کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی خراپی باری ته‌زووی کاره‌با ئه‌گه‌ری خۆپیشاندانی ملیۆنی هه‌یه‌

Sunday, 22/07/2012, 12:00


یه‌کیك له‌ پێداویستیه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی دونیای ئه‌مڕۆ ته‌زووی کاره‌بایه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ وولاتی خۆمان که به‌هۆی سه‌ختی که‌شو هه‌وای ژیانی مروڤ به‌بێ ئه‌م وزه‌یه‌ له‌و په‌ری ناخۆشیدا ده‌بێ، جگه‌ له‌وه‌ کاره‌با وزه‌ به‌خشی هه‌موو ئامێرێکی کاربایی و ئه‌لکترۆنی و گه‌یاندنی دونیای سه‌رده‌مه‌.
جێگای داخه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌م گرنگیه‌ سه‌رکرده‌ فه‌رمانڕه‌واکانی کوردستان وحکومه‌تی هه‌رێم هه‌ر وه‌کو چۆن بایه‌خ به‌ مرۆڤ و ئازادیه‌ سه‌ره‌تاکانی ناده‌ن ئاواش بایه‌خ به‌ ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان ناده‌ن، به‌ڵکو هه‌موو بایه‌خ و هه‌وڵو ته‌قه‌ڵایان بۆ جیفان پڕکردنه‌. 
سه‌رۆکی هه‌ریم ده‌ڵێ هه‌ولێر ده‌که‌م به‌ دووبه‌ی ، من له‌و ئه‌پرسم ئایه‌ ده‌زانێ دووبه‌ی پرۆژێکی نوێی به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی کاره‌با ده‌ست پێ کردوه‌ که‌ به‌رهه‌می دگاته‌ 9000 مێکا وات واته‌ جوارده‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌رهه‌می ده‌زگایه‌کانی چه‌مچه‌ماڵه، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ که‌ ناوی محگە کهرباو الحسیانه‌ ساڵی داهاتوو ده‌که‌وێته‌ کارو وزه‌ی کاره‌با به‌رهه‌م دێنی، حکوومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌که‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌موو سالێ به‌ درۆ ده‌ڵێن ساڵێکی تر کاره‌با فول ئه‌بێ.
وزیره‌ لێهاتوه‌که‌ی کاره‌باش حاجی یاسین هه‌ر وه‌ك سه‌رۆك ئاسا ده‌ڵێ من وه‌زاره‌ته‌که‌م کردووه‌ به‌ ئه‌لکترونی ئیتر هاوڵاتی چی ده‌وێ.
ئێمه‌ش له‌ وه‌ڵام دا ئه‌لێین ئیمه‌ گه‌رمامانه‌ کاره‌بامان ده‌وێ پاشی 21 ساڵ حوکمڕانی پارتی و یه‌کیه‌تی 6 تا 8 کات ژمێر کاره‌بامان نیه‌ ئه‌گه‌ریش هه‌بێ هه‌ر کاتژمێر جاریك بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك ئه‌یبڕن و ئه‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ست دان و تێکچوونی ئامێره‌ کاره‌بایه‌کان.
ئایه‌ جه‌نابی سه‌رۆك دووبه‌ی بووه‌ بێ کاره‌با بێ ، به‌م ڕه‌مه‌زان و هاوینه‌ گه‌رمه‌ کاره‌با به‌م جۆره‌ بێ ، ئایه‌ بیر له‌ خاوه‌ن مناڵی ساواو‌ خاوه‌ن نه‌خوش ناکه‌نه‌وه‌.
دیاره‌ دابین کردنی وزه‌ی کاره‌با پێویستی به‌کات و بوجه‌ی زۆر هه‌یه‌ به‌لام ئه‌م دوو فاکته‌ره‌ چیتر نابێ ببێ به‌ به‌هانه‌و به‌ زیاده‌وه‌ بۆ‌ حکومه‌ت دابێن کراون و له‌ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت ده‌پرسین ئه‌گه‌ر بزنس مانێک وه‌ك أحمد أسماعیل توانیبێتی به‌شێك له‌م وزه‌یه‌ دابین بکا ئایه‌ بۆوه‌زاره‌تی کاره‌با به‌شه‌که‌ی تری دابین نه‌کرد ؟، ئه‌گه‌ریش جه‌نابی وه‌زیر که‌م ته‌رخه‌م نیه‌ بۆ ده‌ست له‌ کار ناکێشێته‌وه‌.
گومان له‌وه‌ دا نیه‌ که‌ وه‌زیریش قسوری له‌ گه‌ڵ بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی نه‌کردوه‌، که‌ هه‌موو بوجه‌ی دابین کراو بۆ کاربا ئه‌بێ به‌ ته‌نده‌رو ئه‌درێ به‌ کۆمپانیه‌کانی سه‌ر به‌ بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی و ئه‌وانیش له‌ جیاتی چاکردنه‌وه‌ی کاره‌با پاره‌که‌ هه‌ڵ ئه‌لوشێنن.
هه‌ر بۆیه‌ من پێشنیار ئه‌که‌م ڕۆژێکی هه‌ینی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ببێ به‌ ڕۆژی خۆپیشاندانیی ملیۆنی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان دژ به‌ نه‌بوونی کاره‌باو خزمه‌تگوزاری، ودژ به‌ قۆرخکردنی ژیانی ئابووری و گه‌نده‌ڵی.
ئه‌بێ ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر خۆی به‌ پێشه‌نگی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان ده‌زانێ وخۆی به‌ خه‌م خۆری ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌زانێ ڕۆڵیکی کاریگه‌ری هه‌بێ له‌م خۆپیشاندانه‌ دا. 
 ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە