‌ی، به‌ڵام ناشیرین تره لای ئه‌م لایه‌نه‌ی که خیانه‌ته‌که‌ی بۆ به‌ژه‌وه‌ندی ئه‌نجام ئه‌دا چونکا بێ گومان ئه‌زانێ خاین هه‌ر خاینه وه‌ئه‌گه‌ری خیانه‌تکردنی له گه‌ڵ هه‌موو لایێک هه‌یه.
هه‌ر ڕووداوێك ئه‌مڕوو ڕوو بدا به‌یانی ئه‌بێ به مێژوو، شۆرشی گه‌لان دژ به خائینان له لایه‌ن مێژووه‌وه زۆر به‌وردی تۆمار ده‌کرێ و ڕاپه‌ڕینی گه‌لان دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سته‌م کار و خائینان له سه‌ر لاپه‌ره‌کانی مێژوو شوینی خۆی ده‌بی، به‌ڵام بێ به‌ختی ده‌سه‌ڵاتی بنه ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وه‌یه وانه له مێژوو وه‌رناگرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست