کوردستان پۆست له‌ نێوان درۆکانی شازاد شنگاری و ڕاستی شته‌کاندا !

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


شازین شنگاری من ئه‌م بابه‌ته‌م ناونانێم وه‌ڵام دانه‌وه‌، لێ وه‌ک ڕووونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و کابرایه‌ی که‌ چه‌ند بابه‌تێکی به‌ناوی شازاد شنگاریه‌وه‌ له‌ کوردستان پۆست نوسیبوو، من ده‌زانم ئه‌و ناوی ............. و هه‌موو عه‌سرانێك له‌ یانه‌ی بروسکی هه‌ولێڕ تا تاریک بوون له‌گه‌ڵ هاوپێڕه‌کانی خۆیدا داده‌نیشێت و دوایش سواری تاهۆ ڕه‌شه‌که‌ی ده‌بێت وله‌ سه‌موونخانه‌که‌ی ئیسکان هه‌ندێک سه‌موون ده‌کڕێت و پاشان له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ بێکاریدا هه‌ندێک شت ده‌نوسێێت، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی تێبگات چه‌ند له‌ ڕاستیه‌وه‌ دوورن، براده‌ر ڕاسته‌ په‌یامنێری کوردستان پۆستی له‌ هه‌ولێر، به‌ڵام نازانم خوازیاریت کوردستان پۆست به‌هه‌ڵه‌دا به‌ریت؟ یان له‌سه‌ر داوای کوردستان پۆست وایان چه‌واشه‌ ده‌که‌یت؟

یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ زۆرم به‌لاوه‌ سه‌یر بوو، ده‌رباره‌ی د. عیزه‌ت مه‌لا عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارایی و کارگێڕی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوسرابوو! به‌ڕاستی ئه‌و براده‌ره‌ ناهه‌قیه‌کی گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ت به‌ دکتۆر عیزه‌ت کردووه‌. من نایشارمه‌وه‌ د.عیزه‌ت باش ده‌ناسم، بۆیه‌ پێم خۆش بوو وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێکی بێلایه‌ن به‌شووێن ئه‌م بابه‌ته‌دا بچـم، له‌ کاتی به‌دواداچوونه‌که‌مدا پرسیاری ته‌واوی شته‌کانم کردووه‌ وه‌ک کاری ڕۆژنامه‌وانی ستاندارد، سێرچێکی فراونم کرد وبه‌ویژدانیشه‌وه‌ ده‌ڵێم له‌ هیچ کام له‌وشێوێنانه‌ی به‌دواداچوونه‌کانم کرد هیچ گرفتم نه‌هاته‌ پێش، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره‌ی که‌ به‌ناوی شازاد شنگاریه‌وه‌ هه‌واڵه‌کانی هه‌ڵبه‌ستبوو، ده‌بوو یه‌ک تۆسقاڵ شته‌کانی وه‌ک خۆی باسبکردایه‌ چوونکه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێک شت کردووه‌ که‌ زۆر زۆر دوورن له‌ ڕاستی ودرۆی شاخ دارن‌. من وه‌ک ئه‌و به‌ناو قسان ناکه‌وم، به‌ڵكووله‌به‌ر ڕۆشنایی به‌دواداچوونه‌که‌مدا، یه‌ک یه‌ک ئاو ده‌که‌م به‌سه‌ر ئه‌و کڵۆ شه‌کرانه‌دا که‌ ...... ب....... سه‌... به‌ناوی شازاد شنگاری نووسیبووی.

1- ئه‌و ده‌ڵێت که‌ د.عیزه‌ت بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌ی ته‌زویره‌، من هیچ ناڵێم به‌ڵام بۆ ڕاستی ودرووستی هه‌ر که‌سێک ده‌توانێت ئه‌م لینکه‌ بکاته‌وه‌ و بڕوانامه‌که‌ی دکتۆر عیزه‌ت ببینێت، له زانکۆی به‌ناوبانگی ‌تاران بڕوانامه‌که‌ی له‌ بواری كارگێَری به‌ده‌ست هێناوه‌ خۆشی دژی خاوه‌ن بڕوانامه ته‌زویره‌کانه‌ ، بۆ زانیاری زیاتریش له‌ سه‌ر دکتۆر من که‌ پرسیارم کرد له‌کاتی نامه‌ی دکتۆراکه‌یدا، ناوبرا یه‌کێک بووه‌ له‌ قوتاببیه‌ هه‌ره‌زیره‌ک و مولته‌زمه‌کانی بواری خۆی له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی ئێران. بۆبه‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ چه‌واشه‌ کاریه‌ و بینینی به‌ڵگه‌ی دروستی بڕوانامه‌که‌ی د.عزه‌ت مه‌لا عه‌لی کلیکی ئه‌م لینکه‌ی زانکۆی تاران بکه‌ن:
http://etd.ut.ac.ir/UTCatalog/UTThesis/Forms/Search.aspx?query=%d9%85%d9%84%d8%a7%d8%b9%d9%84%d9%89%20%d8%b9%db%8c%d8%b3%db%8c

2- پاشان ده‌ڵێت 3000 سێ هه‌زار مه‌تر زه‌وی کشتوکاڵێ له‌ سلێمانی وه‌رگرتووه‌، ئاخر ئه‌زیزم هه‌موو که‌سێک ئه‌مه‌ی بگوتایه‌ نه‌ده‌بوو تۆ بیڵێیت، چوونکه‌ زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی سه‌ردانێکی پارێزگاری سلێمانی بکه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ ته‌لاری پارێزگاش بینینی هه‌ندێک ئه‌سته‌م بێت، ئه‌وه‌ ئه‌وتوانی ئێواران له‌گرده‌که‌ی لای خۆتان ‌پرسیارت له‌ پارێزگاربکردایه‌ بت زانیبا‌ ئه‌رێ به‌ڕاستی د. عزه‌ت ئه‌و زه‌ویانه‌ی وه‌رگرتووه‌؟ به‌ڵام من دڵنیات ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ 1 مه‌تر زه‌ویشی نیه‌ له‌ سلێمانی.


3- له‌شوێنێکدا ده‌ڵێیت د. عیزه‌ت له‌ شووقاکانی زه‌که‌ریاش سێ شووقه‌ی كریوه‌، ڕاسته‌ حکومه‌ت بۆ کاربه‌ده‌‌سته‌ باڵاکانی ئه‌وانه‌ی که‌ ماڵیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێره‌و ده‌وامیان له‌ هه‌ولێره‌ ناکرێت ڕۆژانه‌ له‌شارێکه‌وه‌ بێنه‌ شارێکیتر شووقه‌کانی زه‌که‌ریای بۆ دابینکردوون، به‌ڵام من دڵنیات ده‌که‌مه‌وه‌ د. عیزه‌ت من ئاگادارم که‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک جاریش ناو شوقه‌کانی زه‌که‌ریای نه‌ببینیوه‌ نه‌ک تیایدا ژیابێت یان كریبیت، هه‌رچه‌ند ه‌به‌ پێی یاسا بۆی هه‌یه چوونکه‌ ماڵێ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێره‌‌ به‌لام ئه‌وه‌شی وه‌رنه‌گرتووه‌. ئیتر ئه‌م درۆ شاخ داره‌‌ت له‌ پای چی!!!

4- پاشان ده‌ڵییت که‌ د. عزه‌ت به‌ که‌له‌پچه‌کراوی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یروته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی کراوه‌ته‌وه‌، من له‌ میانه‌ی به‌دواداچوونه‌که‌مدا له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی دروسته‌وه‌ پێم گه‌یشت که‌ کاک عزه‌ت یه‌ک جاریش له‌ ژیانیدا لوبنانی نه‌ بینیوه‌، ئاخر ئه‌مه‌یان درۆیه‌کی شاخداره‌ خۆ ده‌کرا بۆ گه‌یشتن به‌ڕاستی، پرسیار له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر یان به‌یروت بکه‌ن و په‌یوه‌ندیان پێوه‌بکه‌ن. ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆژنامه‌نوس بیت ده‌بێت کۆدی ڕۆژنامه‌وانی جیهانیت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆده‌ت هه‌بێت ده‌ستکه‌وتنی ئه‌م زانیاریانه‌ زۆر ئاسانه‌.


5- بۆ ئه‌وه‌ی که‌ گوایه‌ دکتۆر کارخانه‌ی کۆلای هه‌بێت و گه‌نده‌ڵی کردبێت، ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌ک درۆیه‌ به‌ڵکو زۆر پڕوپوچیشه‌، ئاخر ئه‌گه‌ر تۆی نا ڕۆژنامه‌نووس له‌ ئه‌لف و بێی کاری ڕۆژنامه‌وانی بزانیت، ئه‌وتوانی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی بکه‌یت، وه‌زیره‌که‌شی پارتی نیه‌ هه‌تا بڵێیت له‌به‌ر حزبه‌که‌ی زانیاریمان پێنادات، ئه‌و کات ئه‌وتوانی بزانیت هیچ شتێک که‌ په‌یوه‌ندی به‌ بازرگانیکردنه‌وه‌ هه‌بێت به‌ ناوی د.عزه‌ت مه‌لا عه‌لیه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ئه‌سڵه‌ن ناو براو که‌سێکی زۆر دیاری دژه‌ گه‌نده‌ڵیه‌.

6- ئێوه‌ لای خۆی باسی نوی خوازی ده‌که‌ن! و کردوتانه‌ به‌ هه‌ڵا که‌ ئه‌گه‌ر بێنه‌ سه‌رحوکم، کوردستان ده‌که‌ن به‌ فه‌ڕه‌نسا! باشه‌ بۆ ده‌بێت دژی هه‌ر پێشکه‌وتنێک بن که‌ له‌م ولاته‌دا دێته‌ ئاراوه‌، گریمان له‌ داهاتودا ئێوه‌ دێنه‌ سه‌ر حوکم باشه‌ لێبگه‌ڕێن که‌ که‌سانی پێش ئێوه‌ ژێرخانێکتان بۆ بونیاد بنێت وه‌ک بناغه‌ی پێشکه‌وتنه‌کانی داهاتوو وکارئاسانی بۆ ئێوه‌! ئه‌وه‌تا به‌ ئاشکرا که‌وتونه‌ته‌ وێزه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی که‌ به‌ ستانداری گه‌شتیاری جیهانی له‌م هه‌رێمه‌دا دروست ده‌کرێن و لایه‌نی که‌م ڕومان دێت میوانداری که‌سانی بیانی تیادا بکه‌ین، به‌ڕاستیش نیشانتاندا به‌جۆرێک دواکه‌وتوو و کورت بینن، هه‌رگڵۆپی سور زه‌رد وره‌نگاو ڕه‌نگ ببینن به‌ نایت کڵاپی تێده‌گه‌ن. من بۆ خۆم چووم بۆ ئه‌و ڕێستورانتی مارینایه‌ی که‌ بێمانایانه‌ به‌ شوێنی ڕابواردنی تایبه‌تیت ناو زڕاندبوو، شوێنێکی خێزانی زۆر بێده‌نگ و سه‌رده‌میانه‌ بوو، هیچ شتێکی نامۆی لێنه‌بوو ئه‌سڵه‌ن ئێواره‌که‌ی مناسه‌به‌یه‌کی ده‌زگای دۆستایه‌تی کوردی ئه‌مریکی لێبوو به‌و هۆیه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بوو، بۆ ڕێزگرتن له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ نوێژی جه‌ماعیشی تیادا کرا وپاشان فتاری ڕۆژوانانی تیادا کرایه‌وه‌. ئه‌مه‌یان درۆکانی ڕابردوو وداهاتوشتان ئاشکرا ده‌کات، دیسان بۆ ئه‌مه‌شیان ده‌توانن پرسیار بکه‌ن بزانن خاوه‌نی ئه‌م ڕێستورانته‌ مۆدێرنه‌ کێیه‌؟ پاشان ئێوه‌ که‌ نازانن ماڵداری بۆ خۆشتان بکه‌ن بۆده‌خاله‌تی کاری ده‌وڵه‌تداری ده‌که‌ن! پێتان وایه‌ هه‌رپڕۆژه‌یه‌کی نوێ کرایه‌وه‌ ئیدی ده‌بێت موڵکی که‌سێکی باڵای حکومی بێت، ئه‌ی بۆ ناچن سه‌ردانی ده‌زگای وه‌به‌رهێنان بکه‌ن بزانن هه‌زاران بزنس مان وکۆمپانیای بیانی له‌کوردستانن به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌ر هێنان یان نا؟

دواجار ده‌بێت تێبگه‌ن که‌ کاری ڕۆژنامه‌نوسی به‌ر له‌ هه‌موو شتێک راستگۆیی ومرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاق و ئازایه‌تیه‌ که‌ ئێوه‌ به‌ ڕه‌فتاره‌کانتان سه‌لمانتان هیچ کامیانتان نیه‌! پاشان وه‌رن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له‌م جۆره‌ نوسینانه‌ له‌که‌دارکردنی که‌سانی بڵند و شیاوی وه‌ک د.عزه‌ت و خزمه‌تکردنی میتی تورک نیه‌، بۆ نایه‌ن وه‌ک چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی تری کوردستان به‌ ئازادانه‌و به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاسای ڕۆژنامه‌نووسی نوێ که‌ ته‌واوی سه‌رچاوه‌کانی ده‌ستکه‌وتنی هه‌واڵی له‌ به‌رده‌مدا واڵا کردوون، به‌دواداچونی دروست وبابه‌تیانه‌ بۆ هه‌واڵه‌کانتان بکه‌ن! ئه‌وکات جیاله‌وه‌ی مزداقیه‌تی گه‌ل به‌ده‌ست ده‌هێننن، ئازایانه‌تریش هاوکاری حکومه‌ت ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
کۆتای بابه‌ته‌که‌م ده‌ڵیم ئه‌گه‌ر ئێوه‌ دکتۆری چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی بوونایه‌! موگناتیسی گه‌نده‌ڵی و جاشایه‌تی ودرۆزنیتان هێنده‌ به‌ هێز نه‌ده‌بوو، که‌ هه‌موو جاش و دزوو جه‌رده‌ و چه‌قۆکێشی سه‌رشه‌قامه‌کان لەلاتان کۆبکاته‌‌و‌! به‌ڵام دڵنیا بن ڕۆژێک دێت ئه‌م فکره‌ بۆگه‌نه‌تان له‌ زبڵدانی مێژوودا به‌ده‌م شه‌قی منداڵی کورده‌وه‌ له‌سه‌ری کۆڵانه‌کاندا برشاڵ پڕشاڵ ده‌بێته‌وه‌. براده‌ری شازاد ناو ده‌زانم ناوه‌که‌ت موسته‌عاره‌ به‌س ماوه‌یه‌کی کورت کاتم پێبده‌ خانوو و تاهۆ و معاشه‌ ملیۆنیه‌ پاڵدیواریه‌کت به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بۆ ده‌خه‌مه‌ ڕوو.
ڕاسته‌ پێشینان گووتوویانه‌ هه‌موو شتێک به ‌به‌خته‌، ئه‌وه‌تا ئێرله‌ندا بێل کلینتۆنی نارد بۆ ئه‌مریکا بوو به‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکاو توانی کۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌یان ساڵه‌ی ئێڕله‌ندا بهێنێت، ئه‌فریقا ئۆبامای نارد بۆ ئه‌مریکا ئه‌ویش بوو به‌سه‌رۆک، کوردستانیش ئێوه‌ی نارد بۆ ئه‌وروپاوئه‌مریکا، که‌چی فێری جنێوفرۆشی وچه‌قۆ کێشی بوون! دیاریه‌که‌شتان بۆ ئه‌م میله‌ته‌ کوردستان پۆست بوو، که‌ ده‌یه‌وێت سه‌ر له‌به‌ری کۆمه‌ڵگا خه‌ڵتانی درۆ وچه‌واشه‌ بکات!. ئێستا کوردستان پۆست له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاستیدایه‌ ئایه‌ ئه‌ونده‌ بوێر ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی بۆ ده‌رکه‌وت داوای لێبوردن بکات؟ یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ چه‌واشه‌کارییه‌کانی؟

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە